هەڵوەستەیەك لەسەر سمینارەکەی دکتۆر مەریوان وریا قانع - بەشی یەکەم
Sunday, 06/01/2013, 12:00
لە ناوەندی رۆشەنبیری ئەندێشە لە شانزەی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٢ لە ژێر ناونیشانی جیاککردنەوەی دین لە سیاسەت ،دکتۆر مەریوان وریا قانع سمینارێکی پێشکەش کرد ،کە بەراستی جێی دەست خۆشی بوو بۆ هەردوولا هەم بۆ دەزگاکەو هەم بۆ کاك مەریوان کە کەناڵێکی زیندویان دروست کرد بۆ زیاتر ئاگادار بوونی خوێنەر و گۆگر لە یەكێ لە رۆشنبیرە دیارەکانی و نزیکییەکی پێویستان فەراهام کرد بە بەستنی پردێکی زیندوو .ئەم نوسینە هەڵوەستەیەکە لەسەر سمینارەکە و ئەو بابەتانەی کە کاك مەریوان لەوێ تەرحی کردووە ،دیارە پێویست ناکا باسی ئەوەبکەم کە هیچ مەبەسێکی نەگەتیڤیم نی یە لە وروژاندنی ئەم باسە ومەبەستی ئەوەشم نیە تەنها بۆ گفتوگۆ پەرەکان رەشکەمەوە بەڵکو هەوڵێکە بۆ نەهێشتنی تێپەراندنی بابەتێکی هەستیار لە کەسێکی ئەکادیمی و رۆشنبیرەوە ،کە لە رێی نوسینەکانی یەوە هەوڵ ئەدا دیدێکی جیاواز یان هەر نەبێ پێناسەی شیاوو بدات بە داتاکان .
کاك مەریوان لە میانەی پێشکەشکردنی سیمنارەکەی لەگەڵ دەست پێکردنی ،مەسەلەیەکی زۆر جدی ووروژاند کە تارادەیەك توشی شۆکی کردم بەوەی،بەرای ئەو، پرسیارکردنی ئایە دەکرێ دین لەسیاسەت جیابکەینەوە ؟ پرسیارێکی هەڵەیەو پرسیاری راستی ئەوەیە بڵێین چۆن پەیوەندی دین و سیاسەت رێكدەخرێ پرسیارێکی راستی ترە !! راست کردنەوەی ئەم پرسیارەو ئاماژە پێدانی ووشەی هەڵە لە زمانی بیردا ، یەك دیوی هەیە ئەویش ئەوەیە کە حەقیقەت لای منە نەك لای تۆ ،ئەمەش لە بواری فکر و عەقڵدا بینینی دیوێکی راستی یە نەك راستی لە هەموو دیوەکانی تریەوە ،کە بۆ خۆی بۆ کەسێكی خاوەن ئەزمونی خاوەن چەندین نوسین وکتێب تارادەیەكی زۆر سادەیی بابەتەکەو دیدو تێروانینێکی ناتەواو و نزم ئەگەیەنێ ، لە لایەك وکۆی باسی بابەتەكەش لە لایەکی ترەوە ئەکاتە ژێر پرسیارەوە ؟ هەم سەپاندنی ئایدۆلۆجیای خۆیەتی یان هەر نەبێ پێشکەشکردنی ئایدۆلۆجیای خۆیەتی بەرەت کردنەوەی ئەوی تر . بەخشینی حەقیقەت بە دیدی خۆ هێندە کۆنە کە ئەتوانم بڵێم لەگەڵ تێگەیشتنی مرۆڤ لە دەورو بەر ، لەگەڵ خۆی هێناوێتی و بە سەدان کەس لە رێرەوی مێژوودا باسی لێوە کردوە ، بەتایبەتیش لە بواری فکردا ،منیش وەك خۆم نمونەی پیتی ئێم لە ئەلف وبێی ئینگلیزی ، بەکار دەهێنم بۆ دیاریکردنی دیدی خۆم ویەکێکی تر،کە بەرامبەرم وەستاوەو سەیری پیتە کەدەکات بۆ زۆربەی بابەتە فکری و رێژەییەکان * .کاك مەریوان دوای ئەم هەموو ئەزمونەی خۆی وەك کەسێکی بیرمەند و ئاکادیمی و دنیادیتە ، ئەگرێ بەدوای پەیوندی نێوان دین وسیاسەت و ئەیەوێ ئەوەمان پیشانبدات کە لە تێکەڵ کردنی دین بە سیاسەت پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی رووئەدات . یان رێكخستنی دین وسیاسەت گەشەکردنی کۆمەڵی لێئەکەوێتەوە و دەبێ هەوڵی خوێندنەوەی هاوکێشەکەبدەین بە شێوەیەکی تر ،دەبێ مەبەستی چی بێ لە دۆزینەوەی ئەو پەیوەندیانەی کە دین و سیاسەت گرێئەدات بۆ بەرژەوەندی گشتی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی ، یان پرسیارەکە ئەگەر بەشێوەیەکی تر بیکەم ، ئایە بەرای ئەو ! دین چ رۆڵێکی پۆزەتیف ئەگەیەنێ بە کۆمەڵگا ؟؟!! .یان ئەو دەبێ چ تێگەیشتنێکی هەبێ بۆ دین ؟ ئەو سەپانەی دین بەسەر کۆمەڵگادا دەیسەپێنێ دەکرێ بکرێتە رێگە چارە بۆ کێشەکانی سەردەم ؟ ئەیا ئەمە ئەو پەری یەئس و داماوی نی یە لەم فەزای فکرەدا ،یان کاك مەریوان دوای ئەوەی کە یەئسی هێنا لە تاوتێکردنی بیری دانا وزاناکانی فکر و سیاسەت و ووڵامێکی لە دوتوێی ئایدلۆجیاکاندا نەدۆزیەوە کە کۆمەڵگای پێبگەیەنێتە کەناری ئارامی کە لە کیتابی سیاسەت و دنیا باسی دەکات،هەڵگەراوەتەوە بۆ گەران بەداوی کەناڵی نوێی پەیوەندی نێوان دین و سیاسەت یان ئەیا لەسەردەمی ئێستادا سەردەمی گۆرانکاری حەتمی وبەجیهانی بوون ، کۆمەڵگا پێویستی بەکام سیستمی پەیوەندی هەیە ،بەتایبەتی لە جیهاندا دنگۆی نەمانی سیستمی دراو ئەبیسترێ .دەبێ کاك مەریوان چۆن بروانێتە ئاین چونکە لەسمینارەکە باسی ناکات و روونیناکاتەوە .ئاین چی یە ؟ ئایە ئاینێك هەر لە کاتی پیتاندنی تۆوەوە ئیشت لەسەر بکات و بەرنامەت بۆ دانێ و سنوری حەرامت بۆ دیاری بکات و دەکرێ و ناکرێت بۆ دەستنیشان بکات ،تادەگاتە سنوری بەدڵ و نابەدڵ (مستحب و غیرمستحب) ت بۆ هێڵکاری بکات و تادەگاتە دەست تێوەردان بۆ دیاریکردنی رێرەوی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشەنبیری وفەرهەنگی و ئابوریت ، بەسیستمێك کە هەزارەو نێوێك پێش ئێستامان دادنرابێ دەبێ چ گەشەیەك بە کۆمەڵگا بکات و چ پێشکەوتنێك لە ئامێز بگرێ بۆمان ،لەگەڵ ئەوەشدا بەرای من ئاین بۆخۆی شتێکەو ئایینکردن شتێکی ترە ، ئاین سیفەتێکی مسالی پاكە واتا سەرچاویەکی گیانی یە،کە بۆ خۆی رەگ وریشاڵی ئەفسانەیی هەیە کە لە لاشعور کۆبۆتەوە لەگەڵ ئەو روداوە مێژوویانەی کە زۆر جار عەقڵ بەدەیان شێوە دەیگۆرێ وپیرۆزی پێئەبەخشێ و بەرگی بەرائەتی ئەکاتە بەر و دواجاش ئەبێتە درکی گشی کۆمەڵگا لە درکی گشتیشەوە ئەبێ بەکردار جا چ وەك لایەنگر یان دژ . ئاین کار لەسەر دەرەوەی جەستەو شتە مادیەکان دەکات ،و هەر کاتێ کەوتە سەر بابی حوكمدان و تێکەڵاوی ووردکاریەکانی ژیانی ئادەمیزاد بوو دەرئەچێ لە وەی وەك ئاین بمێنێتەوە وئەبێ بە ئایینیکردن کە ئەویش بەیەکێ لە ئایدۆلوجیاکان ئەژمارد ئەکرێ ،وەتا هەرکاتێ گەراین بەدوای پەیوەندی ئاین وسیاسەت ،ئەگەرێن بەدوای بەرلێکەوتن و خاڵی هاوبەش و جیاوازی و ئاکامی هاوبەش و جاریتریش کردار و ئامرازی هاوبەش ،واتا مامەڵەکردنی ئاین وەك فکرەیەك بۆ ووڵامدانەوەی پرسیارەکان و چارەسەری کێشەکان ،کە دواجاش یەکسانە بە کردنی ئاین بەئایدۆلۆجیا ،کە کاك مەریوان لە بەشی یەکەمی باسەکەی ،زۆر بەی زۆری ئایدۆلۆجیاکان بە پڕ کەم وکوری دەزانێ و رەخنەی بەرامبەریان هەیە ،بە واتایەك لە واتاکان لەگەڵی نیە ورەتی دەکاتەوە .
بهشی دووهمبهشی سێیهم http://www.youtube.com/watch?v=2wF7ancDBQo
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست