له‌ئاشتيدا لاوه‌ند نه‌وزاد بێ بازارِه
Sunday, 09/06/2013, 12:00
2279 بینراوە
له‌وه ناخۆشتر نيه مرۆڤ خاوه‌نى هه‌ست و ئيراده‌ى خۆى نه‌بێت، به‌پێى ويست و خواست و ئيراده‌ى حيزبه‌كه‌ى بير بكاته‌وه، ئه‌وان چۆن بخوازن و چۆن له‌به‌رژه‌وه‌نديان بێت، ئه‌ويش ئه‌وها قسه‌بكات و بدوێت، وه‌كو لاوه‌ند نه‌وزاده‌كه‌ى به‌رپرسى كه‌نالَى گه‌لى كوردستان،كه نوسينێكى بلاَوكردۆته‌وه له‌ژێر ناونيشانى(بۆچى گۆران شه‌رِ به‌يه‌كێتى ده‌فرۆشێت)؟
سه‌ره‌تا پێم خۆشه ئه‌وه به‌بير خوێنه‌ران بێنمه‌وه كه ئه‌و به‌رِێزه سه‌ره‌تاى كاركردن و ده‌ركه‌وتنى له‌راگه‌ياندنه‌كانى يه‌كێتى، به‌تايبه‌ت كوردستانى نوێ‌دا وه‌كو رۆژنامه نوس، به هه‌ولَ و هيمه‌ت و پشتگيرى نه‌وشيروان مسته‌فا بوو،ئه‌و بوو كه له‌ناو كێشه وململانێ و ته‌كه‌تول و بالَانه‌كانى ناو ده‌ه‌زگاى راگه‌ياندنى يه‌كێيتيدا ، نه‌يهێشت ئه‌ويش وه‌كو زۆرێك له‌نوسه‌ر رۆشنبير په‌راوێز بخرێت .ئه‌وه‌تا ئه‌ويش له‌برى ئه‌وه ئاوا پاداشتى نه‌وشيروان ده‌داته‌وه.
من پێم وايه ئه‌وه‌ى به‌رِێزى باسيده‌كات و پێى وايه، گۆرِان شه‌رِ به‌يه‌كێتى ده‌فرۆشێت،شتێكى نارِاست و دووره‌له‌واقيع، چونكه تا هه‌نوكه‌ش زۆرێك له سه‌رانى يه‌كێتى جه‌خت له‌سه‌ر رێكه‌وتنى ده‌باشان وپرسى ده‌ستور وسازانى نيشتمانى ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و به‌رِێزه و زۆرێكى ديكه، شتێكى ناخۆش و مايه‌ى خه‌مباريه،چونكه ده‌بێته هۆى كزبوونى بازارِ و ئيفلاس بونيان، بادوور نه‌رِوين له‌سه‌روبه‌ندى خۆپيشاندانه‌كانى 17 شوبات ورۆژانى پاشتر دا، ئه‌و به‌رِێزه به‌خۆى و خێزان و ژنبرا ومالَه خه‌زورانيه‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژايه‌تى ئه‌و خۆپشاندانه و بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانيان ده‌كرد، سه‌ره‌ئه‌نجاميش وله‌پاداشتى ئه‌و هه‌موو موهاته‌رات و قسه و نارِاستيانه‌دا حزبه‌كه‌ى ئوتومبيلێكى تاهۆى بۆكرده ديارى.. جا ئێستا كه ده‌بينێت وه‌زعه‌كه له‌باشى نيه و هاوكێشه‌كان به‌سودى ئه‌و يه‌كلا نابنه‌وه و شه‌رِى راگه‌ياندن و قسه‌و وتى وتى رو له‌كزبون و نه‌مانن، ئوتومبيله‌كه‌شى خه‌ريكه كۆن ده‌بيت و مۆديلى به‌سه‌ر ده‌چێت،ئه‌و به‌رِێزه ته‌واو نيگه‌ران په‌رێشان بووه،بۆيه ئێستا له‌خواى ده‌وێت كه هه‌لَمه‌تى راگه‌ياندن و شه‌رِ و هێرشى ميدياى ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌و نيازه‌ى ئوتومبيل يان خان‌و يان شتێكى ديكه‌ى له‌و شه‌رِه بچنێته‌وه.
ئه‌وه‌ى تايبه‌ته به‌يادى يه‌كێتى وزۆربونى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى وكه‌وا لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌يت گوايه، ترسێكى گه‌وره‌يه بۆ گۆرِان و نه‌وشيروان مسته‌فا، ئه‌وا پيم خۆشه به‌كورتى وه‌لاَمتان بده‌مه‌وه، به‌رِێزم ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌لَه‌نه‌كه‌ين و به‌راستى به‌چاوى ويژدانه‌وه ،نه‌ك چاوى به‌رژه‌وه‌ندى و خۆخه‌لَه‌تاندن له‌و جه‌ماوه‌ره برِوانين، ئه‌وا باش ده‌زانين كه هه‌رگيز وا هه‌رگيز يه‌كێتى چاره‌كى ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى بۆ خرِناكرێته‌وه، به‌لَگه‌شم بۆ ئه‌وه له‌به‌رِێزتان ده‌پرسم ماناى چى بۆچى يادى يه‌كێتى له رێكه‌وتى 1/6 دايه ، ئه‌دى ماناى چيه هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان له‌و رێكه‌وته‌دا ئه‌و ياده‌يان نه‌كرده‌وه، كۆيه رۆژێك ،هه‌ولێر رۆژێك ، رانيه رۆژێك، ئه‌مه چى ده‌گه‌يه‌نێت؟؟ ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌كه‌ين وخۆمان فريو نه‌ده‌ين؟؟ ئه‌وه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌يه كه يه‌كێتى ته‌نها كۆمه‌لَێك كه‌سى به‌ده‌وره‌وه ماوه وه‌كو يارى سێرك هه‌ررۆژه‌ى له‌شوێنێك نمايشى ده‌كات، با پێشتان بلَێم له‌سه‌دا په‌نجاى ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش به ده‌عوه‌ت و كارتى مۆبايل و پاره و به‌نزينى به‌لاش و ده‌مانچه و دامه‌زراندن و كۆمه‌لَێك وه‌عد و به‌لَين هاتبون، نه‌ك له‌رێگه‌ى بيرو باوه‌رِ و ئايدولۆجيا، گه‌ر يه‌كێتى خاوه‌نى ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆريه، بۆ رۆژى به‌م رۆژه ده‌گه‌يشت؟؟بۆچ ته‌نه‌زولى بۆ پارتى كرد وخوێن وقوربانى هه‌زاران شه‌هيدى كاره‌ساتى هه‌كارى و 31ى ئابى كرده قورببانى جامانه‌سوره‌كه‌ى مه‌سعود؟! هه‌روابێته‌وه كۆمه‌لَێكى زۆرى ئه‌و خه‌لَكه به‌خۆشمه‌وه له‌به‌رخاترى ئه‌وه چوبوين كه عه‌ره‌ب ده‌لَێت(له‌خۆشى حسێن نيه له‌رقى معاويه‌يه) ئێمه‌ش له‌خۆشى يه‌كێتى نه‌چوبوين، له رقى پارتى و وته و ئيستفزازه‌كانى مه‌سعود بوو.
خالَێكى ديكه‌ى وه‌زعى ئێستا يه‌كێتى، پێم وابێت به‌رِێزتان ميدياكارن وسه‌رپه‌رشتى كه‌نالَێكى ئاسمانى ده‌كه‌ن، زۆر باش وله‌نزيكه‌وه ئاگادارن، كه بارودۆخى يه‌كێتى چه‌ند شرِو پرِه و بۆته دێى فره كوێخا، مه‌لابه‌ختيار له‌لايه‌ك ،سه‌عدى پيره له‌لايه‌كى ديكه، و كۆسره‌تيش به‌ره‌نگێكى ديكه، وتار ئه‌دات وبه‌ِرونى ئه‌وه‌مان پێده‌لَێن كه ئيدى يه‌كێتى پاشكۆى كه‌س نيه، هه‌ولێر شارى سه‌وزى يه‌كێتى يه، به‌م قسه كۆن وسواوانه حه‌ماسى جه‌ماوه‌ره‌كه‌يان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه،بانگه‌شه موزايده‌ى سياسى بۆ هه‌لَبژاردن ده‌كه‌ن،به‌لاَم هه‌ر كه پارتى و مه‌سعود نيگه‌رانى خۆيان ده‌رده‌برِن، به‌شێواز و زمانێكى ديكه ده‌ئاخڤن، كه ئه‌مه‌ش سياسه‌تێكى دوفاقيه‌ى يه‌كێتيه له‌دێر زه‌مانه‌وه به‌ميرات بۆيان ماوه‌ته‌وه
كاك لاوه‌ند ،من به‌دلَنيايه‌وه پێتان ده‌لَێم كه سه‌رده‌م سه‌رده‌مى سالاَنى 90ده‌كان نيه، چ يه‌كێتى وچ پارتى ده‌سته‌كه‌يان كه‌شف بووه، خه‌لَك باش لێيان تێگه‌يشتون ده‌زانێت چ مالَێكن؟دابه‌زينى پێگه‌ى جه‌ماوه‌ريان وته‌كينه‌وه‌ى رۆژانه‌ى خه‌لَك لێيان باش‌ترين به‌لًگه‌ن، هه‌مووشمان ئه‌نجامى هه‌لَبژاردنه‌كانى پێشوترمان بينى، كه چۆن به‌هه‌موو فرت و فێلَ و پاره و تفه‌نگ و ئوتومبيل به‌خشينه‌وه و جۆره‌ها ئيمتيازاتى ديكه ئه‌وجا هه‌ردولايان توانيان شتێك به‌ده‌ست بهێنن،ئه‌دى بۆ ئێستا و هه‌لَبژاردنى داهاتو چى ده‌كه‌ن؟ په‌نا بۆ چى ده‌به‌ن؟ به‌تايبه‌ت وا خه‌ريكه سه‌رجه‌م فرت و فێلَ و ساخته‌كان تان ئاشكرا ده‌بێت. برِواده‌كه‌م تۆ له‌من زياتر و باشتر په‌ى به‌و راسته ده‌به‌يت ،به‌لاَم له‌به‌ر خاترى پۆسته‌كه‌ت و به‌خشيشى زياتر . بويته سه‌رله‌قێنه‌ر و پێرِى ئه‌شما بيلاى حيزبه‌كه‌ت. نقه ناكه‌يت .