گەندەڵیەكى ترى بەرێوەبەرێتى تەندروستى ڕانیە ئاشكرا بوو
Thursday, 11/04/2013, 12:00
بە ئیمزاى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین 20 موەلیدەى كارەباى جۆرى 50 كەى ڤى لە لایەن لیژنەى كڕینى پێداویستى كارەبایى بەڕێوەبەرێتى تەندروستى ڕانیە دەكڕدرێت بۆ چەند بەش و بنكە و مەڵبەند و نەخۆشخانەیەك , ئەوە لە كاتێكدا هەندێ لەو شوێنانەى موەلیدەكانیان بۆ كڕدراوە زیاتر لە دوو مۆلیدەیان هەیە و هیچ پێویستیان پێى نیە , ئەو جێگایانەى مۆلیدەكانبان بۆ كڕراوە ئاگاداریشن لەوەى كە كڕینى ئەو مۆلیدانە جگە لە دزینى هەزاران دۆلارى تر لە وەسڵى كڕینى مۆلیدەكان شتێكى تر نیە .
هاوكات بەشێك لەو بنكە و مەڵبەندە تەندروستیانەى ڕەتیان كردۆتەوە موەلیدەكان وەربگرن لە لایەن بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (د . محمد ڕەسوڵ) هەڕەشەیان لێكراوە و پێیان ووتراوە ئێوە (كاڵەك خۆرن یان بێستان ڕن) .
بە هەردەر دانى پارە لە لایەن بەرێوەبەرێتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین بۆ شتێك كە پێویست نەبێت لە كاتێكدایە ئەگەر كەسێك نەشتەرگەرى پێویست بێت دەبێت خۆى دەزووى دوورینەوەى شوێنى نەشتەرگەریەكە بكڕێ چونكە لە نەخۆشخانە دەست ناكەوێ .
جگە لەوە كەرتى تەندروستى لە دەڤەرى ڕاپەڕین لە دۆخێكى خراپدایە و هاووڵاتیان پڕ بوون لە گلەیى و ناڕەزایەتى و ڕۆژانە بە ئاشكرا و بە ڕۆژى ڕووناك هەزاران دۆلار لەو بەڕێوەبەرێتى یە بە هەدەر و ئیختلاس دەكرێ و جەنابى بەڕێوەبەر و دارو دەستەكەشى لە ناو بەڕێوەبەرێتى و نەخۆشخانەى وولادە پێشبڕكێ ى مۆدێلاتى ئۆتۆمبێل و خانوون لە سەر موڵكى گشتى و لە قووتى هەژار و نەدارى دەگرنەوە بۆ ئاخنینى گیرفانى زللى خۆیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست