پاراستن ده‌یه‌وێت له رێگای رێپیوانی جه‌ماوه‌رییه‌وه مه‌سعود بارزانی بکرێته‌وه به سه‌رۆک
Tuesday, 16/04/2013, 12:00
په‌یامنیری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو پاراستنی هه‌ولێر ئه‌م به‌یانییه پێی راگه‌یاندین، که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له داڕشتنی پلانێکدان، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاوڵاتی له هه‌ولێر کۆبکه‌نه‌وه به ناوی رێپێوانه‌وه داوابکه‌ن، مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێته‌وه. بیرۆکه‌ی ئه‌م پلانه‌ش له‌وه‌ی جه‌مال عهبدوڵناسرهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که کاتی خۆی له ساڵی 1967دا رێپیوانێکی جه‌ماوه‌ری له میسر رێکخرا داوای نوێبوونه‌وه‌یان بۆ جه‌مال عه‌بدولناسر کرد که جارێکی دیکه بکرێته‌وه به سه‌رۆک، هه‌رچه‌نده جه‌مال عه‌بدولناسر به سه‌رۆکێکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ناسرابوو، به‌ڵام به‌هۆی تێکشکاندنی له شه‌ری قهناڵی سویس، و سه‌رنه‌که‌وتنی له پرۆژه‌ی یه‌مه‌ن و یه‌کێتیی له‌گه‌ڵ سوریادا، که‌مێک پێگه‌ی له‌ناو سوپا و سیاسییه‌کاندا لهقیی بوو، بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆک پێویستی به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر هه‌بوو، مه‌سعود بارزانیش ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه چاو له جه‌مال عه‌بدولناسر بکات، له هه‌مانکاتدا وا له رای جیهانیی و ناوخۆ بگه‌یه‌نێت گوایه جه‌نابی بۆ خۆی نایه‌وێت ببێته‌وه به‌سه‌رۆک به‌ڵام ئه‌وه‌تانێ خه‌ڵکی وازی لێناهێنن و ده‌ڵێن ئێمه هه‌ر تۆمان وه‌ک سه‌رۆک ده‌وێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی نێو پاراستنیش، ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، که ئیستا ده‌زگای پاراستن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌موو فه‌رمانبه‌ر، پۆلیس، ئاسایش، زێڕه‌ڤان، ده‌زگا حیزبییه‌کان ئاگاداربکاته‌وه، که خۆیان و کهسوکارهکانیشان ده‌بێت بۆ ئه‌و رێپیوانه خۆیان ئاماده بکه‌ن، هه‌ر که‌سێک ئه‌مه نه‌کات و خۆی بدزێته‌وه گه‌وره‌ترین سزا ده‌درێت. چونکه پلانی پاراستن بۆ ئه‌م ریپێوانه ئه‌وه‌یه، که بیگه‌یه‌ننه ئاستێک له خۆپیشاندانه‌کانی ئامێد که‌متر نه‌بێت، تا ئه‌و هیمایهش بده‌ن گوایه جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمیش جه‌ماوه‌رێکی زۆری له‌گه‌ڵدایه. بۆیه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی هیوادارم به راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و هه‌وڵه‌ی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه به‌ڵکو هه‌وڵه‌که‌یان پوچه‌ڵ بێته‌وه و ئه‌وه سه‌رنه‌گرێت.
دیسان سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه له نێو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌ی بۆ ئاشکراکردین، که له هه‌موو حاڵه‌تێکدا کاک مه‌سعود هه‌ر ده‌بێت ببێته‌وه به سه‌رۆک، ئه‌گه‌ر رێپیوانی بۆ بکرێت، یان نا، حیزبه‌کان ده‌نگی پێبده‌ن، یان نه‌یده‌ن!، خه‌ڵکی نارازیی بێت، یان دژی بێت، تازه کاک مه‌سعود هه‌ر سه‌رۆکه و بڕایه‌وه! گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌و پۆسته ناده‌ین به هیچ لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست