ڕەنج سەنگاویش پەردەی بێ موڕاڵی خۆی هەڵدایەوە
Friday, 18/05/2012, 12:00
بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ٢٢ ساڵە دەسەڵاتیان کردۆتە ئامرازێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی فاسید، لە ناو ئەو قوتابخانەیەدا، کە ناویان ناوە حیزب، دەسەڵات و یاسان گرتۆتە دەست، کاتێکیش کۆمەڵگایەک فاسید دەکەیت، کەسایەتییەکان زەلیل و بێ ئیرادە دەبن، لە ناخەوە هەست بە تێکشکانی خۆیان دەکەن، تالەبانی و بارزانیی و ئەو قوتابخانەیەی بەڕیوەی دەبەن، چونکە خۆیان مێژووەیەکیان هەیە پڕە لە کاری ناشرین و رۆشناییەکی تێدا نییە، دەوروبەریان وەک خۆیان ناشرین کردووە، کاتێک پاداشتی جاش و بەعسییەک دەدەنەوە و تێکەڵ بە خەباتی پێشمەرگەیەکی دەکەن، ئەمە لە خۆڕا نییە، مەترسییەکی بۆ خۆیان نییە، لەو وڵاتەدا کە باشوری کوردستانە و ئەمان دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست هەرچی دەکەیت رێگاپیدراوە، فایلدار، ناپاکی نەتەوەیی، مافیا چەتە و ڕێگری، بێ موراڵی ئەخلاقی، ئەنفالچی و کاریی خراپی سیاسی و کۆمەلاێەتی....هەرچی دەکەی ئازادیی، تەنیا و تەنیا موریدێکی سەرشۆڕشی شێخ مەسعود و شێخ جەلال بە، زیانت بۆ پەزەکەیان نەبێت، دەستکراوەیت چی دەکەیت بیکە!
سەیربکەن خەڵک بە ئەی رەقیبەوە، پەتی سیدارەی لەمل دەکرد. شەری جەبەروتی بەعسی بەقارەمانێتیەوە دەکرد. هەموو بنەماڵەکەی دەگیرا، تەسلیم نەدەبوو. لە قۆناخی کۆتایی زانکۆ دەبوو، فەسل دەکرا، پێی لە لووتکەی کەرامەتدا بوو. دەیان نووسەر وهونەرمەند زیندانی و لە سیدارە دەدران... کەچی ئەمڕۆ گیانی قوربانیدانی تاکی کوردیان خستۆتە ژێر پلەی سفرەوە.
گەڕجی خەبات و رەورەوەی مێژوو بەهیچ هێزێک ناوەستێ، بۆیە ئەگەر کەسانێک لەفارگۆنی شەمەندەفەری کاروانەکەش داببەزن، ئەوا دەیانی تر سوار دەبێت. بەسەدان کۆنە پێشمەرگە بوونە جاش، بەلام پێشمەرگە وگیانی کوردایەتی هەر لەبەرەو پێشچوان دابوو، چەندین نووسەر پەردەی بێ موڕالیان دۆڕاند و تەسلیم بوونەوە، کەچی بەسەدان نووسەری بوێری تر هاتنە مەیدان؟
یەکێک لەو کارە مەترسی و بەفەسادکردنەی کۆمەلگا کە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە هەوڵی بۆ دەدەن، کڕینی دەنگی قەلەمە ڕەخنەگرەکانیانە. بەعس ئاسا بەئامانجی، بی باوەڕی کردنی تاکی کورد هەنگاو دەنێن، کە مرۆڤ هەرچی دەیکات ئامانج لێی، کەسێتی خۆیەتی، کەس تاسەر ناتوانی بەرامبەریان بوەستێ ؟
دیاردەی خۆهەراج کردن و ناپاکی لەگەڵ نووسین و ئاخافتن لەلایەن نووسەر و ڕۆشنبیرانەوە، مێژوویەکی کۆنی هەیە، بە واتای جاش ئاسا بوونی هەیە، بەڵام جیاوازییەکان ئەوەیە جاش بە چەک دەیکات، ئەمان بەقەڵەم. ئەو جۆرە نووسەرانە کەسانێکن، هەموو مۆرال و ویژدان و هەستێکی نەتەوەیی دەدۆڕینن، تەنیا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوە. کەم نەبوون ئەوانەی لە قۆناخی داگیرکاری بەعس بە قەلەمەکانیان لەڕۆژنامەی هاوکاری و ئاسۆ و عراق و سەورە، بە شان و باڵی ڕژێمی ئەنفال و ژاربارانی خەلکی کوردستانیان هەلدەدا. بەڵام جگە لەشەرمەزاریی چیتریان بۆ مایەوە؟. ئەمانەی ئەمڕۆش وەک ونوسەرانی بەعس، بەشان باڵی ئەم دەسەڵاتەدا هەڵدەدەن، یان تەسلیم بەو دەسەڵات دەبنەوە، کەسێتی خۆیان دەدۆڕیین. ئەگەرنا رەورەوەی نووسینی رەخنەگری دەسەڵاتە نادیموکراسی و ناپاکەکان کەی وەستاوە؟ بەپێچەوانەوە لە سەرەتای راپەرین ئەوانەی رەخنەیان لەم دەسەلاتە دەگرت بەنەرمیش، پەنجەکانی دەست بوون، کەچی ئەمڕۆ بەئاستی سوپای کوێت دەنگی جوان و رەخنەگری لاوی کورد خاڵ لەسەر ووشە دانەر سەری هەڵداوە.
سەیر بکەن، بۆ نمونە رەفیق سابیرسەرباری ئەو مێژووەی (لەسەردەمی کۆن دا) بەیەک ووتە (تاڵەبانی ماندیلای کوردە) کەسێیتیەکەی دەیان ساڵەی چۆن دۆڕاند؟ شڤان پەروەر بە ملیۆنان کورد وەک عاشقێک دەیان پەرست بە وەرگرتنی مەدالیای بارزانی و سرود ووتنی لە گەرمەی ٣١ی ئاب چۆن جوانییەکانی خۆی کوشت؟ ا. کەمالی سەید قادر ٦٠٠ بابەتی لەسەر نووسرا و لە ٨ وولات خۆپیشاندانی بۆ بەڕیوە چوو، کاتێک کە ئازاد کرا بەدەستی خۆی وەک چیایەکی بەفر توایەوە بەیەک دێر (لەگەل نێچیرڤان ڕێکەوتوم کار بۆ مادەی ١٤٠ دەکەم). هەرچەندە دواتر سەردانی ئەرشیفەکانی ووڵاتی بەریتانیای کرد و بابەتی بڵاودەکردەوە، کە مەلا مستەفا سیخوری ووڵاتان بووە، وا ئیستاش ئێستا بایداوەتەوە دەڵێت باوکی روحی کوردە... بەختییار عەلی و رێبین هەردی و ئاراس فەتاح... داکۆکیان لە گەندەڵی شێرکۆ بێ کەس و گەندەڵیەکانی سەردەم کرد، هەرگیزاو هەرگیز بەدەیان هەزار رۆمان و نووسینەکانیشیان بخوێنرێتەوە نابنەوە کوڕەکەی بەر لەو داکۆکییە گەندەڵییە. ئەوان باوەڕی راستی ووشەکانیان دۆڕاند، چونکە داکۆکی لە گەندەڵی، بچووک گەورە، ناودار و بێ ناو، شاعیر و سیاسی هەریەکە.
ئەمە باس لە مهاباد و حەمەسەعید ناکەین کە ئەمڕۆ لەچاوی زۆر خەڵک لەناپاکی و بی موراڵیدا بیان خەینە هاوشیوەی قالە فەرەج و تەحسێن شاویس وەلێ ئەوان بەقەلەم. ئاخر مرۆڤ ئەگەر ووریای خۆی نەبێت یەک دێر مێژووەکەی ناشرین دەبێت و لە مرۆڤێکی پڕ لە جوانییەوە ناسرینی دەکات..
حەمە سەعید حەسەن ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن پاراستن گیراوە، هیچ ڕۆژنامە و ماڵپەڕێک وەک هەواڵیش باسی ناکات، بەڵام رۆژنامەنووسیکی وەک شیروان شێروانی، کە لە تەمەنی گەنجە سەرجەم ماڵپەرەکان پڕ لەهەواڵی دەکەن و خەڵک لە بادینانەوە نارەزایەتی بۆی دەرببڕێ .
دوو سێ رۆژە زۆربەی ماڵپەرەکان خۆدۆڕانی رەنج سەنگاویان بڵاوکردەوە، ئەو هەواڵەی مانگێک لەمەوبەر کوردستانپۆست بڵاوی کردەوە رەنج روونکردنەوەی دا، کە هەواڵەکە راست نییە ؟ گەرچی رەنج مێژوویەکی درۆزنانەی هەیە، سەرباری ئەو شیعرانەی دەوویت، کەچی کادیرو ئەندامێکی حزبێکی تا سەر ئێسقانی گەندەڵ و مافیابوو. ئەمە جگە لەوەی هێشتا ئابڕوبردنەکەی تری وەرگرتنی چەندین دۆنم زەوی بەنرخێکی یەکجار هەرزان لە دەسەلاتەوە، لەسەری نەڕۆیشتوە، ئەمڕۆ بێ ئابروبەرانە دێت و بەراشکاوی دەڵیت دەچمە کۆمپانیای روداو (کۆمپانیای نێچیری مافیا) بەرنامەیەکی باشتر پێشکەش دەکەم. بێ ئەوەی سڵ لەخۆی بکاتەوە کە ئەو رەفتارانەی لە وەرگرتنی دۆنم زەوی و خۆفرۆشتنی بۆ کۆمپانیای روداو بەشەرمەزاری لێک بداتەوە، ئەم خۆ بە شاعیر و نووسەرانە چەندە داڕماون لە مۆرال لەگەل تێکستە شیعری و ئاخافتنەکانی کە دەری دەبڕن.
ئاخر کەس هەیە نەزانێ کۆمپانیای روداو موڵکی مافیای گاز ونەوت نێچیر ڤان بارزانیە کە بەداهاتی هەژارانی خەڵکە وە دەیدزێت و کۆمپانیەکی راگەیاندن بۆ داکۆکی و شەر لەخۆی دروست دەکات ؟ تۆ بڵیی نێچیرڤان بارزانی بواریان پێ دەدات گەورە مافیاکان ریسوا بکەن یان جوانیان دەکەن ؟
ئەمە چ دارمانێکی ئەو گەنجە بەناو"" شاعیرە هەست ناسکە"" کە لەسەر داهات دزینی خەڵک خۆی دەولەمەند دەکات؟ ئاخر کەی مرۆڤێک مۆرالی هەبێت، هەر ڕۆژەی لەکەناڵیکەوە سەنگەر دادەنێ بێ ئەوەی سەیری ئەوە بکات ئایا دەکرێت مرۆڤ بۆ هەموو کەناڵیک کار بکات ؟ رەنگبێت رەنج و زۆر کەسی تر بڵێن وەک یاری زان و ڕۆژنامەنوسە بەناوبانگەکانە، کۆنتراکت کردن لەگەل هەر دامو دەزگایەک بەمافی خۆی دەزانێ ؟ بێ ئەوەی ئەوەی لەیاد بێت لەهەندەران هیچ دام و دەزگایەک لەسەر بودجەو دزینی دا هاتی خەلکانیک ناژی کەهاوشیوەی گەرمیان ئاسا لە دۆزەخ ئاسا بژی ؟ ئەمە بەشداری کردنە لەناپاکی نەتەوەیی و دزینی داهاتە ؟
سەیرکەن مرۆڤ ئەگەر جوان بوو چەندە بایکۆت و بێ میدیاش بێت، کەچی میللەت هەر خۆشی دەوێت. پەشێو گوتەنی ئەوانە هێشتا لەوتامە نەگەیشتوون کەمیللەت خۆشیانی بوێت. پەشیو بەهۆی ئەوەی خۆی نەدۆراندووە، نمونەیەکی جوانی ناو ڕۆشنبیری کوردیە بزانە خەلک چۆن بەهەزاران کەس بەدوای کۆرو سیمنارەکانیەوەتی ؟ شیرکۆ بێکەس وەک ئەو شاعیرە، کەهەلە نیە بڵیین شیرکۆ لەپەشیو تەکنیکی ووشە ڕیزکردنی جوانتر دادەریژێت بەلام بەهۆیئ ئەوەی شیرکۆ مۆرالی لەدەست داوە کەسیکی گەندەڵە و هەوداری حزبێکی تاسەر ئیسقان تاوانبارە، سەنگی شیعرەکانیشی دۆڕاندووە ؟
سەیر بکەن شیرکۆ و پەشێو هەردوکیان شیعریان بۆ شەهید سەردەشت دانا، بەلام کاریگەری و بەربڵاوی شیعرەکەی پەشێو چەندە بەهێزتر بوو لەوەی شیرکۆ، چونکە پەشێو پێچەوانەی ئەو کەسێتی خۆی نەدۆراندبوو. کە لەیرەدا دەبێت بڵێین پەشێویش بەهەموو جوانی و هەڵوێستەکانی یەک مەدالیای بارزانی لەمل کردنی یان بەشان هەڵدانی تەنانەت مەلا مستەفاش لەومرۆڤە جوانەوە دەبێتە شڤانێکی ناشیرین ئاسا
من تێناگەم یەکێک شاعیر و پەخشاننووس بێت، چۆن مۆرالی ئەوەندە دێتە خوار کە بەپارەی دزراوی خەلک شەوانی خۆی بەسەر دەبات.... بەعس بەهەزاران گۆرانیبێژی دەم خۆش، نووسەری بەتوانا، ئاوازدانەری سەرنج راکیش، هونەرمەندی بەتوانای هەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی مۆرالیان نەبوو، بزانن هونەر و نوسینەکانیان چی بەسەر هات. بۆیە ئەوبەناو نووسەرانەی لەسەنگەری دەسەڵاتی مافیا و ناپاکی کوردییەوە هەرچی بنووسن و بئاخفن، دوایی بشگەرێنەوە لای گەل و هەرگیزاو هەرگیز باوەڕ و خۆشەویستی میللەتەکەیان بەدەست ناهێنەوە کە باشترین نمونە لەم بارەوە سەیری رەفیق سابیر بکەن؟ بۆیە مرۆڤی نووسەر و ڕۆشنبیر دەبێت زۆر وریای خۆی بێت، چونکە موڕال و باوەڕی میللەت وەک پەرەی باڵی مێش و پەردەیەکی یەکجار تەنکە کەدۆراندت بۆئەبەدی دەیدۆڕێنێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست