کووشتنی سه‌رده‌شته‌کان له پێناوی چی دا ؟
Friday, 14/05/2010, 12:00
کوشتنی سه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ بۆ چی؟ له پێناوی چی؟ چی که‌سانێکن ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چێژ له سه‌ر کوتکردن و تێرۆرکردنی مرۆڤی تر وه‌رده‌گرن،بێگومان خه‌ڵکانێک که ناتوانن مرۆڤی ئاسایی و مه‌خلوقێکی ئاقڵ بن،ئه‌وان ئیتر له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه که نه هه‌ستی مرۆڤانه‌یان هه‌یه نه هوشیارن نه دونیا ده‌بینن جگه له حه‌زه دڕندانه‌کانی خۆیان و نه ده‌یشتوانن واقیع بخوێننه‌وه وه‌ک ڕۆبۆت به‌کار ده‌هینرێن و ده‌جوڵێنرێن،ئاڕاسته ده‌کرێن بۆ هه‌ر جێگایه‌ک که خاڵی مه‌به‌ست بێت،بۆ هه‌ر شوێنێک که ئیتر نه‌فامی ئه‌وان ڕوبه ڕووی بێ چاره‌یی ده‌کاته‌وه ،ئه‌م خوێنڕێژانه ئه‌م دڕنده ڕوخسارپۆشراوانه هه‌رگیز له ڕوخساری هه‌قیقییاندا نه مرۆڤن و نه به‌مرۆڤیش ده‌چن ،گه‌ر نا ده‌بو مرۆڤانه بیریان بکردایاته‌وه،گه‌ر نا ده‌بو قه‌دری مرۆڤی بونیان بگرتبایه که وه‌ک ئه‌وان هه‌ر مرۆڤیک خاوه‌نی جه‌سته‌یه وه‌ک ئه‌وان خاوه‌نی حه‌زه و هیوای بێ سنور مه‌زنی به ژیان هه‌یه به‌ڵام نه‌ک وه‌ک حه‌زی دڕندانه‌ی ئه‌وان که به‌رده‌وام نه‌فرینیان پێ ده‌کات له ژیان و گه‌روی وشکیان وه‌ک مه‌خلوقێکی دڕنده به خوێنی مرۆڤ ته‌ڕده‌کات،چه‌نده سه‌یر و سه‌رنج ڕاکێشه بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئه‌م ووڵاته بێ چاره‌ی من هه‌زارانی له‌م مه‌خلوقه دڕندانه له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه ،به جۆرێک که به ڕۆژانی ئاسایی باشترین و چاکترین جۆری مرۆڤی نمونه‌یین و له ژێر ده‌یان ده‌مامکی جۆراو جۆردا خۆیان له هه‌مو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌دا حه‌شارداوه ،سه‌رباری ئه‌مه‌ش بانگهێشتی دیموکراسی و پاراستنی هاوڵاتی و ڕای ئازاد و زه‌مانکردنی ژیانیانی هاونیشتیمانیان ده‌که‌ن به جۆرێک که سه‌ریی خه‌ڵکی ده‌ورو به‌رمانیان سوڕ هێناوه ! چه‌نده گاڵته‌جاڕ و مه‌هزه‌له‌یه ئه‌مانه به درێژایی رۆژ هه‌ر یه‌کێکیان زیاتر له ده ڕوپۆشیان له ڕوخساریان به‌ستووه له پێناوی مه‌رام و گرێ‌و گۆڵه گێلانه‌کانیاندا هه‌تا شه‌و دێت خۆیان وه‌ک گه‌نکاو گێژ ده‌که‌ن و مه‌ند ده‌بن له جم‌و جوڵ‌ی هه‌مو ئه‌و جڕو جانه‌وارانه‌ی که گه‌نیوی هه‌ناویان هه‌ڵی هێناوه ، سه‌ر باری ئه‌مه‌ش ده‌موو چاویان به قه‌ده‌ر هه‌ر ڕۆژێکی ئاره‌قه‌کردن و خوسانیان له ژێر داپۆشی هه‌موو ئه‌و ڕووپۆشه جۆرا و جۆرانه‌دا و دورییان له دیاریی تیشکی هه‌تاو ،یه‌ک پارچه بووه به زام و برینی پڕ کێم و به‌کتریا و میکرۆب،هه‌ر بۆیه تا ده‌گه‌ن به شه‌وو بێ هه‌ژمار هه‌راسان و بێ ئۆقره ده‌بن .. ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که بپرسین سه‌رده‌شته‌کان له کوێ و، وه بۆچی شه‌هید کران؟
سه‌رده‌شت و سه‌ر ده‌شته‌کان له وڵاتێک‌دا چاویان به دونیادا هه‌ڵهێنا که وه‌ک دایکی دووهه‌م هه‌ناسه‌یان پیاهه‌ڵده‌کێشا ،وه‌ک دایک دڵیان ڕازی ده‌کرد ،وه‌ک دایکیش ده‌یان ویست پاداشتی سۆزداری و میهره‌بانی بده‌نه‌وه، ئه‌وان و ئێمه ده‌یان ویست و ده‌مانه‌وێت ئه‌م دایکه هه‌قیقییه نه‌مره‌مان دڵخۆش بکه‌ین ،به‌خته‌وه‌ر بکه‌ین به ڕه‌زامه‌ند کردن‌و دڵخۆشکردنی،به‌ڵام ئه‌م دایکه ته‌نها خاوه‌نی سه‌رده‌شته‌کان و ئێمه نییه ،ئه‌م دایکه جگه له ئێمه ده‌یان ڕۆڵه‌یی بێچاره‌و سه‌ر شێت و نا نه‌جیب و دڕنده‌ی تری هه‌یه،ئه‌و به ڕوواڵه‌ت ڕه‌نگ زه‌رده به بێ ئابڕووییه‌کانی ئه‌وان به درێژایی مێژوو، ئه‌و دڵته‌نگه به کاره ترسناک و نا مه‌سئوله‌کانی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به هه‌مو شتێک هه‌ر له براو خوشکه‌کانیانه‌وه هه‌تا دار و به‌رد و هه‌رشتێکی ئه‌م ووڵاته ، ئێمه ده‌ستمان ناچێته خوێنی مرۆڤ ئێمه دڕنده نین ،ویستی ئێمه خۆش گوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری رۆڵه‌کانی ئێستا و ئاینده‌ی ئه‌م ووڵاته نه‌گبه‌ته‌یه، نه‌ک ئابڕووبردن و له‌که‌دار کردنی ، ئێمه دایکی هه‌قیقی خۆمان خۆش ده‌وێت ، گشت ڕۆڵه‌کانی ئه‌م دایکه‌یشمان خۆش ده‌وێت تا به‌ها کانی ژیان بناسن و وه‌زیفه‌ی ئه‌قڵی خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسوسم که به درێژایی ئه‌م مێژووه پڕ تراژیدیایه هیچ کات ئه‌م ڕۆڵه نه‌گریسانه ئاماده‌ی بیرکردنه‌وه و ناسینی هه‌مو ئه‌و واقیعه تاڵه‌یی ڕابوردومان نه‌بوون هه‌ربۆیه به‌رده‌وام بێ ئاگانه ئاماده‌ی دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان مێژووی تاڵن له ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا له پێناوی حه‌زی ئاره‌زووبازانه‌ی خۆیاندا بی گوێ دان به هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسی ،وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و ئه‌زمونی 18 ساڵی ڕابوردویان له به‌ڕێوه بردنی ئیداره‌ی هه‌ولێر و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به به‌راورد له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جۆره سه‌رکوتکاری و تۆقاندنه‌ی که له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا به‌رهه‌میان هێناوه هه‌تا لوتکه که ئه‌ویش کاری تێرۆر کردن و کوشتنی نهێنیانه‌یه له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک جه‌لادی بێ ئابڕوو بێ شه‌رم و نامرۆڤه‌وه که بۆ سامان و ماڵی دونیا گشت به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانیان فه‌رامۆش و پشت گوێ خستووه ، بێگومان بێ ئابڕووتر و بێ مه‌عریفه‌تر له‌مان ئه‌و ده‌سته و تاقمه‌ن که به ناوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌م کارانه به شێوه‌یه‌کی نهێنی ده‌گرنه ئه‌ستۆ و بڕیاری له سه‌ر ده‌ده‌ن ،ئه‌مه له کاتیکدایه که ده‌سته‌یی مه‌کته‌بی سیاسی ته‌نها بریتییه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌س،ئه‌گینا حه‌دی که‌سێک نییه گه‌ر کارتگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیش بێت بتوانێت بێ ئه‌مری ماڵی بارزانی و کوڕ‌و کاڵی ئه‌وان بتوانێت نا مه‌عقوڵیه‌کیش بکات ، چه‌نده کاره‌ساته بگره مه‌هزه‌له‌یشه ،بارزانییه‌کان ڕاسته خاوه‌نی خه‌باتێکی شۆڕشگێڕانه‌ی شاخ و داینه‌مۆیی بزاوتی شۆڕشگێڕانه‌ی کورد بون به درێژای 50 ساڵی ڕابوردوو به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ئه‌زمونی شاخ‌و دوری شار بو، ئێستاکه به درێژای ئه‌م ئه‌زمونه خود موختارییه‌ی هه‌رێم ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر دڵسۆزانه کاریان نه‌کردووه به‌ڵکو وه‌ک ده‌سته‌و تاقمیکی مافیا و پیاو کوژ و یاخی مامه‌ڵه ده‌که‌ن له گه‌ڵ هه‌مو شتێکی ئه‌م وڵاته‌دا، له پێناوی حه‌زی دڕندانه‌ی خۆیاندا هه‌مو شتێک ده‌که‌ن هه‌تا ده‌مان کوژن به‌ڵام چی کوشتنێک ! کوشتنی نهینیانه ،ده‌مان تۆقێنن به‌ڵام تۆقاندنی دڕندانه ،نایانه‌وێت که‌س بیر بکاته‌وه ،هه‌رگیز ناخوازن که‌س پرسیار بکات،قه‌ت ڕێگه ناده‌ن مرۆڤ خۆیی به خاوه‌نی ئه‌م خاکه بزانێت جگه له خۆیان،ئه‌مانه نه خوێنده‌وارن ،نه ده خوێننه‌وه نه ڕۆشنبیرن نه بیر ده‌که‌نه‌وه ،هه‌ست ناکه‌ن نا ئاوزێن ، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که ده‌میان وه‌ک بێچووه که‌ڕ که‌ده‌نێک ده‌که‌نه‌وه بۆ شیر (ده‌سته‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات)،و به‌س، له‌مه زیاتر هیچیتر نازانن و درک ناکه‌ن ،هه‌ر بۆیه کاتێک سۆران و سه‌رده‌شته‌کان دێنه زار ئیتر ئه‌مانه وه‌ک جوانه (گا) ده باڕێنن ،وه‌ک گوێدرێژی شارباژێڕ جوته ده‌هاوون و دار‌و به‌ردی ده‌وری خۆیان له سمکۆڵان و له‌قه هاوێشتندا تێک ده‌نێن، هه‌ر ئه‌مه‌یه ئیتر هۆکاری تیرۆر و تۆقاندن،هه‌ر ئه‌مه‌یه حه‌زی دڕندانه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌لحۆ و گێل ،کۆمه‌ڵێک که هه‌مو شتێکن ته‌نها مرۆڤ نه‌بێت،کۆمه‌ڵێک که له پێناوی گیرفان و ده‌سته‌ڵاتی خۆیاندا هیچ شتێکیان پێ عه‌یب و عار نی یه!
داوایی من له هاونیشتیمانیان ئه‌وه‌یه که ئیتر به‌سه حوکمڕانی کۆمه‌ڵێکی نه‌فام و نه‌زان به‌سه‌ر ئه‌قڵی ئێمه‌و ئاینده‌یشماندا،به‌ڵایه‌ک که یه‌خه‌ی گرتوین ئێستا باشتره که هه‌ر بۆ خۆمان ئێستا نه‌فرینی بکه‌ین ،تا نه‌وه‌کانی ئاینده‌شمان به هه‌مان ده‌رد نه‌بن به قوربانی ده‌ستی که‌سانێک که له ترۆپکی گیلیدا یاری به ژیان و هه‌مو به‌ها ئه‌خلاقیی و مرۆییه‌کان ده‌که‌ن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست