دەڵێم نا
Wednesday, 12/11/2014, 12:00
لە پشت پەنجەرەی
پیتەکانتدا، ڕادەوستم
بهئومێدهوه لێت دەڕوانم و
چیدی نامەوێت،
(نا) لەگەڵ تۆدا بکەم بە وشە و هاوڕێ،
(نا) لەگەڵ ئومێدم بنووسمەوە
ناااااا
ئیتر من بە تۆ و (نا) ی
پێشتی ئومێدەکانم دەڵێم و
دەنووسم نااااااااااااا
ڕادەوستم و بە هەموو
(نا)ییەکان دەڵێم نااااااااا
دووگمەی هەموو (نا)ییەکان
لە کراسی ماتی ژیانمدا دەترازێنم و
یەخەی هەموو (نا)ییەکان دادەدڕینم
فستانی یاخیم
دەکەمەوە بەری هەبوونم و
بە هەموو (نا)ییەکانی دونیا
دەڵێم نااااااا.
ڕانیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست