کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌کورتی و به‌ کوردی ، ئه‌م نامه‌ نوسینه‌تان بۆ جه‌لاد..گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیوه‌!

Sunday, 13/03/2011, 12:00


کۆمه‌ڵیک قه‌له‌می دیار که‌ جێگای رێزن له‌ نێوه‌ندی رووناکبیری کوردیدا ،بێ ئه‌وه‌ی راستتیه‌ سیاسییه‌کان ببینن ، دێن سواری پشتی عاتیفه‌ی خۆیان ده‌بن ، له‌ جه‌لاد و تاڵانجی ده‌پاڕینه‌وه‌ ، تا گوێیان لی بگرێت.. من هه‌رگیز له‌و کۆمه‌ڵه‌ رووناکبیره‌م رانه‌ده‌دی ، بێن ئه‌وه‌نده‌ به‌ خه‌یاڵ بێ خۆ به‌ستانه‌وه‌ به‌ ژینگه‌ی کورده‌واری ، هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژیی بکه‌ن.. ئه‌وان ئه‌گه‌ر تاوه‌کو ئێستا پێگه‌یان جێگای ریز بووبێ، بۆ ووشه‌کانیان بووه‌ که‌ ده‌ربڕی موعاناتی مرۆڤی کوردبووه‌ ، ئێستا چۆن رێگه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن ، ته‌وقه‌ له‌گه‌ل جه‌لادیکی سه‌رسه‌ختو تالانچی بکه‌ن که‌ هێشتا خوینی گه‌رمیان و رۆژوان و سورکێوی لێ ده‌تکێ ، چۆن ده‌چنه‌ مه‌جلیسی جه‌لادیکی وا بێره‌حم و ببێه‌زه‌یی که‌ به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ئاوه‌دانی کردۆته‌وه‌ ، چۆن ده‌ڕواننه‌ چاوی که‌سیکی وا جه‌لاد که‌ ته‌نها چاوه‌کانی بۆ بینینی به‌رژوه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی ، چۆن هه‌ناسه‌ تێکه‌ل به‌ هه‌ناسه‌ی جه‌لادیک ده‌که‌ن که‌ بۆن و به‌رامی خیانه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌ی لی دێت ، چۆن ده‌چن له‌گه‌ل ساخته‌جییه‌ک په‌یمانی ته‌فروتوناکردنی کورسییه‌که‌ی له‌گه‌لدا مۆرده‌که‌ن ، کێ به‌وه‌ باوه‌ڕ ده‌کات؟!، چۆن ده‌چن بۆلای تیرۆریستێک که‌ به‌ نوێژی نیوه‌رۆ و له‌ نیوه‌شه‌ودا ده‌مامه‌کداره‌تیرۆریسته‌کانی به‌سه‌ر گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رده‌کرد ، چۆن ده‌ستێک ده‌گرن که‌ هه‌ر دوێنێ بوو 5 مرۆڤی له‌ سیناریۆیه‌کی فاشیلدا تیرۆرکرد و ناوی لێنان تیرۆریست، له‌ هه‌مووشی گرنگتر چۆن ده‌چن بۆ لای خه‌ڵه‌فاوێک ،دواتر چۆن دێنه‌وه‌ نێو خه‌ڵکی و چی به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن ، بڕواتان هه‌رگیز پێناکه‌ین..بڕوابکه‌ن براینه‌ خه‌لکی ئیدی به‌ گومانه‌وه‌ لێتان راده‌مێنیت.. به‌ختیار عه‌لی تۆ ئامۆژگاری باوکی رۆژوانت ده‌کرد ، که‌ له‌ماڵ نه‌یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و جه‌لاده‌کان نه‌بینێ ، که‌ ئه‌وه‌ی کرد ، چۆن بۆخۆت دێێیته‌ ده‌ره‌وه ده‌چیت ‌ بۆ لای بکوژی رۆژوانه‌کان ، ئه‌مه‌ به‌راستی دووروووییه‌کی گه‌وره‌یه‌ ، وه‌لامت هه‌رچی بێت ،ئیدی لای گه‌نجان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان گویی لێ ناگیرێت.
که‌متر له‌ دادگاییکردنی جه‌لاده‌کان ، نابێت داواکاری ره‌وای خه‌ڵکی بێت ، تا ئێستاش هه‌روابووه‌ ،ئێوه‌ دێن خۆتان بچووکده‌که‌نه‌وه‌ ، له‌گه‌ل خۆشتان داواکارییه‌ ره‌واکانی خه‌ڵکیش بچووک ده‌که‌نه‌وه‌.. ئێوه‌ هێشتا نازانن که‌ په‌یمانی ستراتیژی تالان و تیرۆر و ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان دوو جه‌لاد له‌ ئارادایه‌؟ ! ، ئاخر چۆن جه‌لال تاله‌بانی بی مه‌سعود بارزانی ده‌توانێ وه‌لامی ئیوه‌ بداته‌وه‌ ، ئه‌رێ هه‌ر مه‌سعود نه‌بوو سه‌رده‌شتی به‌ موباره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی تیرۆرکرد ، گه‌نجێکی خێرله‌خۆنه‌دیو به‌ نویژی نێوه‌ڕۆ تیرۆرکرا ، جه‌لال تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانی تاوانه‌کانی بۆ په‌رده‌پۆش ده‌کرد .. کاکی براینه‌ به‌ یه‌ک رسته‌ دوای ئه‌نجامی نامه‌که‌تان پیده‌ڵێم: ئیوه‌ کاریکی عه‌قلانیتان نه‌کرد ، گروه‌ێکتان له‌گه‌ل فێڵبازێک کرد‌ ، گره‌وێکی دۆڕاو ،که‌  گره‌وێکه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە