کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی راست کرده‌وه‌

Monday, 20/09/2010, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور، هه‌واڵی لیژنه‌ی به‌دواداجوون له‌سه‌ر که‌یسی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانی بڵاوکرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا کورته‌یه‌ک له‌ چۆنێتیی تیرۆرکردنه‌که‌ی نووسی، هه‌ڵه‌یه‌کی کردبوو، که‌ گوایه‌ سه‌رده‌شت عوسمان نووسینی له‌ ئاوێنه‌ و سبه‌ی و هاوڵاتیی و لڤیندا بڵاوکردۆته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی کوردستانپۆست بهێنێت، ئه‌مه‌ بووه‌ جێگای ره‌خنه‌ و گازه‌نده‌ی چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌که‌یان راست کرده‌وه‌ و ناوه‌کانی ئه‌وانیان لابرد و ته‌نها ئه‌وه‌یان نووسیوه‌ که‌ له‌ کوردستانپۆستدا نووسه‌ر بووه‌. ئێمه‌ سوپاسیی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌ین که‌ داخوازییه‌که‌یان به‌ جیدیی وه‌رگرت و کاریان له‌سه‌ر چاککردنی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ کرد.
کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واله‌که‌ به‌ ئینگلیزی:

http://en.rsf.org/iraq-commission

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە