کوردستانپۆست داوای روونکردنه‌وه له قونسوڵخانه‌کانی ئێران ده‌کات، سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌که‌ی پاراستن و دووخۆکوژه‌که
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
پاراستن ده‌یه‌وێت به‌ناوی ئیتڵاعاتی ئێران کاره‌ساتێک بقه‌ومێنیت.له نیو ده‌زگاکانی پارتی بنه‌ماڵه، ده‌زگای پاراستن پرۆپاگه‌نده‌ی تۆقاندن بڵاوده‌کاته‌وه و داوای له پیاوه‌کانی خۆی کردووه که به‌خه‌ستی زانیاری هاتنه‌ژووره‌وه‌ی دوو خۆکوژ له ئێرانه‌وه بۆ کوردستان بڵاو بکه‌نه‌وه ، له رێنماییه‌که‌ی پاراستن هاتووه گوایه کۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر و له سلێمانی ئیتفاقیان کردووه و له ژێر سایه‌ی ئه‌وانه‌وه دوو خۆکوژه‌که گه‌یه‌ندراونه‌ته نێو کوردستان..
سایتی په‌یامنێری سه‌ر به پاراستن و مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی هه‌مان هه‌واڵیان راگه‌یاند، به‌ڵام به شێوازێکی دیکه دوو رۆژ له سایته‌که‌ی خۆی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه داینابوو ، به‌لام پاش ده‌نگۆیی ئه‌و پیلانه‌ی بنه‌ماڵه و پاراستن که به‌ته‌مان له سلێمانی رۆژی پێنجشه‌ممه بیگێڕن و له کوردستانپۆست بڵاوکرایه‌وه، هه‌واڵه‌که‌یان له ماڵپه‌ره‌که‌یان لابردووه، ته‌نانه‌ت له ئه‌رشیفه‌که‌شیاندا نه‌ماوه..
ئێمه داوا له داموده‌زگاکانی ئه‌منی یه‌کێتی ده‌که‌ین (ئه‌گه‌ر بوونیان مابێت و ئه‌وانیش ده‌ستیان له‌و پلانه‌دا نه‌بێت که به‌ڕێوه‌یه) به فه‌رمی وه‌ڵام بده‌نه‌وه ، که ئایا ئه‌و هه‌واڵه تا چه‌ند راسته و روونکردنه‌وه بده‌ن؟
هه‌روه‌ها داوا له کۆنسڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌که‌ین، ئه‌وانیش روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن بۆ رای گشتیی، چونکه ئه‌و تۆمه‌ته یه‌کسه‌ر ئێخه‌ی جه‌مهوری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه. که له‌لایه‌ن پارتێکی ده‌سه‌ڵاته‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر کۆنسوڵخانه‌ی ئێران روونکردنه‌وه نه‌دا و بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت جه‌مهوری ئیسلامی ئیران هاوکاری پلانێکی چه‌په‌ڵن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوددا.
به‌ڵگه:
سایتی په‌یامنێر
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=224465
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست