کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عه‌مید خالید كوره‌چی مافیاكه‌ی پارێزگای هه‌ولێر باش بناسن

Sunday, 05/05/2013, 12:00


ئه‌وه‌ی رۆژێ له‌ دیوانی پارێزگار كارێكم هه‌بوو له‌لای تاهیر عه‌بدوللا جیگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌م زانی كابرایه‌كی زراری هاته‌ ئه‌وینده‌رێی و، به‌ ئاشكرا و بێ ترس گۆتی ئه‌گه‌ر عه‌مید خالد كوره‌چی غه‌درم لێبكات باسی هه‌موو به‌رتیل و ره‌شوه‌و دزی و فزیه‌كانی ده‌كه‌م.
هه‌ر له‌وێدا كابرا گۆتی: به‌خودای ئاگادارم عه‌مید خالید كوره‌چی له‌ رێگه‌ی مام زرار ده‌لاڵه‌وه‌ زیاتر له‌ 25 پارچه‌ زه‌وی به‌ رێگه‌ی پسوله‌ی ره‌زامه‌ندی بۆ خه‌ڵكی تا خانوو له‌ سنوری سێبه‌ردان به‌ مه‌رجی هه‌ر كه‌سێك ره‌زامه‌ندی بۆ كرا له‌ 500 مه‌تر زه‌وی 250 مه‌تری بداته‌ ئه‌و ئیستا عه‌مید خالید كوره‌چی خاوه‌نی 23 پارچه‌ زه‌وی یه‌ له‌ سێبه‌ردان.
كابرا درێژه‌ی دایه‌و گۆتی:ئاگادارم هه‌رچی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ولێره‌ به‌ توركمانه‌كانیشه‌وه‌ به‌ به‌رتیل وه‌ره‌قه‌ی ده‌مانچه‌و مۆله‌تی زیرنگه‌ری و سه‌دان دوكانی له‌نگه‌ فرۆشان و ته‌یراوای به‌ ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار داوه‌ به‌ خه‌ڵكی و، له‌ شاری خه‌ونه‌كانیش له‌ كۆمپانیایه‌ك بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و ساخته‌كاری 400 مه‌تری زه‌وی وه‌رگرتووه‌، باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ عه‌مید خالد كوره‌چی رۆژانه‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنی سوته‌مه‌نی به‌ناوی مولیده‌كانه‌وه‌و به‌ نهێنی ده‌یفرۆشێته‌وه‌و سه‌دان كۆبوونی سه‌یاره‌ بۆ وه‌رگرتنی گاز به‌ ساخته‌ كردووه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و سه‌یارانه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كارده‌كه‌ن و گازه‌كانیان به‌ شه‌ریكی ده‌فرۆشنه‌وه‌ له‌گه‌ل لێژنه‌كه‌ و خالید كوره‌چی.
كابرا گۆتی: ده‌زانم عه‌مید خالید كوره‌چی له‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی دوو باخی هه‌یه‌ وله‌ شه‌قامی 100 مه‌تری باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و دوو هۆتێل و مۆلیكی له‌ هه‌ولێر هه‌یو له‌ گشت گونده‌كانی مۆدیرنن ڤیلاو شوقه‌ی هه‌یه‌و به‌ كرێی داون له‌ ڕێگه‌ی زاهیری كاره‌باچی كه‌ خه‌زووری یه‌تی و‌ كارگێری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییه‌.

عه‌مید خالد كوره‌چی گه‌وره‌ترین ده‌ڵاڵی نه‌زاد هادی پارێزگاری هه‌ولێره‌و هه‌رچی گه‌نده‌ڵیه‌كانی نه‌وزاد هادی ئه‌م عه‌مید خالد كوره‌چی یه‌ بۆ جیبه‌جیده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە