کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەسەر رۆژنامەنوس نیاز عەزیز ئامنستی نامە دەداتە حکومەتی هەرێم

Wednesday, 23/07/2014, 12:00

2068 بینراوە


ئەمرۆ بۆبیستەمین جار بەبێ هیج هۆکارێکی یاسایی ، دەزگا ئەمنیەکانی پارتی و حکومەتی بنکە فراوان ، رۆژنامەنوس نیاز عەزیزیان نەبردە دادگا بەهۆکاری ئەوەی کەهیج کارمەندیكیان نیە بیهینیت بۆدادگا ، ئەم رەفتارانەی ئاسایشی حکومەتی بنکە فراوان سوکایەتیە بەدادگا و یاسا و تاکی کورد بۆیە گروپی ١٧ شوبات پەیوەندی بە سەنتەری ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال / لەندەن کرد و لەگەل بەرپرسی بەشی عیراق (سەعید حەداد) گفتوگۆی لەسەر دۆسیەی نیاز عەزیز و نوسەر حەمید دۆسکی کە ٣ سال زیاترە رفینراوە و چارەنوسی نادیارە لەسەر نوسینی هەندێ بابەتی لەمالپەری کوردستان پۆست ، وەئازاد سورانەوەی یەکی لەتۆمەتبارە سەرەکیەکانی کەیسی کاوە گەرمیانی (مەحمود سەنگاوی) داوامان لەئامنستی کرد هەلویستیان هەبێت بەرامبەر ئەو سوکایەتیانەی دەزگا ئەمنی و دادگایەکانی حکومەتی بنکە فراوانی هەرێم هەبێت
بەرپرسی ئامنستی پەیمانی دا بەپەلە نامەیەک لەسەر هۆکاری نەبردنی نیاز عەزیز بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم بنیڕیت و ئەگەر وەلامیان نەبوو ئەوا بەیانامە لەم بارەوە لەدریژترین ماوە ٣ هەفتەدا دەربکەن ، هاوکات پەیمانی دا بەدواجون بۆکەیسی نوسەر حەمید دۆسکی و تیرۆری کاوە گەرمیانی بکەن و لەراپۆرتێکی سالانەشیان ئاماژە بەو پێشیلکاریانە بکەن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)