کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەوازێك بۆ زیندانیانى سیاسى كوردستان

Saturday, 07/06/2014, 12:00

1304 بینراوە



ئەى تێكۆشەرانى نێو زیندانەكان ئەى ئەوانەى لە پێناو ئازادىو دیموكراتیدا شەو ڕۆژتان خستبووە سەر یەك . هاوڕێ كانتان لە یاد مەكەن كەلەم پێناوەدا پەتى سێدارە خرایە گەردنیان . ئێمەى زیندوش بە شەهید ناوزەند دەكرین . تێكۆشانمان نەبۆ پاداشت و قەرە بوو بووە .بەلكو تەنها لە غەمى نیشتیمان و نەتەوەكەمان دابووین كەجى ئیستاش خەڵكانیك بە ناوى زیندانییەوە شەرعییەتیات بە خۆیان داوە كە نوێنەرى زیندانیانن ، لە كاتێكدا نە هەڵبژاردن كراوە نە كۆنگرە ، تەنها لە لایەن دوو حیزبى دەسەڵات دارەوە باوەڕیان پێكراوە واتا قورخ كراوە . هەرچەندە بڕى پارەى دیارى كراویان بۆ كۆنگرە لە بەڕێز مام جلال وەرگرتووە نەشیان توانیوە كۆنگرەكە ببەستن . هەروەها نە كۆمكارو نە بەڕیوبەرایە تیەكە نەیانتوانیوە یاساییەكى هاوشێوەى عێراق (بغداد) بۆ زیندانیان دەرچێنن تەنانەت ئەو یاسایەى كە خۆیان بە ناوى یاساى ژمارە 11 دەریان كردوە ، كە پڕە لە كەم و كوڕى بەڵام بەو شێوەیەش نەچۆتە بارى جێ بەجێ كردنەوە ،تەنها مەنحەیەك نەبێت بەبڕى (450) هەزار دینار ئەمە لە كاتیكدایە كە بغداد 1,200 ملیونێك و دووسەد هەزار دینار بۆ هەر زیندانیەك لە مانگێكدا خەرج دەكات . (50) پەنجا ملیوین ئەقار ئەدات (30) ملیوین بۆ كڕینى زەوى ئەگەر خۆى نەیتوانى دابینى بكات . چەند منداڵت بخوێنێ لە زانكۆ ئەوا لەسەر خەرجى حكومەت جگە لە خۆت ، جگە لە نەخۆشى ئەگەر خۆت و ئەندامانى خێزانەكەت چارەسەر نەكران دەنێردرێنە دەرەوەى عێراق لە سەر خەرجى حكومەت ، نەك هەر ئەمانە بگرە گەشت و گوزار و ڤەریزەى حەجیش هەر لەسەر خەرجى حكومەتە . هەروەها ساڵى مانەوەت لە زیندان خەمڵێنراوە هەر شەوى بە چل هەزار دینار بۆ هەر زیندانیەك بەڵام لە كوردستان ئەمانە هیچیان نەچوونەتە ناو یاساكەی كە دایان ناوە لە بەر ئەوەى كۆمكارو بەڕیوبەرایەتیەكەى نوێنەرى حیزبەكانن نەك نوێنەرى زیندانى . لە بەرژەوەندى حیزبەكانیان كەیسى زیندانى یەكلایى دەكرێتەوە بە شاهید. نەك بەبەڵگە بۆ ئەوەى دزو درۆزن و مرۆڤ كوژو قاچاخ چى و كۆنە جاش و تەزویر چى تیا جێ ببێتەوە كە ئەمانە جێ ى قبوڵ نین . ئەى زیندانیانى بە شەرەف بۆ ئەوەى ڕێگر بیت لەم هەموو كەم و كوڕیانە پێویستە خۆمان نوێ بكەینەوە تاكو بتوانین مافى زیندانیان بگەڕێنینەوە بۆ زیندانییان .تەنهاو تەنها بە یەكگرتویى و دوور لە دەستى حیزبەكان و هەڵبژاردنى ئازادانە و دەست نیشانكردنى نوینەرى خۆتان دەكرێت .داواكارین 21/ 6/ 2014 گردبوونەوەیەكمان هەیە لە یەكێك لە هۆڵەكاندا بە پێویستى دەزانین هەموو زیندانیەكى دروست خۆى بە خاوەنى ئەم داواكاریانە بزانێت و بە دەم ئەم بانگەوازەوە بێت بۆ خۆ نوێ كردنەوەمان تا بە چەق بەستووى نەمێنینەوە .

بە دەنگەوە هاتنتان جێگاى رێزە لە پێناو مافە كانتاندا.
دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیانى سیاسى

5/6/ 2014



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)