چاره‌نووسیان پێکه‌وه به‌ستراوه
Thursday, 21/04/2011, 12:00
ئایا مام جه‌لال، که سه‌رۆکی عیراقه، نیوئه‌وه‌نده‌ی مسعوودبهرزانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه،
ئایا جێگره‌که‌ی مام جه‌لال نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌که‌ی به‌رزانی هه‌یه؟ زۆر که‌س که باسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ده‌ڵێن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات، پارتی و یه‌کێتی،ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونکه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه به ده‌ستی پارتییه‌وه‌یه، بریاره گرنگه‌کان،پلان، به‌ڕێوه‌بردن، به‌تایبه‌ت هه‌ولێر و دهۆک، دامه‌زراندن، هه‌مووی به ده‌ستی پارتی یه.
ئه‌و به‌یاننامانه‌ی به ناوی هه‌ردووکیانه‌وه ده‌رده‌چێت، پارتی پێش کات ده‌ینووسێت و له کۆبوونه دووقۆڵیهکاندا، پارتی پێشکه‌شی ده‌کات و یه‌کێتی هه‌موو جارێ، بێ
یه‌کودوو،ده‌ربڕینی ڕای تایبه‌ت، موافه‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات.
پارتی هیچ کاتێ باوه‌ڕی به فره‌حزبی و دیموکراتییه‌ت نییه و نه‌بووه، دروشمی دیموکراتییه‌ت بۆ عیراق، مه‌به‌ست ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه، به‌شه عه‌ره‌بێکه‌ی عیراقه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیجییه‌ی نێوانیان، ئه‌ویش له نا چاری، پارتی هه‌میشه
خۆی گه‌وره‌تر بینیوه و له‌سه‌ره‌وه ته‌ماشای یه‌کێتی ده‌کات، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه به‌ڵکو زۆر جار ئیهانه‌ی کردووه و ده‌کات. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌یداندا نه‌بوایه، له زووه‌وه شه‌قێکی تێ هه‌ڵده‌دا و دووری ده‌خسته‌وه، ئه‌گه‌رچی ده‌نگی یه‌کێتی له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا گرنگه، هه‌ر وه‌ها له‌م کاته ناسکه‌دا، هه‌موو مله‌ت له دژی پارتی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ڕاپه‌ڕیوه و بێجگه له یه‌کێتی که‌سی تری بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، پارتی به ئاشکرا ئیهانه‌ی یه‌کێتی ده‌کات، بۆ وێنه
قه‌بووڵنه‌کردنی (کۆسره‌ت) که جێگری مام جه‌لاله، بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم. تۆ بڵێی بۆچی؟ هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ڵگه‌ی هه‌نگاونانی پارتییه به‌ره‌و دکتاتۆریه‌ت و تاکه حزبی. زۆرجار (نێچیرڤان) باسی له (دوبه‌ی) ده‌کرد، به دوبه‌ی کردنی کوردستان مه‌به‌ستی سسته‌می حوکمه‌که‌یه، که‌واته سسته‌مێکی شێخانه وه‌کو شێخه‌کانی دوبه‌ی و حوکمی وراسهت، که‌واته له بااوکهوه بۆ کوڕ جێبه‌جێ بکه‌ن. له کۆنفرانسی ۱۳
دا نێچیرڤان له به‌ر چاوی هه‌مووان و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا چوو ده‌ستی به‌رزانی مامی
ماچکرد، ئه‌مه‌ش هه‌نگاونانه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست ماچ کردنی به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌ن به‌عاده‌ت، بۆئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵک زهلیلکهن و
بیشکێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، که‌ماڵ که‌رکووکی، به ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م له‌ناو په‌رله‌ماندا، باسی له شه‌ستوشه‌ش کرد، به‌رهه‌م خۆی گێلکرد و ئه‌رسه‌لان بایز سه‌ری شۆڕکرد. ئه‌ی د.به‌رهه‌م خۆی، ئه‌و کاته‌ی له به‌غدا بوو چۆن بوو، ئێستا چۆنه، جیاوازییه له عه‌رده‌وه بۆ ئاسمان، نه دیاره، نه قسه‌ده‌کات، په‌سته، دڵگیره. پله‌ی سه‌رۆکی کابینه به‌رز و گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئایا سه‌رۆکی کابینه‌ی
شه‌ش چاره‌کێکی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی کابینه‌ی پێنج هه‌یه، نه‌خێر. ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی د. به‌رهه‌م کابرایه‌کی هێنامه بیر، پایه‌یه‌کی به‌رزی هه‌بوو، له حکوومه‌تی عیراق،
جێگری سه‌رۆکی عیراق بوو، جارێ خزمێکیان ناچار په‌نای بۆ ده‌بات، کورێکی
گیراوه و داوای به‌ردانی ده‌کات، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌مه واسیته‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌وێت.
یه‌کێتی به‌م ڕێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی، چونکه ته‌نها به ناو حزبی ده‌سه‌ڵاته، زۆر دۆڕا و زۆر له کادر و ئه‌ندامه‌کانی وازیانهێنا لێی دوور که‌وتنه‌وه، یه‌کێتی بووه به
حزبێکی بچووک، بۆته حزبی (ئه‌شهه‌دو بیڵا) چه‌پڵه لێدان بۆ سه‌رۆکی هه‌تاهه‌تایی.
مانگانه مه‌عاشێکی باش وه‌رده‌گرن و له سێبه‌ری بنه‌ماڵه پاڵیان داوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی
ئێستا یه‌کێتی به پارتییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، گه‌نده‌ڵییه ، که سه‌رانی هه‌ردوولایان پێوه
گلاون و چاره‌نووسیان پێکه‌وه به‌ستراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست