کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فراكسیۆنی كوردی هێشتا هیچی بەهیچ نەكردوە .

Thursday, 01/07/2010, 12:00


‬ فراكسیۆنی لایەنە كوردیەكان پێش ئەوەی بەرەو دانوستاندن بچن لەگەلأ لایەنە عێراقیەكان مەرجەكانی خۆیان ئاشكرا كرد، ئەویش دەكرێت لەچەند خاڵێكدا كورتبكرێنەوە، ئەوانیش:
مادەی 140 ، ئیستحقاقاتی حكومی، پرسی سەرژمێری دانیشتوان، چارەسەركردنی پرسە هەڵپەساردراوەكانی حكومەتی رابردوو لەپێشمەرگەو نەوت و غاز. لەدەرەوەی مادەی 140 و پرسی ناوچە دابڕاوەكان ئەوانەی تر هەموویان پێدەچێ قەبولأ بكرێن، چونكە دەرفەتی سازشكردنیان لەسەر هەیە.
لەئێستادا زۆر دیار نییە لایەنی كوردی بەتایبەت لەگەلأ كام لە لایەنە عێراقیەكان هاوپەیمان سازدەكات، ئەویش چەند هۆكارێكی هەیە؛
یەكەم: لایەنە كوردیەكان خودی خۆیان هەموویان پێكەوە یەك بڕیاریان نییە، چونكە هەریەك لەلایەنەكان دۆستایەتی لەگەلأ یەكێك لەلایەنە عێراقیەكان خۆشترە، ئەویش چ لەبەر نزیكایەتی سیاسیان دەبێت یان لەبەر ئەو پەیوەندیەیە هاوبەشەی هەیانە لەگەلأ وڵاتانی هەرێمی و جیهانیەكان، دووەم: پەیوەستە بەلیستە براوە عێراقیەكان ئەوانیش تا ئێستا هیچ یەكێكیان پەیمانی ئەوەی نەداوە كەهەموو مەرجەكانی لایەنی كوردی قەبولأ دەكات. بەشێكیش پەیوەستە بەو هاوسەنگیەی هێزە هەرێمیەكان لەسەر عێراق هەیانە، چونكە هێزە هەرێمیەكان حسابێكی تایبەتیان لەسەر عێراق هەیە، بەتایبەتیش بۆ سازكردنی ئەم حكومەتە هەستیارترن لەبەر ئەوەی بڕیارە ئەمریكا لە ساڵی2011 لەعێراق بكشێتەوە، بۆیە كێ لەعێراق جەڵەوەی دەسەڵات بگرێتە دەست ئەوا گومان دەكرێت عێراقی داهاتوو لەژێر كۆنتڕۆلی ئەودا بەڕێوە بچێت، ئەو هێزانەی كەزۆر بەتوندی ئەو شەڕە شاراوەیە دەكەن لەسەرووی هەموویانەوە ئێران و توركیان یان وەكوتر بڵێین هێزە شیعەو سونیەكانی ناوچەكەن.
سێیەم: زڵهێزە جیهانیەكانن لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەمریكاو ئینگلتەڕان، بەلای ئەمریكاوە گرنگە عێراقێكی نوێ دروست بێت و تائاستێكیش بەرژەوەندیەكانی تێدا پارێزراو بێت بەڵام نایەوێت بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران، لەلایەكی تریش نایەوێت بێ ئێران بێت، چونكە دەزانێت ئێران خاوەن نفوسێكی زۆرە، ئەگەربێت و رازی نەبێت ئەوا داهاتووی عێراق مژاوی دەبێت. ئەمریكا وەكو خۆی دەیەوێت لەئێستادا عەلاوی دەسەڵاتداربێت، چونكە وەكو نمونەیەكی سازشی دەبینێت لەنێوان شیعەو سونەدا، هەمانكات لەگەلأ كوردیش رەق نییە، هەربۆ ئەوەش بوو ئەمریكا هەوڵێكی جدی دا تاكو سازشی لەگەلأ لایەنە سونیەكان پێ ئەنجامدا لەكاتی هەڵبژاردنەكانی 7 3 بەتایبەتیش لەگەلأ لیستی حدبا و جبهەی توركمانی، بەڵام ئێستا زەحمەتە ئەمریكا بتوانێت عەلاوی بكاتە سەرۆك وەزیران، بۆ ئەوەشە سەركۆنسوڵگەری خۆی گۆڕی و سەركۆنسولگەری توركیای لەبەغدا ئەركداركرد، لەمەشدا دیاردەبێت ئەمریكا لەرێگای سازش دەگڕێت، چونكە دەرفەت تا 13ی تەمووز ماوە بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكرێن و سەرۆك وەزیریش راسپێردرێت بۆ سازكردنی كابینەی حكومەت.
پارتی دۆستی لایەنی سونەیە چ لەناوخۆی عێراق و چ لەناوچەكەدا، بۆ ئەوەش بوو چەند جارێك سەرۆكی پارتی ئەوەی دووبارەكردوە با چانسێك بدرێتە عەلاوی بۆ سازكردنی حكومەتی نوێ، ئەمەش لایەنە شیعەكانی بێزاركرد لەسەرووی هەمووشیانەوە ئێران، یەكێتی دۆستی كۆنی ئێرانە بەگۆڕانیشەوە بۆیە زەحمەتە بەبێ رازیبوونی ئێران ئەوان پشتگیری حكومەتێكی زۆرینە سونی بكەن، لایەنی ئیسلامیش دابەش بوونەتە سەر دووبەش یەكگرتوو لەگەلأ لایەنی سونی دایەو كۆمەڵیش پشتگیری پرۆژەی ئێران دەكات.
هۆكارەكانیان زیاتر مێژوویە هەندێكیش ئابووریە، هەندێكیش سیاسیە، هێزەی سیاسی كوردیش لەباشووری كوردستان لەناو ئەو ناكۆكی و هاوسەنگیانەی لەناوچەكەدا هەیە دێن و دەچن تائێستا نەیان توانیوە خۆیان ببنە خاوەن گەمە سیاسیەكە زیاتر دەوڵەتانی هەرێمی قەوارە سیاسیەكەیان دساری دەكەن.
كردنەوەی مام جەلال بەسەرۆك كۆمار پەیوەستە بەچەند خاڵێكەوە: بۆ رازی كردنی كورد بۆ یەكێك لەپۆستە سیادیەكان، هاوسەنگی راگرتنی نێوان ئێران و ئەمریكا، خۆشی كەسایەتیەكە خاوەنی ئەزموونێكی زۆری دیبلۆماسیەو شارەزایەكی زۆریشی لەسازش دروستكردن لەنێوان هێزەكاندا هەیە، پەیوەستیش نییە بەهیچ پرنسیبێكی ئایدیۆلۆژیەوە، بەواتایەكی تر مرۆڤێكی پراگماتیستە، كردنەوەی بەسەرۆك كۆمار بۆ عێراق قازانجە چونكە كەسێكی وەك ئەویان دەستناكەوێت، بەڵام تاچەند لەبەرژەوەندی كوردایە ئەوە جێگای گفتوگۆیە، دەكرێت وەك فراكسیۆنی كوردی لەبەغدا ئەوەش لەچوارچێوەیەكی نەتەوەیدا گفتوگۆی لەسەربكات، نەبەنزیكایەتی كاردانەوەی نێگەتیفی گۆڕان راسنیە سەیری بابەتەكە بكرێت، نەبە كاردانەوەی پۆزەتیفی یەكێتی و پارتی سەیربكرێت، وەكو كورد چەند دەتوانرێت ئەو پۆستەو ئەو كەسیەتیە لەوێ بوونی قازانجە ئەوە بكرێتە پێوان راسترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە