کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كامە حكومەت و كام ئەزموون بەقوربان؟

Thursday, 24/02/2011, 12:00


ئەوا خۆنیشاندانی شاری سلیمانی پیینایە یەك هەفتەوە تیایدا (3)لاوی رۆلەی ئەم نیشتمانە شەهیدبون لەپیناو ئازادی و دیموكراتی هەروەها زیاتر ؟(124)برینداریش .ئەمانە و چەندینیتر و چەندین بریندارو كوژراوی شاری هەلەبجەش سەرباری ئەوەی بەكارهینانی چەك و توند و توژی بەپاساوی نایایاسایی و دوور لەراستی, ئەوەی هەموو مرۆڤەكانی ئەم هەریمە ئەهەژینیت و لەناخەوە كرووزەی جگەری بەرز دەكاتەوە ئەو خەمساردیەی حكومەت و سەرۆكی هەریمە لەبەرامبەر ئەم كارەسات و ساتەوەختە ناسك و نالەباریەی نیشتمان بیا تیدەپەریت, مومكین نیە لەهیچ حكومەت و هیچ ولاتیكی سەر رووی گۆی ئەم زەمینە سەرۆكیك لەساتەوەختیكی وەها هەستیاردا ولات بەجی بهیلیت بۆبەردەم هەرەشە و مییلەت بداتە بەردەم شەپۆلەكانی قەدەری بیبەزەیی و دلی بۆی دانەخورپیت و تەنیا لەهەولی وەرگرتنی خەلاتیك بیت كە لەئایندەدا ئەو خەلاتە هیچ كام لەئاسایش و ئاشتی و ئارامی ولاتی بۆ ناگیریتەوە.
سەرۆك وەزیرانی ولاتی ئوسترالیا ماوەیەك لەمەوبەر لەكۆتایی سالی رابوردوودا مۆلەتی ئیجازەی خۆی بری و گەرایەوە بۆدەوامكردن لەبەرئەوەی لەكەناری روباری شاری سیدنی كەشتیەك بە 70 سەرنشینی ئیرانی و ئیراقیەوە لەو كەنارەدا غەرق بوو بوو 30 كەسی تیا خنكابوو بەمەرجیك هیچ كامیكیانیش دانیشتوانی ئەو ولاتە نەبون .بەپیچەوانەشەوە لەولاتی ئیمەدا مرۆڤەكان دەكرینە قوربانی 500دیناری تەبع لەپیناو بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی, نە حكومەت و نەسەرۆكیش دەست لەبەرژەوەندی و هەوەس و كەیفی خۆی هەلناگریت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە