سه‌فه‌ری کوردستان و قۆڵبڕینی کورد (به‌شی یه‌که‌م)
Friday, 22/10/2010, 12:00
کاتێك ته‌یاره بۆ کوردستان نه‌بوو کوردانی ئه‌وروپا دڵیان جێگیربوو له‌وه‌ی که ئاشکرابوو ته‌یاره نی یه بۆ کوردستان و ته‌واو.
ئه‌وسا هه‌رکه‌س بیویستایه سه‌فه‌ری کوردستان بکاته‌وه به‌پێی پاساپۆرته‌که‌ی و جۆرێتی ڕێگه پێدانی له ووڵاتانی دراوسێوه سه‌فه‌ری کوردستانی ده‌کرده‌وه، هه‌رچه‌ند له ڕێگای ووڵاتانی دراوسێوه هه‌ندێك ئه‌زیه‌تی زیاتری ده‌ویست به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه جۆرێك بوو له‌گه‌شت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌فه‌ری زۆر په‌له‌یان نه‌بوایه، وه‌یان کاتیان زۆر که‌م به‌ده‌سته‌وه نه‌بوایه، چونکه سه‌فه‌رکردن له ڕێگه‌ی ووڵاتانی دراوسێوه دوو ڕۆژی پێ ده‌چوو به‌هۆی سه‌فه‌رکردنی ته‌یاره‌و دواتر سه‌یاره.
هه‌ربۆیه کاتێك ده‌نگۆی کردنه‌وه فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بڵاو بویه‌وه‌و باسی هێڵی تایبه‌تکرا ڕاسته‌وخۆ بۆ کوردستان، کوردانی ئه‌وروپا وه‌ك کردنه‌وه‌ی ده‌رویه‌کی خێر‌و خۆشی و ئاسانی تێ‌یان ده‌ڕوانی! چونکه گه‌ر به ئاسانی بیری لێبکرێته‌وه له ڕاستیدا زۆر ئاسانه سه‌فه‌ر ڕاسته‌وخۆ بکه‌یت بۆ کوردستان، له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ووڵاتێکی تره‌وه بچیته‌وه بۆ کوردستان.
به‌ڵام کاتێك ناوه‌رۆکی جۆرێتی و چۆنێتی سه‌فه‌ره‌که‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت وه‌یان بۆ خۆمان سه‌فه‌رێکمان بێته ڕێگه ئه‌وسا خۆزگه به ڕێگه‌کانی تر ده‌خوازین نه‌وه‌ك ئه‌م به‌ناو ئاسانکاریه.
له‌وانه‌یه بپرسن بۆ؟ سه‌فه‌ری کوردستان له ووڵاتانی دراوسێوه دوو ڕۆژی ده‌وێت، سه‌فه‌ری ئه‌م به‌ناو ڕاسته‌وخۆیانه‌ش به هه‌مان شێوه، سه‌فه‌ری کوردستان له ڕێگه‌ی ووڵاتانی دراوسێوه ترانسێتی تێ ده‌که‌وێت ئه‌میش به هه‌مان شێوه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له به‌ریتانیاوه سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، چونکه ته‌یاره‌کان یان ده‌چێته سوید یان یۆنان، وه‌یان له ڕێگه‌ی یه‌کێکیانه‌وه ده‌چێت و له‌وی تریانه‌وه دێته‌وه، سه‌فه‌ری ووڵاتانی تر قۆڵت نابڕن، سه‌فه‌ره‌کانی کوردستان قۆڵ و ملی پێدا ده‌هێننه خواره‌وه، ووڵاتانی تر درۆت له‌گه‌ڵدا ناکه‌ن، ئه‌مان به پێچه‌وانه‌وه، ووڵاتانی تر گه‌ر ته‌یاره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش دواکه‌وت داوای لێبوردن ده‌که‌ن و حسابی ئه‌و دواکه‌وتنه‌شت بۆده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مان نازانن داوای لێبوردن چی یه! هه‌ر ده‌ڵێی کاربه‌ده‌سته‌کانی کوردستانن، له‌م جۆره مامه‌ڵانه‌شدا ڕووی ڕاستی ئه‌و کۆمپانیانه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت به‌ناوی ئه‌وروپاو دادگه‌ری و درۆ نه‌کردنه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وانه هه‌موویان یاسا له‌قاڵبی داون، هه‌ربۆیه‌کاتێك مامه‌ڵه‌که له‌گه‌ڵ کوردستاندا ده‌بێت چونکه ووڵاتێکه هێشتا قاڵب نه‌یگرتوو ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان ڕێچکه‌یان گرتووه.
له ڕووی پاره‌وه تا بۆیان بکرێت زۆرت لێ ده‌ستێنن و نه‌بوونی هێڵی تر جگه له ئێ ئۆڵه‌مپیك و ته‌یاره‌ی ڤایکین، وه‌ك هه‌ل بۆ خۆیان قۆستووه‌ته‌وه.
له ڕووی کوالێتی ته‌یاره‌که‌وه چونکه هه‌ڵبژاردنی تر له به‌رده‌ستدا نی یه ناچار ده‌کات پێی ڕازی بیت، کاتێك له سوید ته‌یاره‌که‌مان نیشته‌وه خوا ڕه‌حمی لێ‌کردین و به‌ده‌نگی به‌رز هاوارکردن ده‌بیسترا.
له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و ڕێزه‌وه له کاربه‌ده‌ستانی کورد باشترنین.
زیاتر له 38 جار سه‌فه‌رم به ته‌یاره کردووه به ووڵاتانی ئه‌وروپاو عه‌ره‌بی دا هیچ کات وه‌ك سه‌فه‌ری ئه‌م جاره‌ی کوردستانم لێنه‌هاتووه‌و پێم نه‌کراوه، که به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونکردنه‌وه‌ك بده‌ن بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده ڕۆژ له کوردستان دوایان خستم له هاتنه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه توشی زیانێکی زۆری مادی و مه‌عنه‌وی بووم.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش به ئیمه‌یڵدا بۆم ناردن که‌چی ده‌تووت بۆ کاربه‌ده‌ستێکی کوردستان ڕۆشتووه‌و به‌بێ خوێندنه‌وه دلیت کراوه، له کاتێکدا له ئه‌وروپا ئه‌و جۆره پشتگوێ خست و حساب بۆ نه‌کردنه جێگه‌ی تێڕامان و کێشه‌ی گه‌وره‌و یاسایی به‌دوادا دێت.
ته‌نها جارێك له ژیانمدا له سه‌فه‌ردا بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێك دواکه‌وتین ئه‌ویش له سه‌فه‌ری حه‌ج و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی مه‌تاری جده‌وه بوو، هێڵه ئاسمانیه‌که جوانترین ڕێز‌و باشترین خزمه‌تی کردین له ڕاقی ترین هوتێل و له خۆشترین شاری قوبرس شه‌و دایان ناین، له کاتێکدا هۆی دواکه‌وتنه‌که‌شمان قه‌ره‌باڵغی مه‌تار بوو نه‌ك ته‌یاره‌که.
به‌ڵام ڤایکین جگه له‌وه‌ی بلیته‌کانمانیان پوچه‌ڵ کرده‌وه ماوه‌ی حه‌ڤده ڕۆژ دوایان خستین و بۆ شارێکی تریش بلیتیان بۆ بڕینه‌وه که خۆمان ئه‌و شاره‌مان نه‌ویستبوو، جگه له چه‌ند کاتژمێرك دواکه‌وتنیش له مه‌تار له ڕۆژی سه‌فه‌ردا ئه‌ویش هه‌م دیسان کێشه‌یه‌کی تر بوو چونکه ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌هات به شوێنماندا ده‌بوایه چه‌ند کاتژمێرێکی زیاده له مه‌تار بوه‌ستێت و پاره‌ی زیاده‌ی پارکین بدات.
له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك ئه‌زموونێکی ڕه‌ش و ناخۆش که به‌سه‌رم هات و تێگه‌شتم له سه‌فه‌ر له‌م ڕێگایه‌وه، ئامۆژگاری گشت هاوزمانانم ده‌که‌م که له ڕێگه‌ی ئه‌و قۆڵبڕانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌فه‌ر نه‌که‌ن و ئیش و کاری خۆتان و ڕێز‌و گه‌وره‌یتان نه‌خه‌نه ژێر ئاره‌زووی ئه‌و هێڵه نا مه‌سئولانه‌وه.
جگه له‌وانه‌ش که ده‌چوونه مه‌تارو ده‌گه‌ڕانه‌وه به‌هۆی ئاره‌زووی دیسان قۆڵبڕه‌کانه‌وه، ده‌بێت چه‌ند که‌س ئیش و کاری له ته‌نها سه‌فه‌رێکی وادا له‌ده‌ست دابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش ئاماژه‌ی به‌وه کرد زۆرجار بلیتی که‌سه‌کان به که‌سی تر ده‌فرۆشرێته‌وه به‌هۆی پاره‌ی زیاده‌وه.
ئه‌مه‌ش وا نه‌بێت که ڕێگه نه‌بێت بۆ گرتنه به‌ری یاسا به‌رانبه‌ریان، هه‌ربۆیه هه‌رکه‌س به‌و هۆیه‌وه دواکه‌وتووه‌و زیانی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی کرده‌وه مافی خۆیه‌تی وازیان لێ نه‌هێنێت و به‌دوایدا بڕوات تا قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه، یه‌کێکیان خۆم تا بنه‌وانه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ڕۆم.
www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست