کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شتێكى نەوتراو

Saturday, 28/09/2013, 12:00



مانگاكان گیا دەخۆن بۆ ئەوەى تەندروستیان باش بێت ئێمە گۆشتەكەیان دەخۆین تا نەخۆش كەوین
مانگاكان بە گیا دەبۆڕێنن ئێمە بە گۆشتى ئەوان درۆدەكەین
مانگاكان بە گیا دەبنە شیر دەرو ئێمە بە گۆشتى ئەوان بۆنمان زەوى پیس دەكات
دەشێ لە بنچینەدا ئێمە غەزەبى خوا بین
تۆ مرۆڤ نیت ئەى فتبۆڵى تڕۆ
ئەى شەیداى خۆفرۆشى و خۆ دۆڕان
ئەى پاسەوانى لات و لوتى
ئەى میكرۆبى تەزویر چى
تۆ دەعباى
لە بۆقێكى سوك دەچى بە دەمى مارێكەوە
لە فودانەیەكى تەقیو
لە داعەجانى لە درنج دەچى
تۆ
رۆژێ بە دەم باوە دێیت و دەچى
رۆژێ بەدەمە شەقى خۆتەوە
رۆژێ بە دەم قامچى گەورەكەتەوە
كەچى كڕنوش دەبەیت و دەمپاندەكەیتەوە
سەگى لاڵ
سەگى تۆپیو
سەگى بەردەرگا
تۆ هیچ نیت نەپێیەكانت هى خۆتن
نەبیركردنەوەت
نەچاوەكانت
نەهیچت
تۆ چیت
پاشەڕۆى نێو زێرابەكان
دۆڕاو
هەڵقونى خۆبادەرى پانكەرەوە
تۆ جگە لە تفى شەیتان
نەفرەتى لافاو
سمى ئەسپەكەى ئەسكەندەر
یان نینۆكە پیسەكانى فیرعەون هیچى تر نیت
تۆ ناتەوێ هیچى تر بیت
ناتەوێ لە هیچ بچیت
نوكتە ئیتالیەكە
سواڵكەرەكە هەموو رۆژێ دەچووە كەنیسەو لەبەردەم پەیكەرى مەسیح دا دەلاڵایەوە " گەورەم تكایە تكایە تكایە با بیتاقەكەم بۆ دەرچێ " رۆژێ دوان دە سەت ، تا پەیكەرەكە هاتە زمان و ووتى تكایە تكایە تكایە بڕۆ پیتاقەیەك بكڕە,
تۆ دەتەوێ هەمیشە بۆت دەرچێ
بێئەوەى بتەوێ ئازادى بسەنى
تۆ لات وایە ئازادى كۆیلایەتى و
ئازایەتى فێڵ و
عەگیدى كوشتنە لە پشتەوە
تۆلات وایە خودا بەهەشتێكى پان و پۆڕى بۆ خۆڕى و گەلۆرو دەغەزارەكان خستوەتە سەر پشت
فێڵ لە خواكەرى لە خۆ كەرى لە خاك كەر
لە مێش و مەگەز لەوێڕ تر
ووردە مێشولەى بێمانا
شانازى بە چیەوە دەكەیت
دەستەكانت پڕن لە خیانەت و
پەنجەكانت شایەدى بۆ درۆ ئەدەن
كرمى باخ تێكدەرى ئاو لێڵكەرى بە پۆخڵیەوە بێزو كەر
كرمى بەد بەختى و كوێرەوەرى
كرمى قوماربازى خۆ نەناسى گەلحۆ
لەتیف فاتیح فەرەج
27- 9 - 2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە