کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆكى دەسەلاتى تەنفیزى بۆ ئەبیت سەیارەى بەرتیل بدات بە حاكمەكانى دەسەلاتى قەزائى!!!؟؟؟

Friday, 08/02/2013, 12:00




چەند رۆژیكە لەكەنالە ئەهلى و ئۆپۆزسیۆنەكانەوە هەرایە لە سەر پیدانى ئوتومبیل لەلایەن سەرۆكى حكومەتەوە بە دادوەرەكان
,,!!!!! خۆزگەى خەلكى وەك ئیمەى تویژى یاساناسان ئەتانزانى كە تویژى حاكم چى گەندەلیكن و هەمیشە لەناوخۆیان باس باسى پارەو خانوو سەیارە سەردان و كاسەلیسى ئەم مەسئول و ئەو مەسئولە رۆژانە حەقى خەلكى فەقیرو هەژار ئەخوریت و كار بۆ تەلەفونى مەسئولین ئەكەن ,باوەربكەن یاسا هەر بۆ هەژارەو هیچ كەسیكى خاوەن دەسەلات ناگریتەوە نومنەى زیندوش كە بوختان نیە ئەوە تا بە ئاشكرا و بەبەرچاوى هەموومانەوە هیوا مستەفاى لیپرسراوى پیشوى لقى 4 ى پارتى كە ریژوانى شەهید كردو زیاتر لە 50 گەنجى بریندارو خەلتانى خوین كرد داواكراوى دادگایەو كەچى سەرۆكى هەریمەكەى لەمەرخۆمان گرتویەتیە ژیر بالى خۆیى و تەسلیمى ناكات !!! ....ئەوەى راستى بیت هەر ئەم وەجبە ئوتومبیلە نیە كە بدریت بەم حاكمانەى كە وەریان نەگرتوە پیشتریش لە چەند سالى رابردودا بەسەدان ئوتومبیل لە جۆرى شۆفرلیتى لاندكرۆز دابەشكرا بەسەر دادوەر ونەوابى داواكارى گشتیدا هەموویان وەریان گرتوە بە حاكم شیخ لەتیفى گۆرانیشەوە كەئیستا پەرلەمانتارى گۆرانە لە بەغدا و تا ئیستا پییەتى !! هەموو سالیك ئەم پرۆسەى دابەشكردنە هەیە و ئەوەى راستى بیت لەسەر داواكارى حاكمەكانە نەك سەرۆك حكومەت خۆى بیدات ئەمە خۆیان باسی ئەكەن و فەخریشى پیوە ئەكەن كە توانیویانە لە ریگاى یەكیتى دادوەرانەوە ئەم دەسكەوتە چەورە هەرچەن حەرامیش بیت وەرگرن .... حەز ئەكەم كە هاوولاتیانى بەریز ئەوە بزانن كە ئەم حاكمانە دوو جۆرن ئەوانەى پیش راپەرین بونەتە حاكم هەموومان ئەزانین كە ئەبوایە بەعس رەزامەندى تەواوى هەبوایە و شوین سیقەو متمانەى ئەوانبوایە ئەوسا ئەیانكرد بە حاكم ئی بەهەمان شیوە دواى راپەرینیش لە ریگاى مەسئولینى هەردوو حیزبى دەسەلاتەوە بەهەمان شیوە بەتەزكیەى هەردوو حیزب و مەسئولین كۆمەلیك خەلكیان كردۆتە حاكم ......خەلكینە باوەربكەن زەمانیك كۆسرەت حاكمى موتلەقى هەریمى سەوز بوو بە ئارەزووى خۆى بەدەر لەهەموو یاساو ریساو عورف و عاداتیك تیی كەوتبوو بۆ تەكەتولەكەى خەلكى كردۆتە حاكم یان جیكرى داواكارى گشتى كە سەرەتایترین مەرجى یاسایى تیانەبوە بۆنمونە ئەگەر دەرچویەكى كۆلیژى یاسا بكریت بە حاكم یان جیگرى داواكارى گشتى بە پیى دەستو رو یاسای عیراقى و بگرە جیهانیش ئەبیت لایەنى كەم 9 تا 10 سال خزمەتى قەزایی هەبیت ....باوەر بكەن خەلكى داناوە تەنها یەك رۆژى خزمەت نەبوە ..وەتازەترین وەجبەش لە دوومانگى رابردوودا زاتر لە 40 كەسیتریان بە خشكەیی دانا و هەردوو حیزب وەك غەنیمەكانیتر بەشیانكرد...ئەم وەجبە ئوتومبیلە چەند سالیكە دادوەران و یەكیتیەكەیان خەباتى بۆ ئەكات و ئەگریاو فرمیسك ئەریژێ و دەستى سەد مەسئولیان ماچ كرد هەتا وەریبگرن ...بەلام حكومەت بۆ لەم كاتەدا موافەقەتى كرینەكەى كرد لەوانەیە خەلكى بەگشتى وەك ئیمە نەزانن و ئاگایان لە و سیاسەتە نەبیت ....ئەویش لەبەر ئەوەى لەمانگى رابردوودا پارتى وە بەتایبەتى مەسعود بەرزانى ویستى چەند پاریزەریكى كاسەلیسى خۆیان بكات بە حاكم لە مەحكەمەى تەمیزى كوردستان و ئیشیكیان بەو كارە هەبوو !!... ئەوەبوو ى ن ك لە ریگاى تاقمە حاكمەكانى سەر بەخۆی وە راستر لە سلیمانى گردبونەوەیەكیان كردو نارەزایی نامەیەكیان لە ریگاى كەنالە میدیاكانەوە گەیاندە سەرۆكایەتى هەریم ئەویش تەنها لە بەرئەوە بوو كە بەشى یەكیتى تیا نەبوو پارتى ویستى حسابى بۆ نەكات ...ئیستا بەم وەجبە سەیارەیە سەرۆكى حكومەتەكە كە جیگرى پارتیە ئەیەویت دەمكوتى ئەو حاكمانە بكات و ئەو كارەى ئەیانویست لە مەحكەمەى تەمیزدا بیكەن جیبەجیى بكەن ...
باشە من لە هەموو حاكم و جیكرى داواكارى گشتى كوردستان ئەپرسم چى پۆستیك یان شەخسیك لە دەسەلاتى تەنفیزى سەیارەى بەشەخسى بۆ كردرابیت واتە سەنەوى سەیارەكە خرابیتە سەر كەسەكە ؟؟؟؟؟ بۆ ئەبیت بۆ ئیوە بكردریت !!!؟؟؟ موچەتان كەمە,فەقیرن , داماون ..بۆ هەریەكیك لە ئیوە مانگانەى زیاتر لە 4 ملیۆن دینارە !!؟؟ ئیشتان زۆرە !!؟؟ نەخیر من ئەلیم نەفستان نزمە و كۆنە تفەنگچى خۆیانن و باش ئەتان ناسن ,... بەناوى یاسا و سەروەریەوە موجریمتان پیئەكەن بە بەریئو ,,,بیگوناحتان پیئەكەن بە تاوانبار ...بۆیە لە كۆتاییدا ئەلیم نەك چەند تەلەفزیۆن و رادیۆیەك هەموو دنیا باسیان بكات بە دەست ماچكردنەوە وەریئەگرن ...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە