کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ری دزه‌کان

Saturday, 29/12/2012, 12:00




وه‌ته‌ن من من بۆتۆ جه‌رگم پڕ ژانه‌
هه‌ر چه‌نده‌ خاکت خانه‌ی دزانه‌
ته‌نها هاژاره‌ به‌شی خوراوه‌
دزی چاوچنۆک خه‌ریکی ڕاوه‌
ئه‌و که‌سه‌ی دز بێت گو به‌ڕێبازی
مه‌حاڵه‌ به‌ دز بکه‌م شانازی
ده‌ستیان ده‌ڕوا به‌ ده‌ساڵاتن
له‌ جاشاتیا خاوه‌ن خه‌باتن
بۆیه‌ وا ده‌ڵێم جه‌رگم پڕ ژانه‌
کێ هه‌ڵده‌بژێری له‌و دوکه‌رانه‌
خه‌ڵکی ده‌ست پاکیش وه‌ لانراون
ئه‌وان حاکمن هه‌تاکو ماون
نابێته‌ ده‌وڵه‌ت من کوردستانم
هه‌ڕاجم ده‌که‌ن بۆ دوژمنانم
پرسیارێک ده‌که‌م له‌ خۆم نازانم
به‌ ڕاستی ئه‌من که‌ری کامیانم ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە