بەپەلە: سبەى لە هەڵەبجەخۆپیشاندانە
Saturday, 13/02/2010, 12:00
سبەى یەك شەممە 14-2-2010 دەرچووانى زانكۆ پەیمانگاكان كە دانیشتووى هەڵەبجەى شەهیدن و تا ئێستا دانەمەزراون دەست بە خۆپیشاندان ومانگرتن بكەن...
یەكێك لە ڕێكخەرانى خۆپیشاندانەكە ئەوەى ڕاگەیاند كە بە پێى ئەو بەرنامەیە بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنەكە دانراوە بڕیارە سبەى سەعات 8:30 لەبەردەم باخى گشتى هەڵەبجەوە بەناو بازاڕدا بەرەو فولكەى عومەرى خاوەر وپاشان بەرەو مۆنۆمێنتى هەڵەبجە بەڕێبكەوین لەوێ دەست بەمانگرتن بكەین و بمێننەوە تا ئەو كاتەى بریارى دامەزراندیان دەگاتە دەست....
شایانى باسە زیاتر لە 200 دەرچووى زانكۆ پەیمانگاكان لە بوارەكانى تەندروستى و كارگێڕى و ژمێریارى و پەروەردەى و كۆمپیوتەر كە هەندێكیان چەند ساڵێكە زانكۆ و پەیمانگایان تەوا كردووە بەڵام تا ئێستا دانەمەزراون ئەگەرچى دائیرەكانى هەڵەبجە گیرۆدەى دەستى نەبوونى كەسى ئەكادیمى و كەمى فەرمانەبەرە لە هەندێك دەزگاكاندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست