دەمێکە جەلال مردووە!
Tuesday, 04/06/2013, 12:00
1609 بینراوە
هه‌موو كه‌سێك ده‌مرێ ...ئه‌وه‌ي كه نامرێ حقيقه‌تي كه‌سه‌كانه
مۆرِاڵ و پيشه :
هه‌موو پيشه‌يه‌ك له‌سه‌ر دووبنه‌ما كارده‌كات
1. بنه‌ماي ياسایي 2. بنه‌ماي مۆراڵي خاوه‌ن پيشه .
گرنگترين پيشه . پيشه‌ي پزيشكيه . له ووڵاته پيشكه‌وتوه‌كاندا پزيشك زياتر له بنه‌ما ياسييه‌كەي ده‌ترسي وه‌ك مۆرِالێكه‌ي . چونكه به هه‌ڵه‌يه‌كي گه‌وره مۆله‌تي كاركردني وه‌ك پزيشك لێده‌سەندرێتەوە.
مۆراڵ رێژه‌ييه . ياسا ره‌هايه له ئاستي ويستي كه‌سێكدا ناگورِدرێ .
په‌يوه‌ندي نێوان پزيشك و سياسه‌تمه‌دار له‌وه دايه پزيشك نابێت درۆ بكات . سيتاسه‌تمه‌دار ده‌بێ درۆ بكات. ئه‌گه‌ر (پزيشكێک بوو به سياسه‌تمه‌دار) ده‌بێ درۆ بكات و مۆرَاڵي پيشه‌ي و مرۆڤي بخاته به‌رژه‌وه‌ندي سياسه‌ته‌وه .
(دكتور نجم الدين) له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا پاريزگاري كه‌ركوكه پزيشكيشه. ئه‌م پزيشكه نه‌ك جارێك چه‌ند جاري دروي کردووە، كه ته‌ندروستي جه‌لال باشه. باش نيه درۆ ده‌كات ياني سه‌رپيچي هه‌ردوو بنه‌ماكه‌ي سه‌ره‌وه ده‌كات.
جياوازي سياسیي و سياسه‌تمه‌دار :
زانستي سياسیي به‌شێكه له زانستي فه‌لسه‌فیي .
ئه‌ركي فه‌لسه‌فه راڤه‌كردنه له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ي پيويسته راڤه‌ي له سه‌ربكرێت .
سياسه‌تيش هه‌مان ئه‌ركي هه‌يه.
سياسي : وه‌ك پزيشك پيويسته خاوه‌ني مۆرِاڵ بێ، درۆ نه‌كات و رِاستيه‌كان بڵێ .
سياسه‌تمه‌دار: وه‌ك فرۆشرياريكي مه‌زادخانه وايه له‌پيناوي فرۆشتني كاڵاكه‌ي و هه‌ڵخه‌ڵتاندن وپاشقۆلگرتن و قازانج درۆ له گه‌ڵ كريار (مشتري)دا ده‌كات .
مام ده‌زاني چي چاندوه و چي په‌ره‌ورده‌كردوه (مه‌لا به‌ختيار) . كوردستاني نۆي .
جه‌لال چي په‌ره‌رده‌كردوه؟ له دونياي سياسه‌تدا گه‌وره‌كردن و مه‌زنكردني كه‌سێك له‌سه‌ر ئاستي ده‌ستكه‌وتي (سياسي)يه، چونكه سياسي ده‌بێ (به‌رهه‌مي سياسي)هه‌بێ، ئەگەر جەلال به‌دريژایي ته‌مه‌ني سياسي (تاقه يه‌ك ده‌ستكه‌وت)ي سياسي هه‌يه، ئەوا ئيمه‌ش دەبین به (جه‌لالي)؟.
مه‌لا به‌ختيار له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له په‌نا حه‌جه‌كه‌دايه جارجاره هه‌ندي شت ده‌دركينێ، رِه‌نگه مه‌به‌ستي له‌پشته‌وه بێت ئه‌ويش لێداني چه‌ند نه‌ياريكي نيوخۆيان بێت. ئه‌وه‌ي ئاشكراي كرد دزه جه‌لالييه‌كان ژيرزه‌مينه‌كانيان پركردوه له دۆلار. ياني سه‌ركردايه‌تي جه‌لالي گشتيان دز و (مافيان) و سليماني گۆرِه‌پاني دزیي و ده‌سه‌ڵاتي ئه‌وانه.
به‌رهه‌مي مام . جاشايه‌تي . خيانه‌ت , ئافره‌تكوشتن , نه‌يار كوشتن . سيخوري بۆ بيگانه . دروستكردني گروپي مافيا. زیندووکردنەوەی خێڵ و گیانی خێڵایەتی، سوكايه‌تي به پيرۆزي نه‌ته‌وه‌يه‌ك (ده‌وڵه‌تي كوردي خه‌وني شاعيرانه‌يه . ئه‌وه‌ي داواي ده‌وڵه‌تي كوردي ده‌كات بێ عاقله).
(1012) ئافره‌ت خۆيان سوتاندووه ... ياني هه‌فتانه 20 ئافره‌ت ده‌سوتێ ...ئاوينه 21.11.2011
باشوري كوردستان دۆزه‌خي ئافره‌تانه .
17000 خێزاني گه‌رميان كه له‌سه‌ر ده‌رياييه پيترۆڵ ده‌ژين چۆارساڵه نه‌وتيان وه‌رنه‌گرتووه .
.هاووڵاتي 26.09.2012 .
ئه‌مانه به‌ڵگه‌ي ميژوويه‌كي پيسي ئه‌و سياسيیه‌ن.
قورباني دزه گه‌وره‌كه‌ي سليماني حاكم قادر، كه ناوي (حاجي حسين)ه ئيستا له شاري موينشيني ئه‌ڵمانيا بۆچاره‌سه‌ر له ئه‌منه سه‌وزه‌كه‌ي سليماني له سه‌ر دۆسيه‌ي قائيمقامي سليماني حاكم قادر هينده به درندانه ئه‌شكه‌نجه‌ي داوه . توشي كۆمه‌ڵێک نه‌خۆشي بووه. به‌سه‌رخۆشي داواي لێكردوه كه مه‌لا به‌ختيار و شيخ جعفريش بكات به دز. .ئاوێنه
ئه‌مه وه‌ڵامي ئه‌و پرسياره‌يه كه مه‌لا به‌ختيار هاوار ده‌كات (مام ده‌زاني چي چاندوه وچي په‌ره‌ورده‌كردوه) .
ئه‌م حيكايه‌ته زۆر خۆشه.
دوو كه‌سايه‌تي زۆر به‌ريزي سليماني هه‌يه. هه‌موو كه‌سێك به‌هۆي هه‌ڵويست و رِه‌وشت و نيشتمانپه‌روه‌ريانه‌وه ريزيان ده‌گرێ (دكتورجمال نه‌به‌ز و علي كه‌مال پياوچاك و كوردپه‌روه‌ري سليماني).
له په‌رتووكي (باسنامه)ي ماموستا جمال نه‌به‌ز لاپه‌رِه‌ي (145.146)دا ده‌نووسێت :
ميوانداري(بروسك ئيبراهيم و ئه‌حمه‌د نقيب وعلي كمال)ي له‌شاري موينشين بۆ شۆينژينه‌كه‌ي (شقه) ده‌كات . ئه‌ڵي علي كمال پرسيار ده‌كات (مام جه‌لال) كێيه؟
ئێمه‌ش پێمان سه‌ير بوو، كه ئه‌م پرسياره ده‌كات. گوتمان. بۆچي نازاني كورِي كێيه؟ گوتي نا حه‌زده‌كه‌م له ئێوه بپرسم . گوتمان كورِي شيخ حسامه‌ديني تاڵه‌بانيه . گوتي حسامه‌دين چيكه‌ره؟ گوتمان كابرايه‌كي هه‌ژاره. گوتي كورِينه خۆتان ده‌زانن ئه‌ز به‌م پيرييه‌ي خۆمه‌وه.جاران له پشت مام جه‌لاله‌وه دورويشتم و له‌به‌ري هه‌ڵده‌سام.ئه‌مه كاتێك بوو كه سه‌رمايه‌كه‌ي مام جه‌لال نيشتمانپه‌روه‌ريي بوو. ئيستا چووه‌ته پاڵ حكومومه‌تي ئيراق له‌به‌ر ئه‌وه. ده‌بێ بزانم كورِي كێيه؟ ئايا ده‌شێ له‌به‌ر خاتري سامانه‌كه‌ي باوكي له‌به‌ري هه‌ستم.
سه‌رنجي من :
به‌رێز علي كه‌مال مه‌به‌ستي جاشايه‌تيه‌كه‌ي ساڵاني 1966. به‌ڵام من له ساڵي 2002 به‌هوي چه‌ند كه‌سانێكي دڵسوزه‌وه چاوپێكه‌وتنيكم له‌ته‌ك (جه‌نه‌رِاڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر ڤيكتوره‌ڤيچ) ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ي لێپسراوي دۆسێيه‌ي كورده عيراقيه‌كان بوو به‌تايبه‌تي مه‌لامسته‌فا له سۆڤێت.هه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش بوو مه‌لامسته‌فاي هانيه‌وه بۆ ميسر.
2002 موسكو له‌گه‌ڵ جه‌نه‌رِاڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر ڤيكتۆره‌ڤيچ
له‌ويدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاشكراي كرد، كه جه‌لال له سه‌ره‌تاي ساڵاني شه‌سته‌وه (سيخور)بووه به‌سه‌ر مه‌لامسته‌فاوه . تا ئيستاش هه‌ر سيخوره، نه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ي باشوردا، به‌ڵكو لە گشت بەشەکانی تری كوردستاندا.
بۆچي مه‌لايي رِاستره له (پارتي ديموكراتي كوردستان ؟
بۆچي جه‌لالي رِاستره له (يه‌كيتي نيشتماني كوردستان) و سوسيال ديموكرات؟
پارت وه‌ك ده‌وڵه‌ت وايه . ده‌وڵه‌ت يان حكومه‌ت ده‌ستوري هه‌يه . پارت په‌يرِه و پرۆگرامي هه‌يه .
حكومه‌ت يان ده‌وڵه‌ت . به‌پێ ده‌ستور كار ده‌كات . پارت به‌پێ په‌يرِه‌و پرِۆگرامي پارته‌كه كار ده‌كات .
مه‌رجه ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن حكومه‌ت بێ . لێ مه‌رج نيه حكومه‌ت خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بێ .
عيراق ده‌وڵه‌ته حكومه‌تي هه‌يه . باشوري كوردستان حكومه‌ته ده‌وڵه‌تي نيیه . حكومه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵه كاديره‌ن كه ئيشوكاري هاوووڵاتيان به‌پێی ياسا و ده‌ستور به‌ريوه ده‌به‌ن . ئه‌م زانستييه سياسيه زوربه‌ي ئه‌نداماني (جه‌لالي و مه‌لايي) فريان به‌سه‌ريه‌وه نیيه . چونكه له رِووي هوشياري سياسيیەوە هەموویان بۆشن.
له 18.05.1848 (پارتي سوسيال ديموكراتي ئه‌ڵماني) پيش 150 ساڵ له فرانكفۆرت يه‌كه‌م ريكخراوي سوسيال ديموكرات دروست بوو. ئه‌م پارته و گشت پارته سياسیيه‌كاني جيهان به‌پێی په‌يرِه‌و و پرِۆگرامي ريكخراوه‌كه كارده‌كه‌ن، سه‌رۆك يان سكرتيري گشتي هه‌ڵده‌بژيرن. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكيكش بمرێ يان شكستي سياسي بهينێت هه‌ر به سيسيته‌مي په‌يرِه‌و و پرِۆگرامي پارته‌كه ده‌گۆردرێ . له نيشتمان عه‌نتيكه‌ي كورددا وانيه. وا چه‌ند ساڵه جه‌لال پيسايي پاك ده‌كه‌نه‌وه، كه‌چي كه‌سێك له ريكخراوه‌كه‌ياندا ناويري ئه‌و راستيیە بڵي و داوا بکات تا كه‌سێكي تر له جێگه‌ي دابنين.
عماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: (يه‌كيتي واته مام جه‌لال . بۆيه نامه‌نه‌وێت بير له دواي مام جه‌لال بكه‌ينه‌وه . ليڤين 18.06.2011.
مه‌لا به‌ختيار ده‌ڵێ : نابێت كه‌س بير له دواي مام جه‌لال بكاته‌وه ... رِووداو 17.12.2012
كه‌واته يه‌كيتي وه‌ك ريكخراوي سياسیي بووني نیيه . ئەوەی هەیە جه‌لالييه و یەمانەش گروپيكي مافيان.
بۆچي مه‌لایي رِاستره له (پارتي ديموكراتي كوردستان) ؟
له‌وساڵه‌وه‌ي ئه‌م گروپه به‌ناوي پارتيه‌وه دروستبووه، چ كه‌سێكي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌و خيزانه توانيوێتي یەکێکی دەرەوەی بنەماڵەی بارزانی بۆ پۆستيكي هه‌ستيار يان سه‌رۆك کاندید بکرێت.
با لەسەر ئەمانە زۆر نه‌نوسين :
فازل ميراني ده‌ڵێت: (ئێمه سه‌رۆكيكمان هه‌يه كه‌وتي نا ياني نا و ته‌واو) .ئه‌مه ديموكراتیی كوردييه.
هيوادارم ئيتر كوردستانپۆست و نووسه‌راني ده‌ره‌وه‌ي نووسەرە ده‌ربارەکان، له بری يه‌كيتي (جه‌لالي) و لە بری پارتیی (مه‌لايي) به‌كاربهێنن.
لە کۆتاییدا دەڵێم، کە جه‌لال ده‌مێكه مردووه:
له رۆح و مۆراڵي سياسیيدا، ئه‌و كاته سياسي ده‌مرێ كه خيانه‌تي نه‌ته‌وه‌يی بكات .
بە واتایەکی تر جه‌لال لە ساڵی 1966 ەوە مردوه .