سبه‌ینێ کورد‌ستانی نوێ فه‌زیحه‌یه‌کی گه‌وره ده‌خاته ڕوو
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
سبه‌ینێ کورد‌ستانی نوێ فه‌زیحه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کوردستانپۆست ده‌خاته ڕوو، فه‌زیحه‌که‌ش ئه‌وه‌یه گوایه به‌رپرسی کوردستانپۆست (که‌مال جه‌مال موختار) دوو نامه‌ی بۆ ئاسۆی برای ناردووه، تێیدا ڕاسته‌وخۆ داوای پاره ده‌کات، که قادری حاجی عه‌لی بۆی بنێرێت، دووه‌م نامه‌ش باسی که‌سێک ده‌کات به ناوی کاوه گوایه له‌گه‌ڵ کوردستانپۆستدا بڕیاری داوه کاربکات، ئه‌و که‌سه‌ش کاتی خۆی بابه‌تێک له‌سه‌ری نووسرابوو، دوای ئه‌وه به ڕێگای ته‌له‌فون به‌هۆی یه‌کێکی تره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌کردین و مه‌سه‌له‌که‌ی تێگه‌یاندین، که ئه‌و نووسینه‌ی له سه‌ر ئه‌و نووسراوه له سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ناو پارێزگای سلێمانییه و له ڕاستییه‌وه دووره، ئێمه‌ش دوای لێکۆڵینه‌وه و په‌یوه‌ندییکردن به خودی پارێزگاوه، نووسینه‌که‌مان لابرد، دیاره له کاتی قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاوه په‌یوه‌ندی پێوه‌کردووین له ناو پارێزگای سلێمانییدا بڵاوبۆته‌وه و ده‌ماوده‌م قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه، ئیتر ئه‌مه‌یان کردۆته بابه‌ت و کاوه‌ی به‌سته‌زمانیشیان کردۆته مه‌به‌ست بۆ هاریکاریکردنی کوردستانپۆست، پێ ده‌چێت ئه‌و که‌سه ئیستا سه‌ر به لیستی گۆڕان بێت بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه ناوی ئه‌ویش بخه‌نه ناو ناوانه‌وه و تاوانباری بکه‌ن به کارێک که لێوه‌ی دووره.
کوردستانپۆست ده‌قی دوو نامه دروستکراوه‌ته که له کورد‌ستانی نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌خاته ڕوو، تا خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئاستی ڕاگه‌یاندن و ناوشیاری ئه‌و ده‌زگایه‌تان بۆ ئاشکرا بکات، (سه‌رنج: ئه‌و دوو نامه دروستکراوه، په‌یوه‌ندییه‌کی به کاک پۆڵا سه‌عیده‌وه نییه).
******************************
کورد‌ستانی نوێ: فه‌زیحه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رانی گۆڕان له‌گه‌ڵ سهرانیئهمانهش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ترن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی سه‌رانی گۆڕان به‌سه‌رانی كوردستان پۆسته‌وه كه ده‌چنه پاڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌ی تره‌وه ده‌ستمان كه‌وتوون و له‌ڕۆژانی رابردوودا بڵاومان كردوونه‌ته‌وه. كه ده‌یسه‌لمێنن سه‌رانی گۆڕان به‌رده‌وام نووسین و بابه‌ت و جنێویان بۆ كوردستان پۆست ناردووه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانیش داوای پاره‌یان كردووه.
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م: نامه‌ی كه‌مال جه‌مال موختار
بۆ ئاسۆ جه‌مال موختار كه كارمه‌ندی گرده‌كه‌یه و تێیدا كه‌مال داوا ده‌كات به (ق) واتا قادری حاجی عه‌لی، بڵێت كه پاره‌یان بۆ بنێرێت.
ئاسۆ
سلاو
وا ئه‌و نووسینه‌م بۆ بلاوكردیته‌وه، به‌ڵكو به (ق) بڵێیت بۆ یارمه‌تی، چونكه كێشه‌ی پاره‌مان زۆره، بزانین چه‌ند ده‌توانێت یارمه‌تیمان بات ئاگادارم بكه‌وه.
كه‌مال
به‌ڵگه‌ی دووه‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش نامه‌یه‌كی تری كه‌ماله بۆ ئاسۆ كه به‌ئاشكرا په‌یوه‌ندیی سه‌رانی گرده‌كه و كادیره‌كانی ده‌رده‌خات كه چۆن بابه‌تیان ناردووه.
ده‌قی نامه‌كه:
ئاسۆ گیان
سلاو و رێز ...
براكه‌م حه‌ز ئه‌كه‌م چه‌ند شتێك هه‌یه بۆتی بنووسم، سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك نووسین كه براده‌رانی خۆت له گرده‌كه‌وه، یان هه‌ندێك كه‌س وه‌كوو براده‌ر ده‌یانه‌وێت تۆ به‌كاربهێنن و نووسین له‌ڕێگای تۆوه بۆمان ده‌نێرن. و دوای ئه‌وه ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه، چونكه زۆربه‌یان مه‌به‌ستی تایبه‌تییان تێدایه.
تۆ خۆت چه‌ند جار وتووته: كاكه تكایه ئه‌و بابه‌ته دامه‌به‌زێنن كه باسی خه‌ڵكی ئه‌كات، یان ئاستیی نزمه‌و كوردستانپۆستی پێ بجوك ده‌بێته‌وه، یان ئه‌وه راست نییه‌و هه‌ڵه‌یه، به‌لام بڕوا بكه ئیستا زۆربه‌ی ئه‌وانه له‌ڕێگای تۆوه دێت، تۆش فێڵی خۆت دۆزیوه‌ته‌وه، ده‌ینێریت بۆ براده‌رانی دیكه‌ی كوردستانپۆست و ئه‌وانیش كه ده‌زانن هی ئاسۆی برامه یان له‌ئیمه‌یله‌كه‌ی تۆوه‌یه بێ مه‌ج بۆت دائه‌به‌زێنن.
كارێكی باش ئه‌كه‌ی چونكه من زۆر جار دوایان ئه‌خه‌م، هه‌روه‌ها كارێكی باشه كه ئه‌و هه‌موو شتانه ده‌نێریت به‌لام باشتر پێش ناردنی به‌دواداچوون بكه، و هی هه‌موو كه‌سێك به‌ره‌و ڕوومان مه‌كه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاتری بگرین، با خۆیان بینێرن، به‌تایبه‌تیی ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزگا كه ناوی كاوه‌ی مامه عه‌بدوڵلایه، ئه‌وه ناسیاوی ئه‌ندامێكی ناو ستاڤی كوردستانپۆسته، ئه‌و براده‌ره‌ی خۆمان زوو به منی وات كه‌وا كوڕێكی باشه‌و ده‌یه‌وێت زانیاریمان بداتێ و به‌نهێنی كارمان بۆ بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه نووسینه‌كه لابرا، دوای ئه‌وه دانرایه‌وه‌و خه‌ریك بوو ببێته كێشه له‌نێوان ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ماندا، واته به‌نووسینێك خه‌ریك بوو كێشه‌یه‌ك، گه‌وره دروست ببـێ له‌ناو كوردستانپۆستدا، من ئه‌و كاته له سه‌فه‌ربووم ئاگام لێنه‌بوو.
به‌هه‌رحاڵ ئیستا ده‌مه‌وێت به‌دواداچوونێكم له‌سه‌ر ئه‌و كاوه‌یه بۆ بكه‌یت، بۆ زانیاریت ئیستا له‌كاتی نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌دا بۆ تۆ كه‌سێك له‌پارێزگاوه به‌ناوی هیدایه‌ت كه ده‌ڵێ من مقرری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بم ئه‌و ته‌له‌فۆنی بۆكردم، سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه دڵێ ئه‌وه شتی شه‌خسییه ده‌نا ئه‌و كاوه‌یه كه‌سێكی خراپ نییه و دز نییه.
دوای خۆشم به ته‌له‌فۆن له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م
كه‌مال
روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له‌بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی ژێربه‌ژێری نێوان سه‌رانی گۆڕان و سایتی به‌دناوی كوردستان پۆست ده‌سه‌لمێنن و په‌رده له‌سه‌ر ورده‌كاریی ئه‌م فه‌زیحه گه‌وره‌یه هه‌ڵده‌ماڵێت، هه‌ندێكجار ناوی هه‌ندێك كه‌س له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا دێت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه كه له‌بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا كوردستانی نوێ و راگه‌یاندنه‌كانی تری ی.ن.ك هیچ مه‌به‌ستێكی نییه ئه‌وه نه‌بێت كه‌ڕاستیه‌كانی ئه‌و دۆسییه‌یه به‌به‌ڵگه‌وه بۆ رای گشتی بلاو بكه‌ینه‌وه.
سه‌رنجێکی گرنگ داوا له خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین که‌وا زۆر به وریای ته‌ماشای ئه‌و ئیمه‌یله بکه‌ن گوایه که‌مال بۆ ئاسۆی ناردووه، ببینن ئه‌و ده‌به‌نگانه‌ی کورد‌ستانی نوێ چۆن ته‌زویریان تێدا کردووه، بۆ نموونه هاتوون (به قه‌ڵه‌م) ناوی (ق) به زه‌قی نووسیوه
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه، ئه‌وه‌ی شاره‌زای کاری ته‌کنیکیی و ناردنی ئیمه‌یل بێت هه‌ست به ساخته‌کاریی و دروستکراوی ئه‌و نامه ئه‌له‌کترۆنییه ده‌کات.
http://issuu.com/kurdistaninwe
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست