ئاوازی وون؛ ئه‌سپه‌کانی قوبادییان مه‌ست کرد!!..
Saturday, 15/08/2009, 12:00
ڕۆژی هه‌ینی 14/08/2009 له شاری مانجیسته‌ری ووڵاتی به‌ریتانیا، چواره‌مین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی،بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به بواری هونه‌ری سینه‌ماو فیلمی کوردی، و ئاشنایه‌تی دروست کردنێکی دۆستانه له نێوان هونه‌رمه‌ندانی کوردستان‌و ده‌رهێنه‌ره‌کانی کورد له جیهاندا، ئه‌م فیستیڤاڵه، ده‌ستی به نمایشی سه‌رجه‌م کار‌و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی به‌ژدار بو کرد، به‌ر له ده‌ستپێکی نمایشی به‌رهه‌مه‌کان، به بانگهێشتێکی فه‌رمی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی فیستیڤاڵه‌که‌وه، به کۆنسێرتێکی گه‌وره‌و قه‌شه‌نگ له لایه‌ن گروپی میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی(ئــــــــــــــاوازی وون) یه‌که‌م کاری فیستیڤاڵی ئه‌م ساڵ ده‌ستی به ده‌ستپێکی کاره‌کانی کرد له کاتژمێر 3:00 پاشنیوه‌ڕۆ،
ئه‌ندامانی به‌ژدار بوی گروپی میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی (ئـــــــــــاوازی وون) که پێکهابون له‌م هونه‌رمه‌ندا به‌ڕێزو خۆساویستانه
هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕێزا
کاک سه‌روه‌ت کۆیی وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری گروپه‌که به ئامێری که‌مانجه
کاک تالیب ڕه‌سوڵ به ئامێری ســـــــاز و هۆزان گوتن
کاک کــــــــۆرش به ئامێری سه‌نتورو هۆزان گوتن
خــــــــاتونی به‌ڕێز بێــــــــتۆ جــــــــــــــــان هۆزان بێژ
کاک شـــــــــه‌یــــوان به ئامێری زه‌ڕب
کاک هـــــــــــه‌میــــت به ئامێری ساز
له یه‌که‌م جرکه‌ی کۆنسێرته‌که‌وه هه‌موو ئاماده‌بوانییان به ناو گه‌شتێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی ئاواز‌و هونه‌ری میوزیکی و گۆرانی و مه‌قامی کوردی‌دا گێڕا، له هه‌مو جه‌شنێک و له جه‌شنی فڕی دڵ به ناو ڕوحی سروشت و جوانی کورستان‌دا، به ناو ده‌شت و دۆڵ و کانیاو و گرد و شاخ و باخی کوردستاندا، سه‌فه‌رێکی ئه‌رخه‌وانی هه‌رگیز له یاد نه‌کراویان پێکردین و ده‌ست له ناو ده‌ست و ده‌م له ناو ده‌می که‌مه‌رانییان خه‌ڵاتی ڕۆژێکی ئاوه‌نگیان کردین، به ده‌نگی سه‌نتور و نه‌ی، ئاوازی سه‌باو نه‌غمه‌ی تار، سه‌دای ساز و به‌هه به‌هه‌و جریکه‌ی که‌مان،ده‌نگی عود و شه‌لالی ده‌ف، گرمه‌ی زه‌ڕب و هه‌ل هه‌له‌ی زوڕناو شمشاڵ، ده‌نگی به جۆش و نه‌رمی هونه‌رمه‌ندان(تالیب ڕه‌سوڵ و خاتوبێجان و کاکه کۆرش) به جه‌شنی نمه‌ی بارانی به‌هاران و هه‌نسکی ڕوحی هه‌وره‌کان فرمێسکیان له ناخی ئاسمان و دڵی ئێمه‌دا ئاودێری دڵه‌ی که‌فت و که‌نیله‌ی داین، چاو به جارێ وه‌ک هه‌وری به‌هار بزه‌ی لێده‌ڕژاو به‌تاو ناتاوێکیش بروسکه‌ی نمه فرمێسکی لێ ده‌تکا،ئارام به‌خشانه له سه‌ر باڵی نه‌وڕه‌سه‌کان خۆمان له باوه‌شی سروشتی سه‌حر بازانه‌ی خه‌یاڵ نابو بۆ گه‌شتێک به ناو ڕازه‌کانی ئاواز‌و میوسیک و گۆرانی کوردی‌دا، له سه‌ر ڕوحی ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردی هه‌موو پێکه‌وه ده‌ست نوێژێکمان له کانی هه‌ڵقولای هه‌ناوی ده‌ریایه‌ک له به‌رهه‌مه‌کانی ئاوازی هه‌میشه زیندوی وون، شۆرد و له حزوری قامک و په‌نجه‌ی به جۆشیان هه‌موو پێکه‌وه حاڵی ده‌روێش ئاسایانه‌مان لێهاتبو،ئێمه به خه‌یاڵ و ئه‌وان له هه‌قیقه‌تی جۆش و خرۆشێکی ئه‌فسوناویدا، چاویان له قوڵای ئاسمانی نیشتمان‌و خاکی غوربه‌ت بڕیبو، ده‌نگیان ده‌گه‌یشته پشت هه‌وره‌کانه‌وه، سه‌دایان سنوراو سنوری جیهانییان بڕی و به دوای کوردستاندا، ده‌گه‌ڕان، ئاگام لێ بو، یه‌کێک قامکی ده‌سته ڕاستی له سه‌ر ڵیوانی دانابو، له به‌ر خۆیه‌وه به بێده‌نگی ده‌گریا، یه‌کێکی دی ناوچه‌وانی خۆی ده‌گوشیو بیره‌وه‌ریه‌کانی نیشتمانێکی خۆره‌تاوی وه‌بری ڕۆژئاوابون ده‌هێنایه‌وه، هه‌موو پێکه‌وه سه‌ردانێکی دیاربه‌کرمان کرد‌و به ناو باخه جوانه‌کانی قامیشلۆدا تامه‌زرۆی چایه‌کی خه‌ستمان ده‌کرد، به سه‌ر پێوه سه‌ردانێکی شاری هه‌ولێری دڵ کرد‌و و ده‌ستی مناره‌مان به ده‌ستی ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌کانی بابه تاهیره‌وه گرێدا، هه‌تا ده‌مه‌وه ئێواره، به‌ر له ئاوا بون گه‌یشتنه شاری چوار چراو ، سلاوێکی گه‌رمی دڵسۆزانه‌ی ئاوازی وونی بێ نیشتمانی تاراوگه‌مان له شاره‌کانی ووڵاتی کوردستان کرد‌و ده‌ستی له‌رزۆکی نیشتمانێکی نازه‌نینمان ماچ کرد،ئه‌فسوس ئه‌ستێره‌کان پێڕانه‌گه‌یشتن ڕازه‌کانی دڵی پڕ له غه‌می ئێواوه(ئـــــــــــاوازی وون) به‌رنه‌وه بۆ دیاری مانگ، له ده‌مه‌و تاریکیه‌کی دڵته‌نگیدا، له ده‌روازه‌ی هۆڵه‌که یه‌که یه‌که ده‌ستی ته‌نییایمان گرته‌وه بۆ گۆشه‌گیری و بیرکردنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی ئاوازی وون له هه‌ر شوێنێک،. ماڵئاواییه‌کی کاتیمان له ئاسمانی مانجسته‌ر کرد‌و ده‌ست خۆشیمان له سه‌رجه‌م ستافی ئه‌م گروپه مه‌زنه کرد‌و ئاوازه شیرینه‌کانییانمان نارده‌وه بۆ کوردستان به شه‌وێکی ده‌یجورداو خۆمان له ژیان وون کرده‌وه جارێ،. به نیازی دیدار...
*نوسین و ئاماده‌کردنی؛
فۆتۆ هه‌ردی ئه‌حمه‌د و سه‌باح خۆشناو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست