سیایەست مەدارەگەورەكان ،ئاوا دەوڵەتدارى دەكەن !?
Monday, 14/01/2013, 12:00
*لە بەدبەختى شیعەى ستەمدیدە د.مالیكى ستەمكار بوو بە دەمراستیان و دنیاى لێكردن بەدوژمن ،ئەو ئاغایە ئەگەر بۆى بچێتەسەر ،هەنوكە تۆڵەى حسینى نازدار دەكاتەوەو لەگەڵ بایەعیەكەشدا زنجیر بەسەر هەموو عێراقیەكى بەشەڕەفدا دابەشدەكات ، تا بۆ پشتى خوێناوى خۆیان بگرین و چیدى كەس شیوەن بۆ هەریسەكەنەكات .
* لەماڵى سونەش هەرهەرایە ، لە قەیرانى بێ پیاویدا ،كاك عێزەت دورى لە دورەوە خۆى كردووە بە كەڵەبابیان و لە وەخت و ناوەختا دەخوێنێت و هەرەشەى عوروبە و بەعسیزم لەو عالەمەى دەكات .
* وەزارەتى رۆشنبیرى كاریان راستبێت و سكیان بە شیوى گەرم نەسوتێت ، چەمكى داهێنەر و زاراوەى داهێنانیان لە كوردستاندا كردۆتە فشە ، برادەرێكم كاتى خۆى لە حومامى سورەتدا دەنگى خۆشن بوو ، بە تەمایە فۆرمى داهێنەر پڕبكاتەوە و پرۆژەیەكیشى بۆ ساڵى داهاتوو ئامادەكردووە 800,000 پەنجە ماسى ، بكاتە حەوزە ووشكەكەى سلێمانیەوە و سەرلەنۆ ئاوەدانى بكاتەوە.
*كابراى دۆنەدیوو تازەبەتازە فێرى فێسبووك بووەو بەریشێكەوە شەو رۆژ لە سەر عەنتەرێت نقەى دێت ، بە ناوى پەیجى كچانەوە راوى فرێند دەكات و هەر لەئێستاوە دایان بە ستووە دەنگ بۆ حییزبەكەى كۆبكاتەوە و بەم هەوالانە خەرك هەرەخەرەتێنێ : كیت وینسیلت پالەوانەكەى تایتانیك ئەمە سێ شوى تەڕبكات و چوارەمیشى بەرێوەیە ، ئەحۆل حەرامە و حەپۆل حەڵاڵە ، تەوقەش بیدعەیە و عەیبنەبێ وەك تەقینەوە وایە ، لەكاتى بەرف و تەزرە باریندا زرمەى شەڕە تۆپەڵە و لە فەرمانگەكان پشوى فەرمییە و لە زانكۆش هەرایە .
*سیاسەتمەدارانى زەبەلاحى كورد بۆ پاراستنى جیۆپۆلەتیك و ئەمنى قەومیمان ، دەرەوەى ماڵى كوردییان بەڕوى برا كوردە چاوكاڵەكانیان تەلبەندكردو لەناوخۆشدا هێشتا هەڵپەڕكێى پێنج قۆڵى نەبەستراوە و هەرلایەنەو سێو لەبا خەڵى داگیر كەرێكى چوارچارچەكەى كوردلاندە و لافى دروستكردنى دەوڵەتى كوردیش لێدەدەن !!!!
* ئاخرى خێر بێتن ، هەر لۆیە بێكەسى شاعیر ساڵى چلەكان گۆتیتى :
كورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد ، نۆكەرى بێگانەیە
دوودڵن پیسن لەگەڵ یەك ، بۆیە وابێلانەیە
رێبوار عەلى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست