مردن و ژیان
Tuesday, 29/10/2013, 12:00
1
دار دەمرێت
گەر وەرزەکانی ساڵی لێ
تێك بچێ
له‌م گه‌ردونه
هه‌موو شتێ
ریتمی ژیان
له‌ده‌ست ده‌دا
نه كه‌ناریه‌كان ده‌خوێنن
نه ده‌نگی "با" ده‌بیستین
نه هه‌ورێ به‌ری خۆر ده‌گرێ
نه گه‌ڵای سه‌وز ده‌بێ
ئیتر هیچ وه‌ك خۆی نامێنێ
وه‌ره به‌ر له‌وه‌ی
وه‌رزه‌كانی ساڵ تێك بچێ
ناخم خاڵی بكه‌وه
له‌عیشقی خۆت!.
2
ئه‌گه‌ر دوو دڵدار
له‌كاتی خۆر ئاوابوون
له‌ئامێزی یه‌كتر نه‌بن
وه‌كو ماسی و ئاو
تێكه‌ڵ نه‌بن و
ماچی لێوان نه‌كه‌ن
ده‌ریا به‌بێ شه‌پۆل
له‌ناخه‌وه ده‌مرێ
ئاو به‌بێ ده‌نگ
به‌لای چه‌م و روبار تێده‌په‌ڕێ
ئیتر ئێواره‌یه‌ك وه‌ره
له‌كه‌ناری ده‌ریا
ئارام بگره‌و
بۆ هه‌تایه
بمێنه‌وه!.
3
باخه‌كان وشك ده‌بن
گه‌ر هه‌موو شه‌وێك
ئه‌ستێره‌كان
نهجریوێنن
ههنارهكانیش
لێوی سوریان نیشان ناده‌ن
به‌هه‌موو رێبوارێك
نامه‌وێ تۆ هه‌ر رێبوار بی
وه‌ره ماڵێك دروست بكه‌ین
له‌خۆشه‌ویستی و ژیان!.
4
له‌و شوێنه بوه‌سته
كه ژیان تێیدا ئاسوده‌ییه
تۆ نازانی...
گه‌ر ژیان ئاسوده‌یی نه‌بێ
مرۆڤه‌كان
شایسته‌ی مردنێكی خێران
له‌هیچ شوێنێ مه‌وه‌سته
خۆم چاوه‌ڕوانی تۆم
ژیان و ئاسوده‌ییت
پێببه‌خشم!.
5
له‌ودیو كه‌ناره‌كانی ده‌ریا
ماسیه‌كان خۆیان ده‌شۆن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن
زه‌مه‌نێكه ده‌ریا
له‌ناخه‌وه ده‌گری و
فرمێسكه‌كانی وشك ناكات
نازانی چه‌ند سه‌خته
برینه‌كانی ناخی ده‌ریا!.
6
ئه‌گه‌ر عیشق
له‌ناخت بمرێ
دڵ ون ده‌بێ
ره‌نگه به‌ردێ
له‌سینه‌ی تۆ
لێبدات و
ژیانت پێی به‌رده‌وام بێ
هیچ رێگه مه‌ده
عیشق له‌ناخت بمرێ
خه‌می خۆم نییه
خه‌می تۆمه!.
7
مرۆ دەمرێت
گەر بەخششی سەرسوڕمان
لە دەست بدات
گەر چیتر سەرگەرم نەبێت بۆ ژیان
8
ئاو دەمرێت
گەر رێچکەی خۆی وون بکات
گەر تینیوێتێک نەشکێنێت
9
زەوی دەمرێت
گەر دانەوێڵە نەروێنێت
گەر چیتر نەتوانێت
گۆرانی بۆ ژیان بچڕێت
10
ئه‌گه‌ر وه‌رزه‌كانی ساڵ
تێك بچێ
زه‌وی و ئاسمان
متمانه‌یان به‌خۆ نابێ
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بی
ده‌بێ ده‌ریا چۆن بێ؟!.
کەنەدا/ ئەلبێرتا
ده‌ریا ره‌واندزی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست