کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەراوردێك بۆ كابینەى نوێ و كابینەى كەون!

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


!بەرلە 2005 كابینەى هەردوو حوكمەتى هەرێمى كوردستان هەبوو بەڵام بەشێوەى بەڕێز كاك سەدام حسێن یەكێك بەناوى ئیدارەى سلێمانى و یەكێكى تریش بەناوى ئیدارەى هەولێر خەڵكیان كردبووە كۆیلەى خۆ یەعنى كۆیلایەتیان پێ دەكردن و پارەكەشیان بۆ خۆ بەناوبانگ كردن و بۆ كڕینى بروانامەى تەزویر سەرفیان دەكرد ن یان ڤێلاو شوقەى جوانیان پێ دەكرى یانیش بە تڕێلە ڕەوانەى بانكەكانى ووڵاتانیان دەكرد بۆ كاتى هەڵاتن ئەگەر پێویستى كرد ئەو برە پارە كەمەش كەدەماوە دەیان دا بەو كەسانەى كە ژن و كچى جوان و ناسكیان لایە بۆ كات بەسەربردنى خۆیان كارى سێكسیان لەگەڵ دەكردن .با زیاتر لەناونیشانەكە دوور نەكەومەوە چونكە ئەگەر هەزار ئەوەندەیان لەسەر بنوسى هێشتا زۆرتر لە هەزارو دەهەزاریش دەمێنێت لە كارە خراپەكانى حوكمەتى هەرێمى كوردستانى عێراق و هەرشەش كابینەكە .بابیچنە سەر باسى ئەمڕۆ كەدەبینین لە كابینەكەى پێشودا كە هى حوكمەتى یەكگرتوى كوردانى باشور بوو كەلەدەستى نێچیر دا بوو چۆن خەڵك تا زیاتر لە سێ ساڵ گیریان خوارد بوو بەدەست كارەباو ئاوو تۆپ بارانى سەرسنورەكان و ئەو بێ ئەخلاقیەیى ئافرەتانمان لەدەست بێ پارەیى كە دەیان كرد بەڵام دوای زیاتر لە سێ ساڵ كوردستان بوو بە ئەوروپاو گەر بەیانى هەڵدەستام بەردەركەى ماڵمان قیر كرابوو یان دەچوومەسەر تانكى ئاو ، ئاو لەتانكیەكان فرێى دەداو كارەبا گڵۆپەكانى دەتەقاند. بەڵام من ووتم ئەوە من كەى گەیشتومەتە ئەوروپاو بەبێ سەرفكردنى هیچ پارەیەك ،بەڵام من دوایى وەكو گەنجێكى نابیر بڵاوى وەكو ئەو دوپارتە گەندەڵە بیرم لە خۆم كردەوەو كەئەوە هەمووى كارو پرۆژەكان هى لیستى گۆڕانن و هى پارتیى و یەكێتى نیە چونكە ئەو لیستە ویستى خۆى كاندید بكات بۆ هەڵبژاردن و كە ببێتە رێگرێك لەبەردەم گەندەڵى ماڵى بارزانی و تاڵەبانى تا هێچى تر خەڵك هاوشێوەى سەدام و على كیمیاوى دژى میلەتى كودن و خەڵكى كورد لەناو دەبەن لەجیاتى خزمەت كردنى زانیم كەئەوە هەمووى لەبەر هەڵبژاردن بووە، تاخەڵك دەنگ نەدەنەلایەنەكانى تر بەڵام خەڵك تازە لە كاروكردەوەكانى ئەوان گەیشتووە.ئەمە كابینەى پێنجەم بوو كابینەى شەشەمیش هەر بۆ ئەمە دەستى پێكردوە.ئەوە لەهەڵبژاردن دور كەوتینەوە و بەڵێنەكانى حوكمەت و بارزانی و تالەبانیشمان نەدیت ولەبیریان چوو.ئەمرۆدەبینین نێچیر لەبەر ئەوەى كەدەسەڵات بگرێتەدەست پارە سەرف دەكات بۆ سەرنەكەوتنى كابینەى بەرهەم ساڵح و لەكەدار كردنى دەسەڵاتى یەكێتى ،پارە دەداتە توركیا بۆ بڕینى كارەباى دە هۆك وپارە دەداتە فەرمانگەكان بۆ كەم كردنەوەى كارەبا لەكاتى ئێستادا كە وەرزى تاقى كردنەوەى خوێندكارنەكەپێویستیەكى گرینگى بە ڕوناكى و گەرمایە .یان پارەسەرف دەكات بۆ داخستنى زانكۆو پەیمانگاكان یان پارە سەرف دەكات لەپێناو ئەوەى كە حوكمەت نەبێتەرێگر لە نەخۆشیەكانى ئێستا وەك ئەنفلەوەنزاى بەرا ز ئایدزو شێرپەنجەو .....هتد. یانیش بۆ روخانى بەرهەم ساڵح كە یەكێتى 25 _7 كوتكێكى باشى لە پارتى وەشاند بەهۆى لیستى گۆڕان دەیەوێت تۆڵەى خۆى بكاتەوە .بەم شێوەیە پارتى ویەكێتى دەیانەوێت لەبەر خاترى دەسەڵاتى خۆیان خەڵك زەرەر مەند بكەن.لێرەوە ئاگادارى خەڵك دەكەمەوە كە چاوى خۆیان بكەنەوەو لێیان تێبگەن .سڵاو لە كوردانى دڵسۆزى گەلەكەمان.........................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە