کۆسره‌ت ره‌سوڵ که‌وتۆته خۆی ده‌یه‌وێت جارێکی تر یاخیبوونی خۆی دژی تاڵه‌بانی رابگه‌یه‌نێت
Friday, 16/04/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
دواى ئەو شكستەى كە لە هەڵبژاردنەكانى مانگى (3) لە هەولێر به‌سه‌ر کۆسره‌ت هات، ته‌نانه‌ت نەیانتوانى تاکه كورسیەكیش بە دەست بهێنێت، ئیستا کۆسره‌ت به دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تره‌وه‌یه، هه‌ر هیچ نه‌بێت بتوانێت وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک له ناو یه‌کێتییدا بمێنێنێته‌وه، چونکه لەلایەن خودى تاڵەبانى و هێرۆ و گشت ئەندامانى (م. س)ى یەكێتى دژایەتى دەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک باوه‌ڕپێکراو به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که پێش چەند رۆژێك كۆسرەت لەگەڵ هەریەك لە (قادر عزیز و حمەى حاجى محمود) كۆبوونەوەى نهێنی ئه‌نجامداوه، داواى لێكردوون پشتگیرى بكەن، كە ببێتە ئۆپۆزسیۆن و دژى یەكێتى کاربكات. سه‌رچاوه‌که ڕایگه‌یاند، هیچ لایه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رپرسانی دیکه‌ی گۆڕان بڕوا و متمانه‌یان به کۆسره‌ت نه‌ماوه، کۆسره‌تیش وا ناوده‌به‌ن، که فێڵبازه، ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌کات، تا هه‌واڵه‌که بکه‌وێته‌وه ده‌م تاڵه‌بانی و جارێکی دیکه ئاوڕی لێبداته‌وه و حسابى بۆ بكات، وەك جارانیش پارە و ئیمتیازى بداتێ، چونكە كۆسرەت لەو بوارەدا زۆر لێهاتووه، ئامادەیە تەنەزول بۆ هەمووشتێ بكات وەك چۆن تاڵەبانى لە پێناوى وەرگرتنەوەى كورسى پۆستى سەرۆك كۆمار ئامادەیە مادەى (140) و هەموو كوردیش بكاتە قوربانى. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی باسکرد، که دواین فێڵی کۆسره‌ت ئه‌وه‌بوو، که له‌گه‌ڵ چەند ئه‌ندامێکی (م. س) نووسراوەكه‌یان ئیمزایان كرد، دوای ئه‌وه كۆسرەت بە دزى نەوشیروان و برادەرانییەوە، جارێكى تر رایكردەوە باوەشى تاڵەبانى و داواى لێبووردنى لێ‌كرد، گوایه شتێكى هەڵەى كردووە و ئیمزاى لەسەر یاداشتى نەوشیروان و هاوڕێكانى كرد، ته‌نانه‌ت کاتێک چووبووه لای تاڵه‌بانی لەبەردەمیدا زۆر خۆى بچوك كردبۆوە، بە تاڵەبانى ووتبوو: (تۆ گه‌وره‌می و بەكوڕى خۆتم قبوڵ بكە، هه‌روه‌کو پافێڵ و قوباد ته‌ماشام بکه) ئەم رووداوه بە ئاگاداریى هێرۆ و شاناز بووە، له کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی وت، که ئیستا پارتیش ده‌یه‌وێت کۆسره‌ت له هیچ پۆستێکی نه‌بیت و له ناو یه‌کێتییدا نه‌مێنێ، بۆیه كەسە نزیكەكانى كۆسرەت، داوا لەكۆسرەت دەكەن، كە هەتا بەستنى كۆنگرە هه‌ڵوێستێک وەرگرێت و دژى تاڵەبانى بووەستێتەوە، جارێكى تر خۆى بەهێزبكاتەوە چونكە كۆنگرە بۆ مەرگى كۆسرەتە. وەك دەریشكەوت زۆربەى لایەنگرانى كۆسرەت لە هەولێر دەنگیان بەگۆران دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست