فتواکانی سه‌رۆکی پارتی به‌ره‌و کوێ ؟!
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
کاتێک جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستان شه‌قامی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانیان به ده‌یان لافیته‌و پۆسته‌ر له‌ناو گڕو ڕق و تووڕه‌یی یه‌کانیان له‌دژی هه‌ڵوێستی خۆدزینه‌وه‌و زیکزاکی پارتی له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان تێکه‌ڵ و ئاوێزان کرد ، به‌ناچاری و بۆ به‌رگرتن و شه‌ڕفرۆشی به بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤ دۆستانه‌و ئازادی خوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که هاتۆته پێشه‌وه‌و خه‌ریکی تۆمارکردنی مێژژویه‌کی نوێ یه له‌کوردستان ، سه‌رۆکی پارتی به‌ناچاری و بۆجاری چه‌نده‌یه‌م فتوای له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ئه‌م بزووتنه‌وه ڕادیکاله‌ی دووپات کرده‌وه..
سه‌رۆکی پارتی له فتوای ئه‌م دواییانه‌ی ناو په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕوونی و ڕاشکاوانه ئه‌ڵێت :
" ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادی یه‌وه ده‌کرێت ئازادی نیه ، ئه‌مه فه‌وزایه ، خه‌ریکه ڕه‌وشتی کوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی تێک ئه‌چێت " .
کامه‌یه‌ڕه‌وشتی کوردایه‌تی ؟!
له‌ڕاستیدا " ڕه‌وشتی کوردایه‌تی " هه‌رئه‌م کار‌و کرده‌وه‌ی ئێستای پارت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه که خه‌ڵکی کوردستان به‌درێژایی مێژووی ناسیونالیزمی کورد به‌هۆیه‌وه سه‌رگه‌ردان و ئاواره‌و ماڵ وێران ده‌ربه‌ده‌ر بووه ، به‌هۆی سیاسه‌ت و کاروکرده‌وه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌نفال و ئیعدام و کوشت و بڕ کراوه‌و له‌سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی بێ به‌ش کراوه . خه‌ڵکی کوردستان کاتێک که‌ڕاپه‌ڕیوون بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی زه‌وت کراویان له‌لایه‌ن حکومه‌ته شۆڤێنیست و هارو دڕنده یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی ناوچه‌که‌وه ، له‌هه‌رسه‌رده‌مێکیدا هه‌میشه شێخ و مه‌لاو ده‌ره‌به‌گه‌کانی کوردستان سوار شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون و له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات و به‌تاڵان بردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی دواجار به‌نرخێکی هه‌رزان و له‌ئه‌نجامی ڕێکه‌وتن و پیلان گێڕی یان خه‌ڵکه‌که‌یان به‌ئاسانی ته‌سلیم به‌چاره‌نووسێکی ڕه‌شتر کردۆته‌وه .. ئێستاش هه‌رله‌لایه‌ن ڕۆڵه‌کانی ناو خێزانی کوردایه‌تی یه‌وه که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌و پاوان خوازی ده‌سه‌ڵات ، دزین و به‌تاڵان بردنی ژیان و قووتی خه‌ڵکی کوردستان ، شه‌ڕو قین و کێشه‌ی کۆن و نوێ یان ، دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه نانه‌وه ، چه‌مینه‌وه و کڕنووش بردن و چاوساغی کردن بۆ حکومه‌ته فاشست ودڕنده‌کانی ناوچه‌که له‌پێناوی کورسی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان ، کوتان و بێ ڕێزی کردن به‌رامبه‌ر به که‌رامه‌ت و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، بوار ڕه‌خساندن و به‌خێوکردن و باوه‌شێنی ئیسلامیه‌کان له‌دژی به‌ره‌ی ڕایکاڵ و له‌دژی ئازادی و فه‌رهه‌نگی ڕووله‌سه‌روو پێشکه‌وتووی خه‌ڵکی کوردستان و...تاد ئه‌مانه ته‌نها به‌شێکی که‌م پێک ئه‌هێنێت له‌ده‌ریایه‌ک تاوان کاری ڕه‌وشتی کوردایه‌تی ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانی له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستاندا.. بۆیه جێگای خۆیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕاستی بێته مه‌یدانه‌وه نه‌ک ته‌نها بۆ تێکدانی ڕه‌وشتی کوردایه‌تی ، به‌ڵکو ڕه‌وشتی کوردایه‌تی له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه بۆ هه‌میشه ده‌ربهێنن و کۆتایی به به‌م غوده‌ی سه‌ره‌تانه بهێنن که به‌رده‌وام بووه‌ته هۆی بێ مافی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ..
ئێمه ڕه‌ووشتی مرۆڤایه‌تیمان تێک داوه یان ئێوه؟!
سه‌رۆکی پارتی زۆر بێ ده‌ربه‌ستانه خه‌ریکه فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌و نامرۆیی یانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانیان ئه‌خاته ئه‌ستۆی ئێمه‌وه وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان .. ئێمه بیرمان نه‌چۆته‌وه یه‌که‌م سومبولێک که ده‌بێت هه‌میشه شانازی پێوه بکه‌ن داهێنانی فه‌رهه‌نگی جنێو فرۆشی یه‌کانیان بوو له‌شه‌ڕی نگریسی ناوخۆیاندا.. له‌سایه‌ی ئه‌واندا په‌لاماری ژن کوژی و تیرۆر‌و ئه‌تک کردن به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت.. دژایه‌تی کردن و له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ده‌یان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان.
ده‌ست گیرۆیی کردن و ده‌رگا ئاوه‌ڵا هێشتنه‌وه بۆ مه‌لای کۆنه‌په‌رست و به‌کرێ گیراو تا به‌و جۆره‌ی پێ ی باشه بوختان و جنێو فرۆشی یه‌کانی ڕیز بکات له‌دژی سکولاریزم و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان .. به‌ڕه‌سمی ناسینی چه‌ند ژنه له په‌رله‌مانی کوردستان به قازانجی پان- ئیسلامیزم و هه‌وڵدانی بێ ووچان بۆ به تاڵیبان کردنی کوردستان .. دزین و تاڵان کردنی بودجه و شه‌ن و که‌و کردنی له‌تاریکیدا و غه‌رق بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له فه‌سادی مالی و ئیداریدا.. مووچه‌ی زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی قووتی دزراوی خه‌لکی کوردستان که به‌مووچه‌ی ته‌نها کاربه‌ده‌ستێکی سه‌ره‌وه‌یان ، مووچه‌ی ده‌یان مووچه‌خۆری ئاسایی پێک ئه‌هێنێت.. ڕه‌خنه‌گرتن و ڕوماڵ کردنی پێشێل کاری پارتی کوردی له‌ئاست مافه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان و درکاندنی هه‌موو بڤه‌کانی ئه‌وان و تۆمه‌ت بارکردنی ئێمه و هێڵی سووردانان بۆمان تا زیاتر کار‌و کرده‌وه‌ی ئاشکراو ژێربه‌ژێریان نه‌بنه جێگای ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی و که‌شف نه‌بیته‌وه تا به‌یه‌کجاری له‌پێش چاوی جه‌ماوه‌ر نه‌خرێن که‌به مقدساتی خه‌ڵکی کورد پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه.. پیا هه‌ڵدان و تقدیس کردنی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتی کوردی و زۆر هێنان بۆ جه‌ماوه‌ر تا ملی ئیتاعه‌و کڕنووش بۆ خواره‌وه ڕاگرن و، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌م مه‌نتیقه دژایه‌تی کرا ئه‌وا به‌ئاژاوه گێڕی و گێره‌شێوێن ناوزه‌ند بکرێت و هێله سووره‌که‌ی بۆ دیاری بکرێت .. ئه‌مانه‌ته‌نها به‌شێکن له کارنامه و به‌رنامه‌ی داڕێژراوی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ تێک دانی ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تی کورد به‌درێژایی نزیک به دووده‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا.. ئێمه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕاستی له‌هه‌وڵی جدی ئه‌وه‌داین که‌به‌ده‌ستی خۆمان ڕێز‌و به‌های مرۆڤانه‌مان له‌ده‌ست ئێوه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێوه بسێنینه‌وه .. ئه‌مانه‌وێت کوردستان به‌پێ ی هه‌ل و مه‌رجی ژیانی خۆمان وه‌ربچه‌رخێنین ..ئه‌مانه‌وێت کوردستانێکی ئازاد‌و به‌رابه‌ر ، کوردستانێک که مه‌رجی ئازاد بوونه‌که‌ی ڕێز‌و به‌هاکانی مرۆڤی کورد بێت بنیاد بنێین و بۆ هه‌تایه که‌سێک نه‌بێت جورئه‌ت بکات و پڕکێشی بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی ماف و ئازادی تاکی کوردی هه‌بێت.. ئه‌مانه‌وێت ڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تیمان که به‌ده‌ستی ئێوه شیوێندراوه جارێکی تر به هیمه‌تی بێ ده‌نگ نابین پێناسه بکه‌ینه‌وه‌و ئیتر ئه‌مجاره‌یان ئێمه هێڵی سوور بۆ ئێوه‌و بۆکارو کرده‌وه‌کانتان دابنێین ..مێژووی ئێمه مێژووی خه‌باته بۆ ئازادی و ڕزگاری مرۆڤ ، بۆیه جێگای شانازیمانه ...
15 ی حوزه‌یرانی 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست