کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانى ئەو كەسەى كە بەپێى مەرجەكانى كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان بێت , شمولى خۆپاڵاوتن ناكات بۆ سەرۆكى هەرێم .

Friday, 22/05/2009, 12:00


بەپێى ئەو خاڵانەى كە لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد بۆ خۆ كاندید كردن بۆ سەركی هەرێمى كوردستان , (دەبێ ئەو كەسە ڕابردوو پاك بێت) بەپێی ئەم خاڵە مسعود بارزانى شمولى خۆ پاڵاوتن ناكات بۆ سەرۆكى هەرێم چونكە لە هەموو كەسە خیانەت كارەكان زیاتر خیانەتى بە كورد و كوردستان كردوە و جاشایەتى و نۆكەرى هەموو دوژمنانى كوردوكوردستانى كردووە لەوانە جاشایەتى و دەست تێكەڵ كردن لەگەڵ ئێراندا و تۆپ بارانكردنى شاری قەڵادزێ لە ساڵى 1992 كە بەخواستى مسعود بارزانى بوو بۆ ئەویان كرد , پاشان هێنانى سوپاى عێراقى بۆ سەر هەرێمى كوردستان و داگیر كردنى پەرلەمانى كوردستان بە دەبابەى حكومەتى بەعسى فاشی لە 31ى ئابی 1996 , پاشان هێنانى سوپای تورك بۆ سەر هەرێمى كوردستان لە دژى pkk وpu kلە ساڵی 1997 ئەوە بەدەر لەو هەموو خیانەت و جاشایەتى و خۆفرۆشیانەى تر كە باسم نەكردون تاكو ئێستاش هەر بەردەوامن دژ بە كورد و كوردستان و لە پێناو بەرژەوەندى خۆیاندا , ئەوە بەدەر لەو هەموو دزییەى كە ڕۆژانە بە بەرچاوى میللەتەوە دەكردێت .

من نازانم مەسعود بارزانى بە چ چاو و ڕویەك خۆی كاندید كردوە بۆ سەرۆكى هەرێم ؟ چی جوابی خانەوادەى ئەو شەهیدانە دەداتەوە كە كەسو كاریان بەهۆی ئەم خیانەت كاریانەوە شەهید بوون ؟ یان چی جوابی ئەو هەموو كەم ئەندامانە دەداتەوە كە دەست و قاچیان پەرین بەهۆی ئەم خیانەت كاریانەوە؟

بەڵام پێشینان ڕاستیان وتووە (حەیا قەترەیەكە , كە ڕژا كۆناكرێتەوە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە