کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی شەڕی مان و نەمانی خۆی لەسه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات!

Wednesday, 17/04/2013, 12:00


پارتی بەهەر نرخێ بێ(شەر، ناخۆشی، ساختەکاری لەدەنگدان، کەڵەگایی، سازنەکردنی هەلبژاردن بەتایبەتی بۆ سەرۆکایەتی هەريم، سازش لەگەل هێزە ئەقلیمیەکان.....) دەبێ بارزانی بکاتەوە سەرۆکی هەرێم هەرچەندە لەگەرمەی روداوەکانی ١٧ شوبات لەرۆژنامە عەرەبیەکان پەیمانی دا کە لە دوو خول زیاتر خۆی هەلنابژیرێ و دەسەلات ناگرێتە دەست، بەڵام لای ئەو نابێت:

١/ شکست بينێ و بکەويتە دەرەوەی بریاری سیاسی بەتایبەتی بەو هەلمەتەی ئیستا هەیە واتا بەرکابەری سیاسی لەپۆستەکەی دور خرێتەوە.

٢/ بریاری کۆتایی سیاسی و مەسەلە هەستیارەکان و جومگە ئابوریەکانی ولات، دەبێ هەر لەژیر دەستی ئەوان بێ، بەتایبەتی ئەوان تا ئیستا دەسەلات بەتاپۆی بنەمالە و خۆیان تێدەگەن، ئەو هاوکێشە دیموکراتیە لای ئەوان نیە، دەستاو دەست کردنی دەسەلات

٣/ گەر سەرۆکایەتی هەریمیان لەدەست نەبێ، ئەوا هەنگاوی تری لەدوا دێ، وە ئەگەری زۆردەبێ هەندێ دۆسیەی تالانی و تیرۆر و دادگاکانیان بکەوێتە لێپێچینەوە بەمەش بەرەو دادگا و سزادان دەڕۆن
بۆیە پارتی هەموو رێگایەک دەگرێتە بەر و دەکات، بۆ ئەوەی بارزانی ببێتەسەرۆکی هەرێم، بەلام ئەم جارە ئەم شەرە بۆیان گەلێ قورسە، بەسانایی بۆیان ناچێتە سەر چونکە:

١/ هاوکێشەی ناوخۆیی و دەرەکی، لەهەموو رویەکەوە گۆرانکاری گەورەی بەسەردا هاتوە لەئاستی هوشیاری گەل و بونی سەدان مینبەری راگەیاندن رەخنەگریان (بجوک و گەورە) و سەرهەلدانی هەندێ پارتی ئۆپزسیۆن (بەهەموو کەم وکورتیەکیانەوە) هاوکێشەی عیراقی و ململانیی دەولەتە ئەقلیمیەکان لەسەر کوردستان، روداوەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست.

٢/ شەری ئەم جارە شەری سەنگەر و جەک و هێنانی سوپای داگیرکەر نیە بەلکو ئەم شەرە شەری یاسا و دەنگدانە ئەمەش بۆپارتی قورسە

یەکیتی دۆستی.... هەرچەندە یەکیتی هەرگیز ئەلتەرناتیڤی بۆبارزانی نیە، بێ بەشە کەمە دەسەلاتەکەشی لە بەغدا. بەلام ئەم حزبە مەکتەب سیایسیەکەی بریاری ئەوەش بدات وە دەیدات، (دەنگ بەبارزانی بدەن)، بەلام کەمترین ئەندامی یەکێتی دەنگی پێ دەدات، بەهۆی ئەو پێشینە خوێناویە ی نێوانیان، هاوکات هاوکێشەی ناوخۆو دەرەوە و بوێری زیاتری خەلک بەتایبەتی کەگەر نەوشیروان مستەفا، لەدەرەوەی یەکێتیس بێ، کاریگەری لەسەر جەماوەرو تاهەندێ لە بریار بەدەستانی ناو یەکێتی هەیە، وەهۆکارێکی تری دەنگنەدانی یەکیتیەکان ئەوەیە کە بنەمالەی بارزانی بەتەواوی مۆنۆپۆلی هەموو جومگە سەرەکیەکانی ولاتیان کردوە و نمونەیەکی خراپی دەسەلاتیان نیشان داوە، بەرادەیەک کەهەوادارانی پارتی، لەئاستی بالاش چەندین جار دەنگی نارەزایەتیان دژ بەئیدارەی ولات دەربریوە
هاوکات، گەرچی تا ئیستا رون نیە کەئۆپزسیۆن ئەمینداری پێشوی یەکگرتوو کاندید دەکات بۆ رکابەری بارزانی، بەلام هەلەیەکی میژویی دەکات بەدانانی کەسانی ئایدیەلۆجی سیاسی، بەتایبەتی ئەمینداری پێشوی ئیسلامی، هەرجەندە سێ خالی بەهێزی هەیە:

1. ناودەنگيکی دیاری وەک کەسایەتیەک لەکۆمەلگای کوردی هەیە کەئەوە بۆ کۆمەلگاکانی ڕۆژهەلات گرنگە

2. لەناو یەکگرتوو تارادەیەک دەنگێکی رەخنەگر بوو لەبەرامبەر پارتی

3. هاوکات بە ئارەزوی خۆی وازی لەئەمیندارەتی یەکگرتوو هێنا
بەلام ئەو خالە نێگەتیفانەشی هەیە

١/ کۆمەلگای کوردی بەهۆی ئەوەی لەقۆناخی شۆرشگیری ژیاوە بۆیە جەماوەرێکی زۆری، هێشتا خەلکێکی زۆری چەپ و علمانی و ئازادیخوازە، ئەو بەرپرسەی یەکگرتوش ئیسلامیە بۆیە بەهانەیەکی باش دەبێ بۆ بارزانی و پارتی و مەکتەب سیاسیە رەنگ زەردەکەی یەکیتی، کەبەخەلک بلێ ڕکابەرەکەی بارزانی، ئیسلامیە بەمەش دیموکراسیەت دەکەوێتە ژیر مەترسیەوە، بەتایبەتی نمونەکانی میسرو تونس نمونەیەکی تری خراپی دەسەلاتی ئیسلامی سیاسی نیشان دا

٢/ گەر ئۆپزسیۆن دەیەوێ گۆرانکاری بکات دەبێ گۆرانکاری لەکەسایەتیە کلاسیکیە سیاسیەکانیش بکات ناکری هەمان سیاسەتی پارتی ویەکێتی پەیرەو بکات کەسایەتیە یەکەمەکانی ئەوانیش بۆ پلە دیارەکان بن
باشترین کەسایەتی بۆ رکابەری بارزانی
کەسایەتیەکی دیاری پاک و ئەکادیمی و بوێر و خاوەن ئایدیەلۆجیەکی تایبەت بەهیج باوەرێکی سیاسیەوە، نەبێ چونکە
بەدەر لەوەی گۆران وەک هیزێکی علمانی زیاترخۆی نمایش دەکات و هەردو وپارتەکەی تریس ئیسلامی بۆیە دانانی هەر کەسێ لەهەر بیروباوەرێ ئەوا جەماوەرەکەیان دەنگی پێ نادات، هاوکات دەبێ ئەو سێ لایەنە ئەوە بزانن، کە بەهەزاران خەلکی دلسۆز و سەربەخۆ ی ئۆپزسیۆن هەیە ئەوانیس ژمارەیەکی کەم نین لە پالپشتی هەر کاندیدێ، بەلام لەهەموو حالەتێکا دەبێ ئەوەبزانین کەپارتی ویەکێتی دۆران لەهیج هەلبژاردنێ قبول ناکەن، بەلام دەبێ ئەو ئۆمیدە و وێنەشمان هەبێ کۆتایی بەو خەونەی پارتی و یەکێتی بێ و ئەو شەرە زۆر گرنگە گەر ەیەکجاریش سەرنەکەترێ ئەوا بۆ جاری تر لەسەرکەوتنە یەکجارەکیە نزیک دەبینەوە، بەتایبەتی وەک وتمان کە هاوکیشەی ناوخۆیی و عیراقی، ناوجەکە، جیهانی هیچی لەبار نیە بۆ ئەوان کەمەحالە بەو سیاسەتەی ئیستایان بتواننن بەردەوام بن، چونکە مەحالە:

١/ عێراق بەیەکگرتوییی بمێنیتەوە.

٢/ ئەو دەسەلاتەی پارتی و یەکیتی بەو عەقلە ژەنگاویەیان خەلک بتوانێ بێ دەنگ بێ، کە ئەوەندە بێ مۆرالی سیاسین نەوەک جاکسازی و ریفۆرمە کانی هەر سێ پارت قبول بکەن بەلکو لەگرتنی تاوانبارێکیانەوە بۆ وەرنەگرتنی ئابونەس لە پێشمەرگە هەلبگرن
کۆتایی گەرچی بەشێکمان دەمێکە گەیشتوینەتە ئەو باوەرەی لەگەل ئەم دەسەلاتە هەموو هەنگاوێکی دیموکراسیانە کات کوشتنە بەلام گەر ئەم جارەش ئەمە تاقی بکەنەوە، بەلام
دەبێ هەموو لاێی خۆی ئامادەبکات، چونکە پارتی و یەکێتی، هەرگیز ناتوانن دۆران هەزم کەن، مەگەر گرەنتی بردنەوە بەساختەکاری بکەن ئەوکات خۆیان لەقەرەی هەلبژاردن دەدەن... بۆیە دەبێ ئامادەکاری بۆ هەنگاوێکی تریش لەئیستاوە بکرێ ئەویش خەباتی جەماوەریە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە