تۆ بڵێی به‌ڕێز قه‌ره‌یلان ئه‌مجاره قسه‌کانی نێچیروان بارزانی به‌ئه‌رێنی بزانێت ؟
Saturday, 22/10/2011, 12:00
له کتێبی دادگای مێژوودا ئۆجه‌لان ده‌ڵێ: (خائینی هه‌ره مه‌زن بارزانیییە). به‌ر له‌هه‌ر شتێک، بە پێویستی دەزانم، چەند شتێک بنووسم، کە سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو له‌ناو پارتی دیموکرات‌دا، باڵێکی نه‌رم هه‌یه به‌سه‌رکردایه‌تی نێچیروان بارزانی، دەڵیم نەک ئیستا من ئەوساش گاڵتەم بە عەقڵیان دەهات، وا ئەمڕۆ پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه باڵه وا بە رەقیی، لە ئه‌نقه‌ره‌وه دژی کورد ده‌ڕشێته‌وه. ئیستا ئاخۆ ئه‌و نووسه‌رو منه‌وه‌رانه ی خاوه‌نی ئه‌م پهیڤهبوون چی ده‌ڵێن؟ تۆ بڵێیت ئەوەندە شەرمیان بە خۆیان بێت وەک نەعامە سەریان بخەنە ژیر زەوییەوە و لەشە زەبەلاح و قەڵەمە ناشرینەکانیان ببینینەوە.
چه‌ند که‌سێک له‌م ڕوناکبیرو نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانه، لە رۆژگاریی خۆیدا ئه‌یان ووت، کە نێچیر بارزانی کوڕێکی گه‌نج و دڵسۆز و خوێن گه‌رمی نه‌ته‌وه‌ییه، لە خەمی گەلەکەیدایە، گوێگر و کوردپەروەرە، ته‌نانه‌ت به‌ر له چه‌ند ساڵێک یه‌کێک له‌وانه کە ناوی حەمە رەشید هەرەسە، (
رەنگە پاش ئاشکراکردنی ناوەکەی وەڵامبداتەوە و بڵێ وا نییە) کە لە دەرەوەی وڵات گەڕابوویەوە، بۆ ئێمه‌ی باس ده‌کرد ده‌یووت: نێچیروان له من نه‌ته‌وه‌یی تره. نەک تەنها ئەم، ئه‌م زاتانه‌ی تریش بیر‌و ڕایان هەروابوو، کە نێچیروان که‌سێکی دڵسۆزه به کێشه‌کانی کورد، هه‌ندێک به نووسین، هه‌ندێکیشیان به‌دانیشتن و گفتوگۆکردن ئەو راو بۆچوونەیان هەبوو، لەوانە: (مەهاباد کوردی، کاوه ئه‌مین، د. ئه‌حمه‌د میراوده‌لی، هه‌ڵکه‌وت زاهیر، مەهاباد قه‌ره‌داغی ..... هتد) ئیستا داخۆ ئه‌م به‌ڕێزانه ڕایان چۆنه به چوونی نێچیروان بۆ ئه‌نقه‌ره و لێدوانه‌که‌ی دژی په‌که‌که؟ من دەمەوێت هەر یەکە لەمانە ئەمڕۆ راشکاوانە وەڵام بدەنەوە، بزانم رایان بەرامبەر بە نێچیرەڤان چییە، کە لە ئەنقەرە بۆ میدیاکان و تەلەڤیزیۆنەکان ئەو قسانەی کرد؟ ئەمە لە کاتێکدا نێچیرەڤان هیچ بەرپرسیرێتییەکی حکومی و ئیداری نییە، تەنها جێگری مەسعود بارزانییە، کەچی بە ناوی هەموو میللەتی کوردەوە، ئەو ناماقووڵییەی کرد و خۆی کردە نوێنەری هەموومان و ئیدانەی پەکەکە و گەریلاکانی کرد؟
ئیستا کاتی ئه‌وه هاتووه ڕووی پرسیاریشمان له قه‌ندیل بکه‌ین، ده‌پرسیین داخۆ ئه‌م قسانه‌ی نێچیروا ن و ئه‌م قسانەی چۆن لێک دەده‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌رچی قسه‌که‌ری باڵی سه‌ربازیی پارتی کرێکاران بە ناوی (دۆزدار حەمۆ) جوامێرانه له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌ڵێ:
بەلا به‌خێرێن سوپای تورکان. ئه‌وه لێدوانێکه پڕێتی له جوانی، له ئازایه‌تی وره، کە به‌تورکان ده‌ڵی دیاره شه‌ڕی زابتان بیڕچۆتهوه؟
کاتێک مرۆڤ مێژوویه‌ک له ئاگر، یان مێژووی پارتی کرێکاران ده‌خوێنێته‌وه، له‌وێدا هه‌ڤاڵ جومعه به‌وردی باسی شه‌ڕی فیودالی و خائینانمان بۆ ده‌کات، مێژوویه‌ک پڕێتی له ڕاستییه‌کی وه‌ها، ئیتر ناتوانی واقی وڕنەمێنێت، کە چۆن ئێوه‌یه‌ک له نه‌بووندا په‌لاماری دڕنده‌ترین ڕژێمیان داوه، پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فیوداڵیتان تێک و پێک داوە، بە تفەنگێک توانیوتانە مێژوو تۆمار بکەن، که‌چی به‌ختی کورد له باشوردا هه‌میشه ده‌بێ وه‌هابێت، ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته ده‌بینین، که‌چی هیچ ناڵێین.
ئێمه ده‌زانین ئێوه سیاسه‌ت ده‌که‌ن، لێ ئه‌وان له‌و فیوداڵانه سهرسهختترن به‌رامبه‌ر به‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئێستا ئێمه ده‌زانین ئه‌م شه‌ڕه‌ی تورکان ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن، شه‌ڕێکه له نێوان ئیسڕائیل و تورکیادا، شه‌ڕێکه پارتی کرێکاران تێیدا براوه‌یه، به‌ڵام ئێمە له‌وه ناگه‌ین له‌کاتێکدا جیهان به‌قۆناغێکی مێژوویی‌دا تێدەپەڕێت، دۆنکیشۆته‌کانی وه‌ک قه‌زافی له‌به‌ر ده‌م چه‌ند گه‌نجێکدا خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێ و دوایش به به‌رچاوی کامێرایه‌کی دەستی نەشارەزایەکەوە کە ناتوانێت رووداوەکە بە جوانی بگرێت، تا ڕۆحی ده‌کێشرێت، ئیتر مێژوو لێرەوە دەنووسرێتهوه، کورته فلیمێک مێژوو ده‌نوسێته‌وه، په‌که‌که‌ش له‌و ڕاستییه گه‌یشتوه، سه‌یری ئه‌و کورته فلیمه بکه، که گه‌ریلاکان هێرشی سه‌ر بازگه‌یه‌ک ده‌که‌ن له‌وێدا هیچ دیار نییه، جگه له گولله‌ی گڕدار له‌ناو تاریکیدا، که‌چی له هه‌موو مێدیاکانه‌وه بڵاوکرایه‌وه و زۆرترین خه‌ڵک سه‌یری کرد. پرسیاری ئێمه دووباره ده‌بێته‌وه داخۆ پارتی کرێکاران چون لە که‌سێکی کۆیله و خائینی وه‌ک نێچیرڤان بارزانی دەڕوانێت؟ بۆ لێناگه‌ڕێن خه‌ڵکی باکوری ووڵات بڕژێته سه‌ر شەقامه‌کان، له‌کاتێکدا بۆ یادی له دایکبوونی ئۆجه‌لان دنیا ده‌بێته قیامه‌ت، کاتێک نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه، ئامه‌د پایته‌ختی کوردان ملیۆنێک خه‌ڵک ده‌ڕژێته سه‌ر جاده‌کان، که‌چی ئیستا شه‌ڕ به‌ر ده‌رکی گرتووین و پارتی و یه‌کێتی و حکومه‌ته پۆخڵەکەی باشوور، ئیدانه‌ی ئێوه ده‌که‌ن و پێتان ده‌ڵێن: جێگه‌ی قبوڵ کردن نییه و په‌که‌که سه‌ربازی تورکان ده‌کوژێت، به‌ڵام جێگه‌ی شانازییه کاتێک بۆمبێکی تورکان یان خومپاره‌یه‌کی ئێران کورد ده‌سوتێنێ و له‌ت و په‌تی ده‌کات، سەرەڕای بێدەنگی ئه‌وان وایان له ئه‌منه‌ستی گەیاند و پاکانەشیان بۆ تورکەکان کر، که تورکیا ئەم کارەی نەکردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست