کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ پێێ ڕاپۆڕتێکی ئاژانسی ئۆرنیوز. موچه‌ی تاڵه‌بانی له‌ موچه‌ی ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا زیاتره‌

Tuesday, 17/11/2009, 12:00


به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ ئاژانسی‌ ئورنیوز، كۆی‌ مووچه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار، مانگانه‌ له‌سه‌ر‌و‌و 160 هه‌زار دۆلاره‌وه‌یه‌‌و مووچه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماریش له‌هی‌ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتره‌.

ئاوێنە، ئاژانسەکان: به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ كه‌ پشتی‌ به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق به‌ستووه‌، مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ 53 هه‌زار دۆلاره‌‌و 13 هه‌زار دۆلاری‌ له‌مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتره‌. هه‌روه‌ها رونیده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ی‌ ئیسمی‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ 8 هه‌زار دۆلاره‌‌و 45 هه‌زار دۆلاریش ده‌رماڵه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ 15 هه‌زار دۆلاری‌ بۆ خه‌رجی‌ گواستنه‌وه‌، 30 هه‌زار دۆلاری‌ بۆ خه‌رجیتره‌. هه‌روه‌ها مووچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌‌و تاریق هاشمی‌ جێگرانی‌ سه‌رۆك 51 هه‌زار‌و 667 دۆلاره‌. مووچه‌ی‌ ئیسمی‌ هه‌ر یه‌كه‌یان 6 هه‌زار‌و 667 دۆلاره‌‌و ده‌رماڵه‌كانیشیان 45 هه‌زار دۆلاره‌‌و كۆی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار وه‌ریده‌گرن ملیۆنێك‌و 867 هه‌زار دۆلاره‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2010دا مووچه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی‌ كۆمار‌و جێگره‌كانی‌، وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ریی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و جێگره‌كانی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 20%‌و مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران، وه‌زیره‌كان، بریكاری‌ وه‌زیره‌كان، راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان، خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان‌و هاوئاسته‌كانیان به‌ڕێژه‌ی‌ 10% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بڕی‌ 824 ملیارد دیناری‌ عێراقی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی‌ كۆمار، وه‌زیران، په‌رله‌مان له‌ساڵی‌ 2010دا ته‌رخانكراوه‌‌و له‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، 202 ملیارد‌و 15 ملیۆن دینار، سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار 98 ملیارد‌و 511 ملیۆن دینار، سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیران 384 ملیارد‌و 51 ملیۆن دینار، ئه‌میندارێتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران 138 ملیارد‌و 666 ملیۆن دیناری‌ عێراقی‌ ده‌به‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە