کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوڕى كورد خوێنى بۆ كۆمپانیاكانى بارزانى یان كورسى یەكەى تالەبانى ڕژا ؟

Saturday, 10/04/2010, 12:00


شەهید بەرزترین پلەیە كە لە خەبات دا هەركەسێك پێ ى دەگات و رۆژانێك ئە هیواى زۆربەى زۆرى پێشمەرگە و جەنگاوەرەكان بووە بەلام بۆ نیشتمان نەك بۆ بەرژەوەندى ئەم و ئەو وەك ئەوەى ئێستا لە كوردستاندا ڕوو دەدات و هەموومان بە چاوى خۆمان دەیبینین و ئەسەفى بۆ دەخۆین كە كوڕ و براو باوكمان لە پێناوى دا فەوتان و جگە لە مووچەیەك هیچ شتێكى ترى بۆ نەبوو براى سێ شەهید بە مووچەى سالێكى شەهدان و خۆیشى كە فەرمانبەرە نەیتوانى سەیارەیەكى مۆدێل كۆن بۆ خۆى بكرێ كەچى كوڕو كچى ئەمان و ئەوان خاوەنى چەندین كۆمپاناو پرۆژەو داهاتى قەبەى ئەم میللەتە رەش و رووتەن براى ئەو شەهیدە دەى گوت ئەگەر براكانمان لە كێشەیەكى تر بكوژرابانە ئێستا چەندین دەفتەر دۆلارم وەردەگرت بەلام لەبەر ئەوە كە پێشمەرگە بوونە و ئەوەى كە ئەوانى كوشتووە ئێستا مووچەكەى زۆر لەبراكانى من زیاترە كاری بنەمالەكەشى باشتر مەیسەر دەبێت ئێمە ئێستا هەست بەو هەلەیە دەكەین كە براكانمان خۆیان دا بە كوشت بۆ بەرژەوەندى چەند و بنەمالە و كەسێك كە كۆمپانیاو كورسیەكەیان بۆ ببێت بە گەورەترین سەرچاوەى هەتاهەتایى و خەلكیش ببێت كارەكەر و رەنجبەرى ئەوان بۆیە كاتى ئەوە هاتووە پێیان بلێین ئەرێ خوێنى كوڕ و براكانمان بۆچى ؟ رژا بۆ ژیانێكى ئازاد بۆ گەل و نیشتیمان یان بۆ ژانێكى شاهان شاهى ئەم و ئەو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە