کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دواى ساڵانێك لە خەبات و قوربانیدان، بێهیوابوونی شیوعییەكان، لە حیزبەكەیان!

Thursday, 03/04/2014, 12:00

2445 بینراوە


ئەوەى پێی دەوترێت ئازادی، ئازادی بیروڕا، بڕواى تەواوم پێیەتی و هیچ عەیب و شەرمێك نییە مرۆڤ ئەمڕۆ بڕواى بە حزب یا هەر ئایدۆلۆژیاییەك هەبێت و سبەى بگاتە راستیەكو بە شێوەیەكی تر بیربكاتەوە.
ئەوەى من ئەمەوێت هەڵوەستەیەكی لەسەر بكەم هیچ كەس و بنەماڵەیەك نییە ئەگەر كەسێكیش بە نمونە بێنمەوە ئەوا بزانن كە ڕێزێكی زۆرم بۆی هەیە مەبەستی من ئەو نییە، بەڵكو ئەو نمونەیە بۆ چەندان كەس و خێزان، كە رۆژێك لە رۆژان شیوعیبوونو قوربانیەكی زۆریانداوەو ئامادەبوون لە پێناو پاراستنی ئەو حزبەدا، خۆیانو كەسە خۆشەویستەكانیان بكەنە قوربانی، بەمەرجێك سەری حزبەكەیان بەرز بێت و رویان بێ خۆیان وەكو كەسێكی لایەنگری حزبی شیوعی بناسێنن، پێچەوانەى هەندێك كەس و سەركردەى بودەڵەى ئێستاى ئەم حزبە كە سەری حزبیان كزكردووە لە پێناو گیرفان و بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیاندا، حزبیان بچووكردوەتەوە لە پێناو قەڵەوبوونی خۆیاندا نمونەیەكی زۆر بچووكیش ئەو سەرەبڕییەو پاڵ پاڵێنەیە كە بەشێك لەسەركردایەتی ئەم حیزبە دەیكەن بۆ ئەوەى زووتر تەوقەیەك لەگەڵ نێچیرەڤان بارزانی سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری (پ.د.ك)دا بكەن.
بابەتەكە كە من ئەمەوێت قسەى لەسەر بكەم وەكو لە ناو نیشانەكەدا ئاماژەى بۆ كراوە بێهیوابوونی شوعییەكانە، لە حزبەكەیان:
نمونەیەكی زیندوو بۆ بابەتەكەم د.ناهیدە ئەحمەد قادر كچی هاوڕێ (مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی*)یەو كاندیدی ژمارە (12) بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عیراق لیستی ژمارە (234)ە لەسەر پارێزگای سلێمانی/ دەربەندیخان. كە دكتۆرای لە بواری پەروەردەدا هەیەو مامۆستایە لە زانكۆی سەلاحەددین.
مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی (28/5/1925 29/3/2013).
پێشمەرگەو سەركردەى دیاری ریزەكانی حزبی شیوعی بووە لە سەرەتای چلەكانی سەدەى رابردووەوە تا كۆنگرەى پێنجەمی حزبی شیوعی عێراق كە یەكەمین كۆنگرەى حزبی شیوعی كوردستان بوو (1993) بەبێ دابڕان بەردەوامبووە لە كاری حزبی، دواتریش لە سوێد نیشتەجێ بووە, لە (29/3/2013) بە نەخۆشی كۆچی دواى كردووە. ئەگەر پرسەو مەراسیمی كۆچی دووایی ناوبراو وەكو خۆی وەرگرین، ئەوەمان بۆ دەرئەكەوێت كە ئەم بنەماڵەیە تا ئێستا نەك لایەنگرى حزبی شیوعی بگرە خۆشیان بە خاوەنی حزبی شیوعی دەزانن كە مافێكی رەواوی خۆیانە، جگە لەمانەش بانی خێڵانی كوڕێكی بە ناوی (سەرباز) لە داستانی (بەكر بایەف) شەهید دەبێت و دایكی سەربازیش لە پێشمەرگایەتیدا بەكارەساتێك (لافاو) گیانلەدەست دەدات.
باوكی سەرباز جگە لەوەى زۆربەى پلەكانی حزبایەتی بڕیوە زۆرجاریش كەسی یەكەم لە ئاستی كوردستان و دووەم لە ئاستی عێراقی حزبی شیوعی بووە.
بیرەوەرییەكانیو زۆربەى وتارو دانیشتنەكانی ئەم سەركردە شیوعییە، دژی نەوشیروان مسەفای رێكخەری ئێستاى بزوتنەوەى گۆڕانە بەتایبەت ئەو هێرشەى كە (ی.ن.ك) لە ساڵی 1983، كردییە سەر (قەرناق و پشتئاشان) بانیخێڵانی بە پلانی نەوشیروانی دەزانێت. (شەرعیەتدان بە شەڕی ناوخۆیی و سیاسەتی خۆ سەپاندن*) ناونیشانی زنجیرە وتارێكی باوكی سەربازە دەربارەى دوو كتێبی كاك نەوشیروان مستەفا، (لە كەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ و پەنجەكان یەكتر دەشكێنن) كە (16) ساڵ پێش ئێستا نووسیوێتی.
جێگاى خۆیەتی بپرسین ئایا د. ناهیدە بۆ لە لیستی حزبەكەى باوكیدا خۆی نەپاڵاوت كە دایكی و برایەكی لە ڕێگاى ئەو حزبەدا گیانیان بەخشی؟ ئایا شایەنی ئەوە نییە كاندیدی ئەو لیستە بێت یان ئەو حزبە ئەمیان قبوڵ نییە نوێنەرایەتیان بكات؟ (كە ئەمەیان وا نییە). یان ئەم خانمەو چەندانی تری وەكو ئەم، بێهیوابوون لەم حیزبەو چیدی چاوەڕێی هەستانەوەى لێناكەن؟ من دڵنیام ئەم هاوڕێیە لە لیستی حزبی شیوعیدا خۆی كاندید بكردایە ژمارە (1 تا 5)ی لەو لیستە بەر دەكەوت (ئەگەر شكیان لە توانایشی هەبووایە)، من پێم وایە ئەگەر لە حزبەكەى رایببینیایە بیزانیبایە حزبەكەى خاوەنی هێزێكی جەماوەرییە و تواناى دەرچوواندنی ئەمیان هەیە بە ژمارە (99)ی شیوعی رازى دەبوو!. بۆ بە كاندیدی ژمارە (12) گۆڕان رازی بوو؟ گۆڕان*.. ئەو بزتنەوەیەى كە نەوشیروان مستەفا رابەرایەتی دەكاتو ئەوەى منیش زانیبێت تا ئێستا لە زارى هیچ شیوعیەكەوە نەمبیستووە (كورد گوتەنی) دانێكی خێریان نابێت بەم تەڤگەرەدا.
ئەمە جگە لە:
- خۆپاڵاوتنی هاوڕێ (جەلال دەباغ) یەكێك لە سەركردە رووناكبیرو هەرە دێرینەكانی (حزبی شیوعی) لە لیستی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی (7/3/2010)دا. كە ژمارە(18) بوو.
- دەنگنەدانی هاوڕێ (پەخشان زەنگەنە) لە بنكەیەكی دەنگدان لە شاری سلێمانی بە لیستی حزبی شیوعی لە هەڵبژاردنی (21/9/2013)دا. كە خۆی و (عومەر عەلی شێخ/ ئەبو فاروق)ی مێردی پلەی باڵایان لە حزبدا هەبووە، جگە لە پۆستی حكومی لەسەر بەش و لیستی (حشك). كە ئەبوفاروق بە پلەى وەزیر خانەنشینەو خاتوونیش، پلەكەى لە حكومەتدا پلەى وەزیرە.
چەندان نمونەى تری لەم شێوەیە..
ئەمە جگە لەو هەموو بنەماڵە تێكۆشەرو خاوەنی شەهیدو ماندووانە، كە زۆربەى هەرەزۆریان ئێستا وازیان لەم حزبە هێناوە یا لە حزبەكانی تردا كار دەكەن یان لە ماڵەوە دانیشتوون و بڕوایان بە حزبەكەیان نەماوە. بەشێكی زۆریشی كە ئێستا لەگەڵیاندایە یان مووچەیەكی هەیەو وەكو كاسبییەك دواى كەوتووە یان تەمەنێكی كەمی ماوەو قوربانییەكی زۆری داوە رازیە بەو قەدەرە.
باشە حزبی شیوعی (31/3/1934 31/3/2014) ئەوە مۆمی (80) ساڵەى لە عێراقدا داگیرساند!
-ئایا ئەم حیزبە بەشی ئاماری هەیە؟ ئەتوانن ئامارێكمان پیشان بدەن. بەتایبەت لە دواى راپەڕینی (1991)ەوە ڕێژەیى دۆست و لایەنگر و ئەندامیان ، ساڵ دواى ساڵو هەڵبژاردن دواى هەڵبژاردن و كۆنگرەیەك بۆ كۆنگرەیەكی تری حزب كەمی نەكردبێت؟
- تاكەى بە خەباتو قوربانی دانو بە شەهیدەكانیەوە دەنازێ؟ (ئەمە مافی خۆیانە) بەڵام ئێستا كەس و كاری شەهیدەكانیشی لەگەڵدا نەماوە؟ ناوی سەدان خێزان و بنەماڵەى شەهیدم لایە كە ئێستا پەیوەندییان بەو حزبەوە نەماوە بگرە دوژمنێكی سەرسەختی سیاسەتی ئەم سەردەمەى حزبی شیوعین.
- ئایا ئەم سەركردایەتییە هەلپەرستە بەتەمان تاكەى درێژە بە سیاسەتی پاشكۆیەتی دەسەڵات و پارتی بدەن. یان كەى دەبوە هێزێكی بەرهەڵستكاری كارا و لە پاشكۆیەتی دەسەڵات دەربازی دەبوو؟
- كەى ئەم حزبە وەكو ساڵانی رابردوو، دەبێتە حزبی نێو شەقام و جەماوەر و خۆی رزگار دەكات لە حزبی نێو بارەگاكان؟
- ئایا پێشمەرگەو كەسو كاری شەهیدانی ئەم حزبە تاكەى ئەم سیاسەتە لە حزبەكەیان قەبووڵ دەكەن؟
- یان سەركردایەتی و ئەو بەشە كەمەى كە بەرژەوەندییان لەگەڵ ئەم حیزبە ماوە، رازیدەبن بە بچووكبوونەوەى حیزبەكەیان رۆژ بەرۆژ.
- كەى شیوعیە كوردستانیەكان، سەربەخۆ دەبن. نەك بەشێك بێن لە حزبی شیوعی عێراق، كە ئەم پاشكۆیەتیەى (حشع) زیانێكی زۆری لە كوردستانیەكان داوەو گەورەترین زیانیش جیابوونەوەى رۆشنبیرەكانی حزبی شیوعی بوو كە بەشێكیان (پارتی كار)یان دروست كردو بەشێكی تریشیان پەرتەوازی نێو حزبەكانی تر بوون.
حزبی شیوعی عێراق ئەو حزبەى كە (فەهد)ی دامەزرێنەرى لە چلەكانی سەدەى رابردوودا دانی بە مافی رەوای گەلی كورددا ناوە. بەڵام ئێستاو لە هەڵبژاردنی 28/4/2014دا دەنگی شیوعیەكانی بەشبەش و پەرت و بڵاو دەكات و دان بە كوردستانی بونی ناوچە داگیركراوەكاندا نانێت و ڕێگەی دەدات لەو ناوچانە دوو لیستی شیوعی (عێراقی و كوردستانی) هەبێت.
ئەمانە كۆمەڵە پرسیارێكن، هەرچەندە ئەم سەركردایەتیەی حزبی شیوعی دەبێت وەڵامییان بداتەوە، بەڵام دڵنیام خۆیانی لێ گێل دەكەن و درێژە بە بچووكبوونەوەو لاوازی حزب و جەماوەرەكەى دەدەن، بەڵام هەركات كار گەیشتە سەر بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی ئەم سەركردایەتییە، دانی پێدا دەنێن و خۆیان وەكو كەسێكی ریفۆرمیستی ناو حیزب پیشان دەدەن و جاڕی چاكسازی دەدەن. نمونەش چەند سەركردایەتیەكی تریانە تا لە بەرژەوەندییان نەدرابوو بێدەنگیان هەڵبژاردوو ئێستا لەدەرەوەى حزب بانگەشە بۆ چاكسازی ناو حزبەكەیان دەكەن. بۆیە منیش لە ئێستاوە پێیان دەڵێم ئەوەى ئێستا بە (كچ)ی لە ناو ریزەكانی حزبی شیوعیدا بۆتان دەكرێت و نایكەن، دواتر لەدەرەوەى حیزب بە (بێوەژن)ی بۆتان ناكرێت.


*
راپۆرتێك لەسەر مەلا ئەحمەد

http://www.youtube.com/watch?v=PdhI5RTsMAU
* شەرعیەتدان بە شەڕی ناوخۆیی و سیاسەتی خۆ سەپاندن
وتاری (مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی) دەربارەى دوو كتێبەكەى نەوشێروان مسەفا

(http://www.agapress.net/page.php?id=1303#.UzGVsah5MUw)
(http://www.agapress.net/page.php?id=1310#.UzGVs6h5MUw)
(http://www.agapress.net/page.php?id=1322#.UzGVw6h5MUw)
(http://www.agapress.net/page.php?id=1331#.UzGVxah5MUw)
(http://www.agapress.net/page.php?id=1348#.UzGVyah5MUw)
(http://www.agapress.net/page.php?id=1354#.UzGVyqh5MUw)

* (پێم وایە نەوشیروان مسەفا پیاوێكی وردە لە سیاسەتدا و ئاگاداری وردو درشتی كاندیدەكانی بزوتنەوەكەیەتی، رازیبوون بە كاندیدكردنی ئەم كچەى مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی لە لیستی گۆڕاندا.
1- كردووەتە وەڵامێك بۆ نوسینەكانی مەلا ئەحمەد و سەرجەم ئەو شیوعییانەى كە ئەم بە خوێنڕێژ و تاوانبارى شەڕەكانی ناوخۆ لەقەڵەم ئەدەن بەتیبەت "پشتئاشان").
2- پێیان دەڵێت ئەوەسیاسەتەكانی منە دواى چەندین سالأ نەوەكانی ئێوە پشتگیریی دەكەن، ئەوەش ئێوە تەنانەت كەسە نزیكەكانیشتان بڕواییان بەو حیز ب و رێبازە نەماوە كە ئێوە تەمەنتان لە پێناوییدا بەخشیوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)