شەقامە بێدەنگەکەی نەوشیروان مستەفا
Thursday, 16/01/2014, 12:00
1928 بینراوە
هەر لە سەرو بەندی پێكهێنانی حوکمەت کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت جۆرێك لە بێدەنگ بوونی ئۆپۆزسۆنی پێوەدیارە ئەمەش بۆتە دووبەشەوە، بەشێکیان بێدەنگیان هەڵبژادووە و بەشێکی تر بێدەنگی قبوڵ ناکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە لەدوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەم بزوتنەوەیە کە خۆی پێ گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسۆنی باشوری کوردستان نیشاندا و بەشێوەیەکی مەیدانی و ناڕەزایی دەربڕین و ڕەخنەگرانە دەر کەوت بەڵام لە ئێستادا پێچەوانەی هەموو ئەوساڵانەیە کە ئەزمونی کردووە لە ئۆپۆزیسۆن بووندا ، دوا بەدوای گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت چونە ناو دەسەڵاتەوە جۆرێك لە بێدەنگیان هەڵبژادووە لەسەر ئاستی میدیایی بیستراو بینراو،
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەدوایی کۆبونەوەی هەردوو سەرکردەی گۆران و پارتی بەسترا دوابەدوای ئەم کۆبوونەوە تایبەتیە ئەم بزوتنەوەیە ڕێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەڵێت تەمەنا ئەکەین لە چوار ساڵی ڕابردوودا شەقامێکی هێمن مان هەبێت، هێمن بەمانای خزمەتکردن بێت ئەوا کارێکی باشە بەڵام هێمن بەمانای بێدەنگکردن ترسناکە.
بۆیە لەو بڕوایەدام قسە کردن لەسەر شەقام و داواکردن بۆ ئەوەی شەقام بێدەنگ بێت ئەوا کارێکی ترسناکە، چونکە لە جەوهەردا شەقام نەمڵکی حزبێکی دیاری کراوە نە کەسایەتیەك بۆیە لە هیچ هەلوومەرجێکدا نابێت داوای بێدەنگ بوونی شەقام بکرێت نە بێدەنگیش بکرێت چونکە شەقام بەرهەمهێنەری هەمووانە، هەر وڵاتێك و هەر میلەتێك شەقامی بێدەنگی هەبوو ئەوا گومانی تیا نیە وڵاتێكی دوا کەوتووە و دەسەڵاتێکی مافیا و دەمامكدار بەڕێوەی دەبات.
ئەم شەقامە هێمنەی نەوشیروان مستەفا باسی دەکات هەرزوو ئەم شەقامە ئەوەی ووت کە نە بێدەنگ دەکرێت نە دەچێتە ژێرفشاری هیچ کەسەوە، دوای قسەکەی نەوشیروان مستەفا هەرزوو ناڕەزایەکان لە ناوچە جیا جیەکانی کوردستان سەری هەڵدا سەرەتاش لە سەید سادق سەری هەڵدا بۆ داواکاریەکانی خۆیان تا کار کەوتە ئەوەی کۆمەڵێك قوربانی لێ کەوتەوە، لەمەوە بۆمان دەر دەکەوێت نە نەوشیروان مستەفا نە هیچ کەسێكی تر خاوەنی ئەو هێزەبن کە شەقام بەڕیوە بەرن چونکە شەقام فرە چەشنە، لەلایەکی ترەوە ئەبێت ترسیان لەشەقام هەبێت چونکە لەشەقامەوە درووست بوون بۆیە ئەبێت سڵ لەو شەقامە بکەنەوە کە دەست بکاتە چاویانەوە.