کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


با چیتر خەڵکی کوردستان بە قسەی برایم زەبۆکەکانی ئەم دو بنە ماڵەیە نه‌که‌ن.

Friday, 06/02/2009, 12:00

2012 بینراوە


 ئەی خەڵکی کوردستان. ئاگادارن سەرانی دزی دەسەڵاتی کوردی وەك پیشەی هەمیشەییان کە دەزانن بە رە و هەڵبژاردن دەڕۆن، دەست دەکەن بە کوتینی  دەهۆڵە دڕاوەکانیان ماستاو کردن بۆ خەڵك وهەڵڕشتنی دۆلار ی دزراوی خۆمان  بۆ ئەوە ی  وای نیشان بدەن کە ئەمان فرە دیموکڕاسین. بۆیە هەر لە ئێستاوە ئیدعای هە ڵبژاردن دەکەن بۆ دوبارە تەفرەدانی خەڵکی. لە جمو جۆڵ و چالاکیدان دەنا هەرگیز ئەم دزانە نا خوازن هەڵبژاردن  دوبارە بکە نەوە. لە بەر ئەوەی سور دەزانن ئەمجارەیان هەڵبژاردن لە قازانجیان نی یە . چونکە هەڵبژاردنی ئەمجارە لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 92 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان جیاوازە . چونکە لە ئەنجامی ئە و هەمو دزی و فەسادی ئیداری و دەست بە سەراگرتنی ماڵو موڵکی هاوڵاتیان و داگیر کردنی کام زەوی ڕوکنە و لە ناو جەرگەی شاردایە. و فرۆشتن و بەتاڵان بردنی سامانی ژێر زەوی و. وەك برا دابەشکردنی بەشە بودجەی کوردستان لە لایەن جەلال و مەسعودەوەو مەحرومکردنی خەڵکی  کوردستان لێی و. حیساب نەکردن بۆ خوێنی شەهیدان و بۆ  زیندانیانی سیاسی وبۆ کە س و کاری ئەنفال و کیما باران کراوان و هەمو ئەوانەی سەروماڵیان لە پێناوی شۆڕشدا تێداچو گوندەکانیان لە گەڵ خاك یەکسان کرا. ئەوجا داوێن پیسی و هەتکردنی کچان و ژنانی کۆمەڵگای کوردی و بگرە ژن و کچی شەهیدانیش. وە خستنە ژێر پێی هەمو بەها کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردی و سوكو ڕیسوا کردنی کۆمەڵ و تاکی کوردی بە هەمو چین و توێژەکانەوە و تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نوس و لە ناو بردنی دەنگی ئازادی خوازی و کڕنوش بردن بۆ دوژمنان لە سەر حسابی براکانمان لە تە واوی کوردستاندا. هەوڵدان بۆ دەربازکردنی ئە و سیخوڕو جاش وموستەشارو بەعسی و خوێنڕێژانەی کە دەستیان تا گەردنیان سورە بە خوێنی ڕۆڵەی ئەم کوردستانە ودەیان و سەدان تاوانی تری بێوێنە . ئەوە هەموی دیاری و بەرهەمی ئەم چەند ساڵەی دەسەڵاتی ئەم دو بنەماڵە دزو  قێزەونە بون بۆ خەڵکی ڕەش وڕوتی ئەم کوردستانە . تەنها لە بەر ئەوەی لە کورسیەکانیان نەیەنە خوارە وەو بەردەوام بن لە دزی و قۆرخکردنی پاروی دەمی خەڵکی بەش مەینەتی  کوردستان. سڵیان لە هیچ نەکردەوە ڕۆژێك لە ڕۆژان نەیان ویست گوێ بۆ مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان شل بکەن. لە ڕاستیدا ئێمە خۆمان تاوانبارین ئێمە خۆمان گێلین ئەگەر گێل نەبین بۆ دەبێت 18 ساڵی ڕەبەق دو بنەماڵەی دزو داوێن پیس  یاری بە موقەدەرات و ژیان و شەرەف و  کەرامەتمان بکەن.؟؟
 
 بۆ دەبێت لە سەر دەستی ئەم دو بنەماڵە جاش و خۆفرۆش و هیچ لە بارا نەبوەی جەلال و مەسعود هە ر ڕۆژ بە شێوەیەك زوڵممان لێ بکرێت هە ر ڕۆژ بە شێوەیەك تەفرە بخۆین.؟ لە بیرتانە ئەم دو بنەماڵە بێئابڕوە پێش هەڵبژاردنەکانی ڕابوردو چۆن هەمو کوچەو کۆڵانەکانی شارەکانی کوردستانیان     بە لافیتەو دروشمی بریقەدار   ڕازاندبۆوە     کە وتبونە       ماستاو کردن   بۆ هەمو تاکێکی  کوردستان. لە بیرتانە چەند زەلیل خۆیان پیشانی خەڵکی کوردستان ئەدا ؟ هەتا دەنگیان پێ بدەن ؟  کێ هەیە  وشە با ق و بریقە دارەکانی ڕابوردوی ئەم دو حیزبەی نە خوێندبێتەوە ؟ دەفە رمو باخۆی حەکەم بێت لە گەڵ ئەم وەزعە نا هەموارەی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستانی تێکە وتوە بە راوردێك و بکات . بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان لە وەزیاتر بێ دەنگ نەبێت  لە م هەڵبژاردنەی داهاتودا هەڵوێست وەر بگرێت . خۆتان مەفرۆشن بە دەمانچە و بڕێک  پارە کە لەخوتان  دزرواوە ئە مڕۆ وەك ئاوی حەمام لە پێناو    شەرعیەتدان بە جەولەیەکی تری دزی  دەتان دەنێ.
 
 چیتر بە وەعدو فشە  و فیشاڵی ئەم دو بنەماڵە بێ ئابڕوە کە بە خۆیانە وە ئابڕوی کوردیشیان بردوە تەفرە مەخۆن . بەڵکو بە هیمەتی هە مو لایەك شار بەدەریان بکەین هەرچی دزیویانە لە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لێیان بسەنرێتە وە و  بدرێنە دادگاو بە سزای خۆیان بگەن . بۆیە هەر کەس دەنگ بە مانە بدات دەنگ بۆ برسی کردنو دیلیەتی هەتك کردنی خودی خۆی و خاوو خێزانی دەدات نەك بۆ ئازادی. ئەمانە پێویستە نەفرەت بکرێن ...ئەم دو دەسەڵاتە تەنهاو تەنهابریتین لە کۆمەڵێك  دزو داوێن پیس و مافیاو بە کریگیراوی وڵاتانی دوژمن بە کورد.. لە سەر حسابی خوێنی شەهیدان خۆیان کردە ملیاردنێرو هەمیشە لە تەڕی ئەخۆن و لە وشکی ئەنون لە سەر پارەی دزراوی ئەم میللەتە کڵۆڵە هەمو کاتیان  بە بێ ڕابواردن و شەوی سور بەڕێ ئەکەن .... دەك سوك وڕیسوابن  بنەماڵەی جەلال و مەسعودو.. چڵکاو خۆرو دارو دەستەکانیان ئەوانەی کە ئامادەن لە پێناو چەن قڕوشێك ناموسیشیان بۆ جەلال  و مەسعود هەڕاج بکەن..  

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)