ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست..
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1450 بینراوە
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک که‌سی بێ‌ویژدان، به ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و باوکی چرپه و چه‌ند ناوێکی دیکه‌ی خوازراو هێرشی ناڕه‌واو نابه‌جێ و دڵڕه‌شانه ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه دڵسۆز و به ئه‌مه‌که‌کانی (ی.ن.ک) له سنووری کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌نه‌لۆکس.. ، به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بن نه‌خوازه‌ڵا پێشمه‌رگه‌ی دێرین، به‌داخه‌وه دووره له ههموونهریتێکی پێشمه‌رگانه، که ده‌بێ ده‌م پاک و زمان شیرین بن و به زمانی گوڵ ڕه‌خنه له هه‌ڤاڵه‌کانی خۆیان بگرن، و ناچارم به‌وانه بڵێم چه‌کدار، نه‌ک به‌و زمانه پڕ جنێو‌و و موهاته‌رات بوختان دروستکردنه بۆ هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێی خۆیان، به‌و جۆره بپه‌یڤن. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه و دۆکۆمێنتێک له‌به‌ر ده‌سته با بخرێته ڕوو، چونکه پێشمه‌رگه چاونه‌ترس و بوێر‌و ئازایه، هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌بێت بیه‌وێ چاو نه‌ترسانه ده‌یڵێ، نه‌ک قسه‌ی بێبنه‌ما و ڕیز کراو...دیاره ئه‌و بابه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌کی فیکری و سیاسی و ئه‌خلاقیان تیا به‌دی ناکرێت. خاوه‌نه‌کانیان ته‌نها ده‌یانه‌وێ به درۆ و هه‌ڵبه‌ستن ڕاستییه‌کان چه‌واشه بکه‌ن..
به داخه‌وه ئه‌و چه‌کدارانه له جیاتی ستایشی که‌سانی ماندونه‌ناس و شۆڕشگێر و دڵسۆز بکه‌ن.. هه‌ڵده‌ستن به له که‌دارکردن و ناو زڕاندنی ئه‌و به‌ڕێز و که‌سایه‌تیانه و بێ ئه‌رزش کردنی سه‌روه‌رییه‌کانیان، بۆیه منیش ناچار ده‌کات به هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ک خۆیان وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه. نیه‌ت لهنوسینینهکهی کاکی چه‌کدار ڕوونه که ته‌نها تاکه ئامانجی شکاندن نه‌بێت شتێکی دیکه‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه ئه‌م جۆره که‌سانه به که‌سانێکی ده‌رون نه‌خۆش پیناسه ده‌کرێن بۆیه‌ش په‌نا بۆ کاری چه‌واشه‌کاری ده‌به‌ن.
باب وباپیرانمان گه‌لێک په‌ند و حیکمه‌تیان بۆ ئه‌م جۆره که‌سانه گوزارشت کردووه، که ده‌ڵێن وه‌ک ئه‌وه وایه له ئاوی لێڵدا مه‌له بکه‌ن، من لێره‌دا نامه‌وێ وه‌ک ئه‌و به‌ڕێزانه بدوێم، ده‌مه‌وێ به زمانێکی شیرین پێیان بڵێم: ئه‌گه‌ر ئێوه خه‌مخۆری کوردستان و ئهزموونهکهین!! ده‌بێ بابه‌ته‌کانتان له خزمه‌تی گه‌شانه‌وه و ڕۆشنبیرکردنی نه‌ته‌وه‌یی و فیکر و فیکر‌و سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه و پێشکه‌وتنیدا به‌کار بهێنن، نه‌وه‌ک بۆ شه‌ڕه جنێو و بوختان و قسه‌ی لاکۆڵانی بێبه‌ڵگه، سه‌د حه‌یف و مخابن به ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتییه‌وه ئه‌و ووشه ناشایستانه ناشارستانیانه، ده‌چێته سه‌ر ڕووپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان!! باوه‌ڕناکه‌م که‌سێک پ.م بێت وا ناحه‌زانه ته‌ڕو ووشک پێکه‌وه بسوتێێت، به‌بێ ویژدانانه ئاگر به بنه‌ما پیرۆزه‌کانی کوردستان و سهروهریهکانهوه بنێ، مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌ویته گومانه‌وه و پرسیاری لادروست ده‌بێ گه‌لۆ تۆبڵیی ئه‌وه نه‌ریت و ره‌وشتی پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین بێت ؟؟؟؟؟؟!!!! نه‌خێر ئه‌و پهرچهکردانانه هه‌ر له خه‌سڵه‌تی که‌سانی چه‌کدار ده‌چێت له ژیر پۆشاک و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ینوێنن ... ئه‌وه هه‌ر سیفه‌تی که‌سانی چه‌کداری بێپرنسیپه بنه‌ما پیرۆزه‌کانی کوردستان و که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌که‌دار بکات!!
به بۆچوونی من ته‌نها هه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه دڵیان دێت قسه به سه‌روه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵه‌کانیان بڵێن و له‌که‌داریان بکه‌ن، که له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات، به‌های خۆیان دۆڕاندبوو، به جل و به‌رگی جه‌یشی شه‌عبی له خزمه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستاندا بوون، بۆیه ئه‌مڕۆش له ژێر ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه درێژه به په‌یامه‌که‌یان ده‌ده‌ن و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان و سه‌روه‌رییه‌کان نادیده ده‌گرن !! هه‌موو کاتێک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌نزین به ئاگری ناکۆکییه‌کانی نێوان تاکه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بکه‌ن و جێگای خۆیان گه‌رم و گوڕتر بکه‌ن و یه‌ک ڕیزی کورد و یه‌کیتیی نیشتمانیی کوردستان لێک بترازێنن و تا بیری نه‌ته‌وه‌یی خامۆش بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده من نامه‌وێ وه‌ڵامی موهاته‌راتی که‌سانی جنێو فرۆش بده‌مه‌وه، چونکه ئه‌و قسه پوچانه، هی خه‌ڵکی بێکار و ماڵ وێرانه، که جگه له جنێودان هیچی تر له هه‌گبه‌که‌یاندا نیه، په‌نابردن بۆ جنێودان مانای له ده‌ستدانی هۆش و بیر و ویژدانه!!
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران چه‌واشه نه‌کرێت، به پێویستی ده‌زانم به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی هه‌ندێ له‌و درۆ و بوختانه‌کان بده‌مه‌وه ...
1. کاک(شێخ شه‌ماڵ) هه‌موومان ده‌زانین که پێشمه‌رگه‌یه‌کی به جه‌رگ و ماندونه‌ناسه،، بۆیه پێموایه هیچ پێویستی به‌داکۆکی لێکردن نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک ناوبراو بناسێ ده‌زانێت مه‌به‌ست له نوسینی کاکی چه‌کدار ته‌نها تاکه ئامانجی بۆ شکاندنه و هیچی دیکهنا. شێخ شه‌ماڵ هه‌ر به‌شه‌رمی ده‌زانێ وه‌ڵامی ئه‌م جۆره نوسین و موهاته‌راتانه بداته‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی (ی.ن.ک) بۆته پێشمه‌رگه و یه‌کێک بووه له پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان، خۆی له قوتابخانه‌ی شۆڕش پێگه‌یاندووه و پله‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی یه‌ک له دوای یه‌ک به سه‌رکه‌وتویی بڕیووه بێ دابڕان و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر و دۆست و هاوڕێکانی بووه و هه‌میشه له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتماندا بووه به‌ڕێز مام (جه‌لال) ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بوایه له پاکی و دڵسۆزی ئه‌و پیاوه ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێ نه‌ده‌به‌خشی.
2. کاک (هیوا سه‌رهه‌نگ) خۆی و خانه‌واده‌که‌یان و به تایبه‌ت مامۆستا ئیسماعیل سه‌رهه‌نگی باوکی هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوون، به‌شداری شۆڕشی مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلولی کردووه و کاک هیوا خۆی له هه‌ڕه‌تی لاویه‌تی له رێکخستنی خوێندکاراندا وه‌کو ئه‌ندامێکی کاراو کادیرێکی هه‌ڵسوڕاو درێژه‌ی به خه‌بات داوه و تاکو دامه‌زراندنی یه‌که‌م ئه‌ڵقه (ڕۆشنبیرییه‌کانی م.ل) پێش دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له شاری هه‌ولێر .. له ساڵی 1968 یه‌کێک بووه له‌و چه‌ند ئه‌ندامه که‌مه‌ی ئه‌و کاته تاکو ساڵی هه‌شتاکان درێژه‌ی به ڕێکخستنی نهێنی داوه، پاشان له لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت، دوای ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی زۆر حوکم ده‌درێت و پاشان به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێت، دوای ئازادكردنیشی ساڵی 1985 په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه کردووه بێدابڕان .. هه‌ر له‌و کاته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێ بووه، له چه‌ند ده‌وره‌یه‌کی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی بهنهلۆکسدا بۆته کارگێڕ.. خۆی و خانه‌واده‌که‌شی لێبڕاوانه خه‌ریکی کاری رێکخراوه‌یی و ڕێکخستن بوونه له خزمه‌تی ره‌وه‌ندی كورد درێغییان نه‌كردووه، کاک هیوا سه‌رهه‌نگ جگه له‌وه‌ی نوسه‌ره و له‌سه‌رتای ساڵانی حه‌فتاوه نوسین ووتار بڵاوده‌کاته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له دوانزه ساڵیش له خزمه‌تی وشه‌ی كوردی دابووه له هۆڵه‌نده و سه‌رپه‌رشتی مانگنامه‌یه‌كی به ناوی (بێوار)ه‌وه ده‌کرد و 127 ژماره‌ی لێ بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌موشمان ده‌زانین که هه‌ڤاڵه‌کانی ناوبراو، له سیاسه‌تدا زۆر به‌یان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسین یان سه‌رکردایه‌تی و کادری پێشکه‌وتوون.
3. کاک (سه‌ردار فه‌تاح) له ساڵی 1977 په‌یوه‌ندی به رێکخستنه‌کانی ناو شار کردووه، به هۆی (که‌رتی هاوڕێیان) و (مامۆستا نه‌ریمان و هاوڕێ سواره)ه‌وه، هه‌ر له‌و ساڵه‌وه، له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی وڵات و ده‌ره‌وه نوسینی بڵاوکردۆته‌وه، نوسه‌ر و ڕۆشنبیرێکی به توانایه له کاری رێکخراوه‌ییدا که‌سێکی سه‌رکه‌وتووه و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر و نوسه‌ران و ڕوناکبیرانی گه‌له‌که‌مانه. له دوای ڕاپه‌ڕین له تشرینی یه‌که‌می 1991 یه‌کێک بووه، له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی ڕاپه‌ڕینی یه‌کێتیی نوسه‌رانی کورد له شه‌قڵاوه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری په‌پوله‌ی منداڵان بووه له پاش ڕاپه‌ڕین، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کهلهپۆرو فۆلکلۆری کورد بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڕێزێکی دیکه و مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ساڵی 1991. چه‌ندان به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هۆنراوه‌ی بۆ منداڵان نوسیووه، هه‌ندێکیان ئاوازیان بۆ دانراوه و کراون به گۆرانی، یه‌کێکه له کادره چالاکه‌کانی بواری ڕێکخراوه‌یی و له ساڵی 1994 ه‌وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــا" بووه تا 1997، ڕۆڵی له نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری "میدیـــا" و ده‌نگی میدیـــا دا هه‌بووه، تا ئه‌مڕۆش به هاوکاری براده‌ره‌کانی دینه‌مۆی سه‌ره‌کی چالاکییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه و کوردانی هۆڵه‌نده گه‌واهی ده‌ده‌ن که یانه‌ی کوردی "میدیــا" چ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای كوردهواری کردووه له تارواگه.
کاک (سه‌ردار) هه‌میشه کادیرێکی چالاک و هه‌ڵسوڕاوی ڕێکخستن بووه. شانازی به خه‌باتی خۆیی و هه‌موو هه‌ڤاڵه‌کانی (یه‌کێتیی) و خزمهکانیشیهوه ده‌کات، خزمایه‌تی ئه‌وی بۆ ناو کاری ڕێکخستن ڕانه‌کێشاوه. به‌ڵکو خۆی باوه‌ڕی پته‌وی به (یه‌کێتیی) هه‌بووه.
4. به‌نده که ناوم (عه‌ونی خۆشناو)ه، دیاره ئاسان نییه و زۆر ناخۆشه خۆم باسی خۆم بکه‌م ،به‌ڵام ئه‌و چه‌کداره‌ی که ناوی منی هێناوه من به‌جێی دێڵم بۆ خه‌ڵک و ڕێکخستن و هه‌ڤاڵه‌کانم وه‌ڵام بده‌نه‌وه هه‌موو ناسیاوه‌کانم ئه‌و راستیانه باش ده‌زانن، که ئه‌و کردارانه چه‌نده دوورن له خوڕه‌وشتی من.
من نامه‌وێت باسی خۆم بکه‌م، دیاره لای من جیاوازی نێوان مرۆڤ نیه، ئه‌و که‌سه چ له ڕه‌گه‌زی نێر بێت یاخود مێ هه‌ر هه‌موویان له لای من یه‌کن و وه‌ک مرۆڤ ڕێزلێگیراو و خۆشه‌ویستن، گرنگ ئه‌و که‌سه‌یه به‌ڕێز و به ئه‌مه‌ک و به وه‌فا بێت بۆ گه‌ل و نیشتمان.. من چ له شار و چ له شاخ هه‌میشه هه‌وڵم داوه ڕێک و پۆشتهبم، ده‌رباره‌ی ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیش، گرنگ نییه چه‌ند پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه..؟ به‌ڵام چوار به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئه‌و براده‌ره باسی لێکردووه پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه، ئه‌گه‌ر یه‌ک ڕۆژیش پێشمه‌رگایه‌تیم کردبێت، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆنم کردووه، له شاریش هه‌میشه له ڕیزی گه‌ل بووم و هه‌میشه له ڕیزی گه‌لیش ده‌مێنمه‌وه.. ده‌رباره‌ی ناوچهگهرایهتیش من هیچ کاتێک باوه‌ڕم پێ نه‌بووه‌و پێی نیه، له پێشمه‌رگایه‌تیشدا ئه‌وه‌م به کرده‌وه سه‌لماندووه، که من ته‌نها خۆم به کوردستانی ده‌زانم. سلێمانی و خه‌ڵکه‌که‌شی به به‌شێک له ژیانی خۆمی ده‌زانم، ئه‌وه ته‌نها قسه‌ی ناحه‌ز و دوژمنه‌کانه، که فیتنه‌ی ناوچه‌گه‌ری ده‌نێنه‌وه....!!!
5. کاک(مسته‌فا ئیساعیل) هه‌رچه‌نده من له هۆڵه‌ندا ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ په‌یدا کردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی دڵسۆز و به ئه‌مه‌ک و به وه‌فاو خۆشه‌ویست بووه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی کادیرێکی چالاک و هه‌ڵسوڕاو بووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که پێ ده‌سپێرن.
پێشینه‌ی له ڕێکخستندا هه‌بووه و له خۆپێشاندانه‌کانی زانکۆی سلێمانی و پاشان سه‌لاحه‌دین له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان به‌شداری کردووه، له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین بۆته ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی و ساڵی 1992 بۆته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی تا ئابی 1996.
له ده‌روه‌ی ووڵاتیش له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزو خۆشه‌ویست بووه، له دوه‌ره‌ی پێشووی کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکس کارگێڕی کۆمیته به‌رپرسی دارایی بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزی ئاماده‌بێت له یه‌کێ له کۆنفرانسه‌کانی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌نه‌لۆکس به کارگێری کۆمیته هه‌ڵده‌بژێردرێت.. ئێستاش به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی (دۆردرێخت)ه..
6. کاک (ئازاد خالید) که‌سێکی دڵسۆز و به ئه‌مه‌که بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کادیرێکی چالاک و هه‌ڵسوڕاو بووه له بواری ڕێکخستنی ناو شار، بۆیه له ساڵی 1982 له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو ده‌ستگیر ده‌کرێت و هه‌ر هه‌مان ساڵ دوای ئازادکردنی په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات. له ساڵی 1986 له ئه‌نجامی ململانێی نێوان حزب ده‌گه‌ڕیته‌وه ناو شار و درێژه به خوێندن ده‌دات، به‌ڵام له‌ساڵی 1989 له‌به‌ر به‌رده‌وامبوونی له کاری ڕێکخستن، بۆ جاری دووه‌م ده‌ستگیر ده‌کرێته‌وه و دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 له‌سه‌ر داخوازی به‌ره‌ی کوردستانی خۆی و هاوڕێکانی ئازاد ده‌کرێن..ئه‌و که‌سانه‌ی بابه‌تیان له‌سه‌ر کاک (ئازاد) نووسیووه، من دڵنیام به‌باشی نایناسن هاندانێک یان هۆکارێک هه‌بووه، وه‌ک کینه‌یه‌ک، که ئه‌و نوسینانه‌یان له‌سه‌ر نوسیووه، هیچ ڕاستیه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت و بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان نووسیویانه، هه‌ر بۆیه پێشینان ووتویانه (به‌ری خۆر به بێژینگ ناگیرێت)..
7. کاک (تاهیر کاکۆ) ئه‌و به‌ڕێزه له خێزانێکی نیشتمانپه‌روه‌ری شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه‌ن. هه‌م کاری رێکخستنی کردووه‌و هه‌م پێشمه‌رگایه‌تی .. برایه‌کی ناوبراو به ده‌ست دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به‌عس له ناو شه‌قڵاوه شه‌هیدکرا، دوو برای تریشی زیندانی کران، ئه‌و 23 شه‌هیده به کۆمه‌ڵه‌ی شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه زۆربه‌یان که‌س و کاری ئه‌ون، جگه له‌وه‌ی کادیرێکی به توانای هونه‌ری بواری ئه‌لکترۆنییه، ماوه‌یه‌ک لێپسراوی ڕادیۆی ده‌نگی مه‌ڵبه‌ندی 6 ی سۆران بووه. له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش له‌به‌ر دڵسۆزی خۆی و هه‌ستکردن به لێپسراویه‌تی وه‌کو کادیرێکی خۆبه‌خش به که‌رسته‌کانی خۆی ئه‌رکه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجام داوه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه وه‌ک په‌یامنێری کوردسات کار ده‌کات.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ئه‌وه کورته‌یه‌کی زۆر که‌مه له ئه‌رک و ماندبوونه‌ی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناویان هاتووه. چه‌واشه کارێک به ناوی پیرۆزی (پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین) له ڕێکه‌وتی 21-04-2009 سوکایه‌تی به‌و به‌ڕیزانه کردبوو.. من ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر چه‌واشه نه‌کرێت، بۆیه به‌پێویستم زانی ئه‌و وه‌ڵامه کورته بده‌مه‌وه..
له‌گه‌ڵ ڕیزمدا ...
کادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین
م. عه‌ونی خۆشناو
30.04.2009 / هۆڵه‌ندا/ لاهای