ئەو کوردانەی سوپای عێراقیان دروستکردووە، خائین بوون، نەک کەڵە ئەفسەر
Sunday, 11/01/2015, 12:00
ئەو ئەفسەرە کوردانەی، کە لە دروستبوونی سوپای عێراقدا رۆڵیان هەبووە! نابێت لە نووسینەوەی مێژوودا وەک کەڵە ئەفسەر و قارەمان چاویان لێبکرێت و پێیاندا هەڵبدرێت.
لە پاش دروستبوون و راگەیاندنی دەوڵەتی عێراق، ئەو سوپایەی، لە سەر دەستی ئەم کوردانەدا دروست بوو، ئەو سوپایە بوو، کە مێژوویەکی خوێناوی دژ بە گەلی کورد تۆمار کرد، دوا تاوان کە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجامیان دا، ئەنفال و کیمیابارانی کوردستانی باشوور بوو، ئەمە بەرهەم و دەستکەوتی ئەو سوپایە بوو، کە ئەمڕۆ دەسەلاتی کوردی (پارتی و یەکێتی) هەمان رۆڵ بۆ دروستبوونەوەی سوپای عێراق دەبینن. نەک تەنها ئەمە بەڵکو سیمبوڵی پێشمەرگەشیان تێکەڵ بە دروستبوونەوەی ئەو سوپایە کردووە، کۆمەڵێک چەکداریان هێناوە، ناوی پێشمەرگەیان لێناون، بەرگی سەربازیی عێراقییان کردۆتە بەریان، بەناوی پاراستنی ئەو ناوچە کوردیانەی دەرەوەی هەرێم، بە کوشتیان دەدەن، دوایی ئەو شوێنانە تەسلیم بە حکومەتی عێراق دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ رێککەوتنێکی سیاسیی مۆرکراو هەبێت، کە ئەو ناوچانە دەگەڕێنرێنەوە سەر ناوچەی هەرێمەکەیان. ئەو چاکدارانە بە رواڵەت ناوی پێشمەرگەیان لێناون، ناوشیار و بێ‌ئاگان کە پارتی و یەکێتی رۆڵی جاش و سەربازی عێراقییان پێدەبینن، ئەم بابەتەش کە ئەو نەقیبەی یەکێتیی بەناوی (وریا سەردار) ئامادەی کردووە، پەیڕەوی سیاسەتی ئەو دوو حیزبە دەکات.
بۆ چەواشەکردنی مێژوو، بۆ رەوادان بە جاشایەتیی و نۆکەرایەتیی لە یادی دروستبوونی سوپای عێراقیشدا یادی ئەو رۆژە شومەی پێدەکەنەوە، بابەت و بیرۆکەی ئاواش دەرخواردنی مێشکی خەڵکی کوردستان دەدەن.
یادی سوپا‌و رۆڵی كورد وه‌ك بنیاتنه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه
9 ئه‌فسه‌ری پله باڵای كورد بەشداربوون لە دامه‌زراندنی سوپای عیراقدا
كاتێك كه باس له جه‌نگ و سه‌ربازیی وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین و كاراترین دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیه ناكرێت مێژووی سه‌ربازی و رۆڵی ئه‌و كه‌ڵه ئه‌فسه‌ره كوردانه له یاد بكه‌ین كه‌وا به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م سوپایه‌یان داناوه، هه‌ر چه‌نده دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه گه‌شه ده‌كات له گه‌ڵ گه‌شه‌ی حكومه‌تدا، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی سه‌رخۆی خۆیی نه‌بووه تا ڕۆژێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ سوپا خۆی دابنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كورد ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه، چونكه 9 ئه‌فسه‌ری پله باڵا له‌و 14 ئه‌فسه‌ره كه ڕۆژی 6ی كانونی دووه‌می 1921 یان دیاری كرد وه‌ك ڕۆژی سوپا كوردبوون، به كرده‌وه‌ش سه‌لماندویانه كه نه‌ته‌وه په‌روه‌ربوون،پاشانیش له خواره‌وه دێینه سه‌ر باس و ڕوڵیان، بۆیه كارێكی قورسه كه ئه‌و به‌شه له مێژووی خۆمان جێ بهێڵین بۆ كه‌سانێكی تر له كاتێكدا كه زۆرێك له وان هیچ تێگه‌یشتنێكیان نه‌بوو بۆ ئه‌م دامهزراویهو خۆیان كردوه به‌خاوه‌نی، له پشت ئه‌مه‌شه‌وه بیانه‌وێت په‌یامێكی وابگهیهنن بهڕۆڵهو چینی سه‌ربازو كورد كه گه‌لی كورد هه‌ر میللــهتێكی شاخاوی بووه‌و هه‌رگیز ئاره‌زووی سه‌ربازی و دسپلینی سه‌ربازی نه‌كردووه‌و نه‌شی زانیوه، یان سه‌ربازی پێخوش نه‌بووه، زۆرجار ده‌شكرێت كێشه‌كه له خودی خۆمانهوهبێت، ئه‌وه‌ی كه له زهنیه‌تی تاك و سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری كورددا دورستبووه ئه‌وه‌یه كه ئێمه سوپا به هه‌مان قاڵب و پێوه‌ری سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می بیسته‌كان و سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بپێوین، چونكه به‌عس زۆر دووربوو له هه‌موو بنه‌ماو ڕه‌وشتێكی سه‌ربازی و پیشه‌ییه‌وه، زاده‌ی عه‌قڵێكی عه‌ره‌بی بیابان نشینی و دڕندهبووه له به‌رگی سه‌ربازیدا كه له ئه‌نفال و كمیاباران و دۆڕان زیاتر هیچی تری لێ سهوزنهبووهو دووربووه له هه‌موو ره‌وشتێكی جه‌نگاوه‌رو سه‌بازی راسته‌قینه، وه به‌رنامه‌ی به‌عس و سه‌ربازی بووبوونه دوو رووی یه‌ك دراو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا مانا‌و تێڕوانینی كورد بۆ چه‌مكی سه‌ربازی و جه‌نگاوه‌ر زۆر جیاوازبووه له نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد پێی ئاشنا بووه، له كاتێكدا كه‌لتور كوردی و سه‌ركه‌شی چیاكانی كوردستان وایكردوه هه‌میشه جه‌نگاوه‌ری جه‌سورو راسته‌قینه‌و شكۆمه‌ندو باوه‌ڕبه‌خۆبووی كه‌م وێنه به‌رهه‌م بهێنێت، بیرمه‌ندو لێكوڵه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌رمه‌نی (ڕیبۆ فیان)ده‌ڵێت ده‌توانین به‌مانای وشه ناوبانگی سوارچاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌لی كورد بنێن .به‌ڵام لێره‌دا ده‌توانین بهتاكێكی خوێن گه‌رمی سه‌رباز یان ئه‌فسه‌رێكی كورد له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵێین كه‌تۆ چۆن خه‌باتی پارتیزانی به‌شێكه له مێژووی پڕسهروهریت ئاواش سوپای نیزامی به‌شێكه له‌تۆ، له نیوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌ی سه‌ده‌ی نوزده‌دا وه ئه‌وه‌ی كه ئێستا رێسا‌و یاسای تێكڕای ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن پێشینه‌كانی تۆ بنیاتیان ناوه وه‌ك: (به‌كر سدقی و تۆفیق وه‌هبی و محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ...).
وه‌ك ئاشكرایه كه سوپای عیراق یه‌كه‌م سوپای دامه‌زرێنراوی عه‌ره‌بی بوو كه بووه به نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی له ناو‌و پله به‌ندی سه‌ربازیدا.
مێژووی سوپا پێش 6ی كانونی دووه‌می 1921
پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دابه‌شكردنی میراتی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌سه‌ر براوه‌كانی جه‌نگدا به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ ئه‌م به‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ناوی خاكی عیراقی لێنراوه له ژێر چاودێری به‌ریتانیادا (انتداب)ده‌سه‌ڵاتێكی شانشینی بۆ عیراق دانراو مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كرا به یه‌كه‌م مه‌لیكی عیراق، پاش رازیبوونی وه‌زیر مستعمراتی به‌ریتانی (وینستون چرچڵ) بڕیار درا كه‌حكومه‌تێكی كاتی بۆ عیراق دابمه‌زرێنرێت به سه‌رۆكایه‌تی (عه‌بدولره‌حمان نه‌قیب) وه جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری به‌یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری عیراق دانرا، پاشان به‌هۆی زۆری كێشه‌كانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق و كێشه‌كانی به‌ریتانیا له گه‌ڵ مستعمراتهكانیداو ئه‌و زیانه زۆرانه‌ی لێیان كه‌وت بوو، بڕیاریدا په‌یماننامه‌ی (قاهیره) ببه‌سترێت كه به‌ئاماده‌بوونی نێردراوی سیاسی وه سه‌ربازی به‌ریتانیا له تێكڕای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وانه(برسی كوكس) مه‌ندوبی سامی به‌ریتانی وه جه‌نه‌راڵ (هوڵدن) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عیراق، وه‌فدی عیراقیش پێكهات بوو له وه‌زیری به‌رگری(جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری) و وه‌زیری دارایی(سوسون حسقیل) به‌مه‌به‌ستی توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و زیاتر یارمه‌تیدانی دامه‌زراندنی سوپای عیراق له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا بڕیاردرا به‌ریتانیا ئه‌و هێزه ناوچه‌ییانه‌ی كه‌پێی ده‌وترا هێزی (لیفی) ئه‌و هێزه‌ی كهپێشڕهوی هێزه بهریتانیهكانیانی ده‌كرد دژبه هه‌ر جوڵانهویهك كه له خواستیان نه‌بوایه له ناوچه‌كه‌دا بخرێته سه‌ر سوپای عیراقی كه له 15 هه‌زار چه‌كدار پێكهاتبوون و له 15%ی بودجه‌ی گشتی عیراقیان بۆ خه‌رج ده‌كرا زیاد بكرێت بۆ له 25% وه حكومه‌تی به‌ریتانیا خه‌رجی ئه‌م به‌شه زیاده‌یه بدات، وه ئه‌م هێزه‌ش پشتیوانی بكرێت به شه‌ش پۆل فڕۆكه‌ی به‌ریتانی كه له ناوچه ستراتیژیه‌كان جێگیر بكرێن و پاشان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ریتانیا هێزه‌كانی خۆی بكشێنێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌هۆی زۆری ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی كه له شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یهكهكانهوه له كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق پێیگهشتبوون. ئایا ده‌كرێت مێژووی دامه‌زراندنی سوپا وه‌ك به‌شێك له میژووی سه‌ربازی خۆمان ته‌ماشا بكه‌ین؟
گه‌ر به چاوێكی بابه‌تیانه بڕوانینه مێژووی دامه‌زراندنی سوپای عیراق و 6 كانونی دووه‌م 1921، جێی خۆیه‌تی كه به به‌شێك له مێژووی سه‌ربازی گه‌له‌كه‌مانی دابنێن، چونكه له كۆی 14 چوارده له‌و ئه‌فسه‌رانه 9 ئه‌فسه‌ریان یان له ئه‌فسه‌رو پله‌باڵا بریاردهركان كه له سه‌رۆك و لیژنه داینه‌مۆو دورستكهرهكانی دامه‌زراوه‌كه ئه‌فسه‌رانی كورد په‌روه‌ربوون كه‌وا رۆحی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری تیایاندا له پله‌یه‌كی باڵادا بوو به‌پشت به‌ستن به‌و ئه‌زموونه‌ی كه له ناو سوپای عوسمانی‌دا بینیبوویان و له به‌ژداریكردنیان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ئه‌و خولانه‌ی كه‌له سوپای ئه‌ڵمانیادا بینیبویان، چونكه ئه‌وكات ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڵمانی مه‌شقیان به به‌شێكی زۆری سوپای عوسمانی ده‌كرد، له پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بۆ بڕیاردان له سه‌ر دورستكردنی سوپا كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌ر كۆده‌بنه‌وه له‌ماڵی (عبدالقادر الخچیری) له بغداوه كه ده‌كه‌وێته رۆخی ڕوباری دیجله له‌پاشان هه‌ر ئه‌و ماڵه‌ش ده‌كرێت به یه‌كه‌م باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری خۆیی وه‌ك یه‌كه‌م خۆبه‌خشی سوپای عیراقی ناوزه‌د ده‌كات وه پله‌ی تێكڕای ئه‌فسه‌رو پله‌داران داده‌گرێته خواره‌وه بۆ دووپله له پله‌كه‌ی پێشوتریان به‌هۆی بارودۆخی سه‌ره‌تای سوپاوه له‌و ده‌مه‌دا، پله‌ی خۆی و نوری سه‌عید له فه‌ریق داده‌گرێت بۆ لیوا وه هه‌موو ئه‌فسه‌رانی تریش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ش به‌شداربوون بریتیبون له: ئه‌فسه‌رانی كوردی و بیری به‌دامه‌زراوه‌ی كردنی سوپا له هێزی (لیفی) بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی نزامی
1. (فه‌ریق جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ی سوپا ئه‌وكات پله‌ی فه‌ریق روكن بووه، وه یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری بوو له‌یه‌كه‌م حكومه‌تی عیراقی (عبد الرحمان نقیب)دا، تۆفیق وه‌هبی له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت "كاتێك كه‌سه‌ردانی جه‌عفه‌ر پاشام كرد له‌ماڵی خۆیان بیرۆكه‌ی دامه‌زراندی سوپای پێ راگه‌یاندم كه پێویستیمان به دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هێز هه‌یه كه‌وا یه‌كه‌كانی سواری و پیاده تۆپخانه له‌خۆبگرێت"، جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری چه‌ندین پۆستی باڵا‌و گرنگی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناوچه‌ی عه‌سكه‌ری سه‌ربه ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری نزیك شارۆچكه‌ی چهمچماڵه.
2. (نوری سه‌عید پاشا) جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ده‌بێت كه ئه‌و كات پله‌كه‌ی فه‌ریق ركن بووه یه‌كه‌م سوپاسالاری(ره‌ئیس ئه‌ركانی جه‌یش)ی عیراقی بووه، پاشان ده‌كرێت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق چه‌ند جارێكیش ده‌كرێت به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و لاده‌برێت، به‌هۆی ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی عیراق وه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك و ئینتیدابی به‌ریتانیدا، به‌ڵام به لێهاتوترین سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت له مێژوی عیراقدا، خه‌ڵكی گوندی زهردكی ده‌شتی ساڵه‌یی كه 30 كم دووره له باكور رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌وه، هه‌روه‌ها هاوسه‌ری نوری سه‌عید خوشكی جه‌عفه‌ر عه‌سكری بووه.
3. عه‌قید عه‌بدولحه‌مید شاڵچی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر.
4. رائد سه‌عید مه‌حه‌مه‌د (كورد)
5. به‌كر سدقی عه‌سكه‌ری ئه‌ندام ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره كه چه‌ندین پۆستی ئه‌منی گرنگی بینیوه‌و پاشان ده‌بێت به سوپاسالار (رئیس ئه‌ركانی الجیش) له‌ساڵی 1936دا، كه‌خه‌ڵكی ناوچه‌ی عه‌سكه‌ری سه‌ربه‌ناحیه‌ی (ئاغجه‌له‌ر)ی نزیك شارۆچكه‌ی چهمچماڵن له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر عهسكهریدا خه‌ڵكی یه‌ك گوندن ئه‌مه‌ش وایكردوه كه نازناوی عه‌سكه‌ری هه‌ڵبگرن.
به‌كر سدقی یه‌كێك بووه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه‌وا بیری ناسیونالیزم وه‌ك تاكێكی سیاسی وه سه‌ربازی وشیاری كورد به‌ته‌واوه‌تی له هه‌ڵسوكه‌ت و بۆچوون و پهیوهندیهكانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، وه ئه‌و ته‌وژمه نهتهوهپهرستیهی كه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت بیری نه‌ته‌وایه‌تی له خه‌ون و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مدا هیچی كه‌متر نه‌وبوو له هه‌وڵ و خه‌ونی كه‌مال ئه‌تاتورك له توركیا بۆ دورستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كه هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌فیری ئه‌ڵمانی (فدریز گروپا) له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا ئه‌مه زۆر به روونی پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "چه‌ندین جار سه‌ردانی مه‌یدانی سنوری كوردستامان كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته"، پله‌ی به‌كر سدقی وه‌كو فه‌ریق ده‌ڕوات تا پایه‌ی سوپاسالاری عیراق وه‌رده‌گرێت، به‌شێكی زۆری ئه‌فسه‌رانی كورد له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریش بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه‌له كاتێكدا كه به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی فه‌له‌ستین له قه‌زای سمێڵ-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك بۆ ئاشوریه‌كان دورستبكات به‌كر سدقی هه‌ڵده‌ستێت به سه‌ركوتكردنی ئه‌و جوڵانهوهیهو ئه‌و پیلانه‌ی به‌ریتانیا، چونكه دورستكردنی ده‌وڵه‌تێكی وا له خاكی كوردستاندا له گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی ئه‌مدا یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، پێی وابوو دابه‌شبوونێكی تری كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ربۆیه به‌كه‌سێكی ترسناك ناسراوه له‌و سه‌رده‌مه‌داو هه‌گیز به‌زه‌یی به‌وانه‌دا نه‌هاتووه‌ته‌وه كه له‌مپه‌ریان له به‌رده‌مدا دورستكردووه، كه‌سایه‌تیه‌كی هێنده به‌هێزی هه‌بووه ته‌نانه‌ت (یاسین هاشمی)كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و (ته‌ها هاشمی) سوپاسالار ده‌بێت ده‌ستیان پێ له كار ده‌كشێنێته‌وه‌و خۆی پۆستی سوپا سالاری عیراق وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها (عه‌بدولره‌زاق حسێنی) له مێژووی وه‌زارتی عیراقی‌دا ده‌ڵێت: به‌كر سدقی ته‌نها كه‌س بووه كه توانیویه‌تی ئه‌م گه‌مه ترسناكه بكات و دژی به سیاسه‌تی به‌ریتانیا له عیراق بووه‌ستێته‌وه، چونكه به‌كر سدقی زیاتر ئه‌ڵمانه‌كان پشتگیریان لێده‌كرد كه كار بۆ دورستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، هه‌ربۆیه پاش سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌ی له ساڵی 1937 كه به چه‌ند ڕۆژێك و پلانی به‌ریتانیاو عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان له مه‌راسیمێكی سه‌ربازیدا له‌شاری موسڵ شه‌هیدكرا، بۆیه پێش شه‌هیدبوونی بڕیار بوو سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ی كه سه‌ران و پله‌دارانی ئه‌ڵمانیا ببینێت، زۆرێك له ئه‌فسه‌رانی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش پشتی تێده‌كه‌ن وه‌ك نوری سه‌عید جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری به‌ڕاده‌یه‌ك كه جه‌عفه‌ر عسكه‌ری به‌ده‌ستی خۆی دهكۆژێت، چونكه وه‌ك ئاشكرابووه جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری پشتیوانی له سیاسه‌تی به‌ریتانیا كردوه دژ به كوده‌تاكه‌ی بووه، هه‌ر بۆیه پێش به‌دیهاتنی خه‌ونی له مێژینه‌ی ئه‌و هه‌موو كوردێكی دڵسۆز له ناو ده‌بات.
لێردا پرسیارێك خۆی ده‌يسه‌لمێنێت ئایا به‌كر سدقی په‌یوه‌ندی چۆن بووه له گه‌ڵ شێخی نه‌مردا ؟! به‌كر سدقی په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له گه‌ڵ شێخی نه‌مردا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕی ته‌واوی به شۆڕشكردن له‌و شێوه عهشایهریهدا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌كر سدقی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركوتكردنی شوڕشی باشور‌و ناوه‌ڕاست ده‌كات له‌و سه‌رده‌مه‌دا دژبه مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ده‌كرێت به‌فیتی عه‌ره‌به شۆفێنیهكان كه (ڕه‌شید عالی گه‌یلانی) له پشتی جوڵانهوهكانیانهوه ده‌بێت دوای سه‌ركه‌وتنی به‌كر سدقی به‌سه‌ر جوڵانهوهكاندا باوه‌ڕێكی ته‌واو لای مه‌لیك و سوپاش په‌یدا ده‌كات، زۆربه‌ی زۆری ئه‌فسه‌رانی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه له ده‌وری به‌كر سدقی كۆ بوبوونهوهو پشتیوانی ته‌واوی لێكردون، هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ركه‌وتبوو.
وه‌ك ئاشكرایه كێشمه كێشمه‌ی به‌ینی زلهێزه‌كان پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كه جه‌نگی دووه‌می لێكهوتهوه وه ئه‌و قۆرخكاریه به‌ریتانیا به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و به‌تایبه‌تی عیراق و ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردبووی شۆڕ بوبووه‌وه بۆناو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عیراقی مه‌له‌كی له سه‌رده‌می حوكمی (انتیداب)دا، بۆیه قورس بوو كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاڕاسته‌یه مه‌له بكرێت، هه‌ر چه‌ند جارێك یه‌كێك له هاوه‌ڵانی به به‌كر سدقی ده‌ڵێت: تۆش بۆچی له خه‌تی سیاسه‌تی به‌ریتانیا كار ناكه‌یت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت من هه‌ر زۆر زوو بۆم ده‌ر كه‌وتووه كه به‌ریتانیا له گه‌ڵ به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردا نیه، تێگه‌یشتنێكی مه‌نتقیانه‌ی بۆ بابهتهكان هه‌بووه كه تائێستاش ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وامی هه‌یه.
6. (تۆفیق وه‌هبی به‌گ) وه‌كیل قائد دهێت له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌و ده‌مه‌دا پله‌ی رائیدی ده‌بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و ئه‌فسه‌ره به‌توانایانه‌ی ناو سوپای عوسمانی كه‌به‌شداری شه‌ڕی (دردهنیل) و شه‌ڕی (شعیبه)ی كردوه، له كاتێكدا كه ئه‌فسه‌ر بووه له ڕیزی سوپای عوسمانی و به ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌یوه‌ندی ده‌كات به شۆڕشه‌كه‌ی شێخی نه‌مره‌وه، پاش هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ له لایه‌ن به‌ڕیتانیه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، دوای ئازادكردنی له‌ڕێگه هاوه‌ڵانیه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كاته‌وه به‌سوپای عیراقی نوێ-وه.
توفیق وه‌هبی شاره‌زایه‌كی باشی له رێزمانی عه‌ره‌بیدا هه‌بووه وه‌ك چۆن ده‌یان كتێب و وتاری له سه‌ر رێزمان و ئه‌ده‌بی مێژووی كوردی هه‌یه، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری داوای لێده‌كات كه ناوی عه‌ره‌بی بۆ هه‌موو پله سه‌ربازیه‌كان دابنێت له جێگه‌ی ناوه توركیه‌كان كه پێشتر به‌كارده‌هێنران، چونكه سوپای عیراق نوێترین سوپا بوو له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌به‌و شێوه‌یه دابمه‌زرێت، پاشان بوو به ڕێچكه بۆ وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و له پاشاندا ئه‌و زاراوانه بڵاوبووه‌وه به‌ناو جیهانی عه‌ربیدا وه ئێستا له تێكڕای ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی كورد ده‌كرێت به وه‌زیری به‌رگری له ساڵی 1958دا.
7. رائد عه‌بدولره‌زاق حلمی
8. نه‌قیب (حه‌سه‌ن حسێن عه‌سكه‌ری) به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی گوندی عهسكهرهو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بووه.
9. نه‌قیب (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ)ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو ده‌رچووی كۆلێژی سه‌ربازی و كۆڵێژی ئه‌ركان بووه له سوپای عوسمانی، به‌هۆی لێهاتووییه‌وه له ڕیزه‌كانی سوپای عوسمانیداو ئه‌و وتار‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له ئه‌سته‌مبوڵ بڵاویان ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و جه‌نگی ناپلیۆن زۆر بابه‌تی تر كاریگه‌ری ته‌واوی خۆی داده‌نێت له سه‌ر (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك) و گرنگی زۆرپێدهدات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێهاتووییه‌كی كه‌م وێنه‌ی ده‌بێت له بواری نه‌خشه سازی و تۆبۆگرافی زه‌ویداو تازه‌گه‌ری ته‌واو له‌م بواره‌دا ده‌كات به‌تایبه‌تی له كاتی كێشانی نه‌خشه‌و سنوری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له به‌ره‌ی روسیا‌و بولغاریا به‌جۆرێك كه فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی توشی شۆك ده‌كات له‌و تازه‌گه‌ریانه‌ی له‌م بواره‌دا ده‌یكات، هه‌ر بۆیه به‌نوسراوی ره‌سمی داواده‌كه‌ن كه یارمه‌تیان بدات بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكانه بۆناو سوپاكه‌یان و بڕوانامه‌ی شایسته‌ی پێده‌به‌خشن له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها ده‌وری زۆر جوامێرانه ده‌بینێت له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كاتێك له ریزی سوپای عوسمانی ده‌بێت، پاش كۆتای هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌م جیهانی ده‌كرێت به‌یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی كۆڵێژی سه‌ربازی مه‌له‌كی عیراق كه له ساڵی 1924دا داده‌مه‌زرێت، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌م پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه تا دامه‌زراوه‌كه دهخاتهسهرپێ، بۆیه جێی خۆیه‌تی كورد شانازی بكات كه بیرمه‌ندی سه‌ربازی ته‌واوی هه‌بووه كه هه‌وێن و دامه‌زرێنه‌ری سوپا بوون له سه‌رده‌مێكدا، وه ئه‌و كه‌سه دڵسۆز‌و نیشتیمان په‌روه‌رانه‌ی تێدا بووه‌و ئه‌و مێژووه به مێژووی خۆیی دابنێت و دایبماڵێت له‌و پیسیانه‌ی كه به‌عس كردی دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌مان، كه‌سانی وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئاشكرایه له پله‌یه‌كی باڵادا بووه‌و له زۆربه‌ی كاتدا به‌باوكی مێژوو و دیرۆكی كوردی ناوی ده‌به‌ن به‌هۆی لێهاتووییه‌وه له‌بواری مێژوو و وێژه‌ی كوردیدا‌و زۆری بڵاوكراوه‌كانی له‌م بواره‌دا وایكردوه كه لایه‌نی سه‌ربازی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه فه‌رامۆشبكرێت.
ڕۆڵی ئه‌فسه‌رانی كورد له دوای شه‌هیدكردنی به‌كر سدقی
له دوای شه‌هیدكردنی به‌كر سدقی قۆناغێكی نوچ ده‌ستپێده‌كات له مێژووی سه‌ربازی كورد له ناو سوپای عیراقدا ئه‌ویش به دورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه هاوسۆزیان له گه‌ڵ به‌كر سدقی-دا هه‌بوو، بۆیه ورده ورده عه‌ره‌ب جێی خۆیان كرده‌وه له ناودامهزراوهكهدا به پشتیوانی به‌ریتانا تا ساڵی 1958 و شۆڕشی 14ی ته‌موز هاتنه سه‌ر حوكمی (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) به‌شێكی زۆر له ئه‌فسه‌رانی كورد به‌شداری شۆڕشه‌كه‌یان كرد له وانه‌ش: عه‌قید (ته‌ها بارمرنی) عه‌قید (فه‌تاح شاڵی) و موقه‌ده‌م ركن (عه‌لی شه‌ریف) موقه‌ده‌م (ره‌سوڵ مه‌جید به‌گ) و (ئیمامی مسته‌فا زه‌ڵمی)پاش تیرۆركردنی(عه‌بدولكه‌ریم قاسم) هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قومیهكانی عه‌ره‌ب، له دوای ئه‌وانیش حزبی به‌عس به‌ته‌واوه‌تی بنبڕی كوردی كرد له ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و پۆسته باڵاكاندا به ناوی حزبی شیوعی و كورد بوونه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ژه‌هری خۆیان ڕشته ناو هه‌موو دام‌و ده‌زگاكه به دورخستنه‌وه‌و تیرۆر كردن و به‌ندكردن، سیاسه‌تی گڵاوی خۆیان دژبه كورد په‌یڕه‌و كرد‌و به‌شێكی زۆر له‌و ئه‌فسه‌ره به ئه‌مه‌ك و پله داره‌كانی ناوسوپای عیراق په‌یوه‌ندیان كرد به شۆڕشی كوردیه‌وه.
به‌شداریكردنی ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه له دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای عیراق بۆ جاری دووه‌م پاش ڕوخانی رژێمی به‌عس
له‌كاتی شاڵاوی ڕزگاركردنی عیراق له ساڵی 2003دا پاش ده‌ركردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عیراقی له‌لایه‌ن حاكمی سه‌ربازی ئه‌و كاته‌ی عیراق، ئه‌مریكا هه‌ستی به‌وه كرد كه كارێكی ئاسان نیه بتوانێت به‌ته‌نها پڕۆسه‌ی ئه‌منی عیراق بگرێته ئه‌ستۆ، بۆیه بڕیاریدا سوپای عیراق دابمهزرینێتهوه به پێكهاته‌و شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی پێشتر، یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناو پڕۆسهكهبوون، له سه‌ره‌تادا ته‌نانه‌ت ئاسایش و ئه‌منیه‌تی پارێزگای به‌غدا له %80ی به ده‌ست كورده‌وه بوو و زۆرێك له فه‌رمانده‌ی فرقه‌كان و پۆسته گرنگه‌كان به‌ده‌ست كوردهوهبوون وه‌ك سوپا سالاری عیراق، فه‌رمانده‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عیراق كورد بوون، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵه‌ی سیاسی و نه‌وبوونی هیچ ئنتیمایهكی رۆحی وه‌ك تاكی كورد بۆ ئه‌م سوپایه، هه‌روه‌ها ئه‌و سوپایه زیاتر ئاڕاسته‌ی خۆی ڕوه‌و مه‌زهه‌بی تایه‌فه‌گه‌ری گۆڕی و وایكرد تا پێش ڕوداوه‌كانی پێكهێنانی عه‌مه‌لیاتی دیجله ڕێژه‌ی كورد بوو به له %3 له ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری، له وه‌زاره‌تی ناخۆدا بوو به رێژه‌ی له %1، ئێستا پاش ڕوداوی موسڵ ئه‌و رێژه‌یه زۆر زیاتر كه‌می كردوه، زۆر هۆكار هه‌ن له پشت دابه‌زینی ئه‌م ڕێژهیهوهن، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ریشدا هێزی پێشمه‌رگه سه‌لماندی كه ته‌نها ماڵی ئارام بۆ ئه‌فسه‌رانی كورد ئه‌و هێزه‌یه كه بتوانێت پارێزگاری كه‌ر بێت له هه‌موو پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه بشی سه‌لمێنێت كه ئه‌وه‌ی به سوپای عیراق ناكرێت هێزی پێشمه‌رگه زۆر بهجهسورانه ده‌توانێت شه‌ڕی گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین هێزی وه‌حشیگه‌ری جیهان بكات.
ده‌رئه‌نجامی باسه‌كه‌م
- ئومێده‌وارم له داهاتوویه‌كی نزیكدا خۆری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵبێت و به‌روارێك دیاری بكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جا نهورۆزبێت یان هه‌ر به‌روارێكی تر تا شكۆمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ش به‌دریژای مێژوو و نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئه‌و ئاڵای شكۆمه‌ندیه بسپێرن به‌یه‌كتری له ناو دامه‌زراوه‌یه‌كی مۆدێرنی سه‌ربازیدا.
- پشتیوانیه‌كی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ كێشه‌ی كورد، گه‌ر بمایه پێده‌چێت به‌كر سدقی یه‌كه‌م كه‌س بوایه ئه‌م كاره‌ی بكردایه له چوار چێوه‌ی خه‌ونه‌كانیدا بۆ دورستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌وكات به‌ته‌واوه‌تی 6 ی كانونی دووه‌م ده‌بوو به رۆژی سوپای كوردی .
- ناكرێت وا به ئاسانی ده‌ست له به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژوومان هه‌ڵبگرین، چونكه گه‌ر شكۆمه‌ندی هه‌بێت ئه‌وا هی كورده نه‌ك غه‌یری كورد، ناشكرێت وا به‌ئاسانی ته‌سلیمی ئه‌م واقعه ببین و بێ مێژوو بین.
- به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و دورستكردنی سوپایه‌ك له سایه‌ی ئه‌و دهوڵهتهداو پێكهێنانی هێزێكی تۆكمه‌و پۆڵاین هۆكارێكی تر ئه‌بن بۆ دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه كه هه‌موو تواناكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا كۆببێته‌وه به هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كانیه‌وه هه‌رچه‌ند هه‌نگاوی پیرۆز‌و گه‌وره نراوه له‌م ڕوه‌وه وه زۆری تریش ماون بنبرێن.
سه‌رچاوه‌كان:
• د. فاضل البراك (دورالجيش العراق في الحكومة الدفاع الوطني) دراسة تحليلية نقدية مقارنة1987
• حازم مفتي (عیراق بین العهدین طارق هاشمي و بكر صدقي) 1990
• ستيفن همسيلي لونكريك، وه‌رگێڕانی . سلیم گه تكریتی ( العراق الحدیث ) جزء الثاني
• دليل العراق سنة 1936
• عبد الرزاق الحسني (تاريخ العراق الحديث) طبع السابعة 2008
• عبد الرزاق الحسني (تاريخ الوزارات العراق) مجلد الثاني طبعة الخامسة الموسعة و المزيدة، سنة 1978و مطبعة دار الكوتب بيروت .
• وزارة الدفاع والمقر العام (تارخ القوات العراقية المسلحة الجز‌ء الثاني) الطبعة الاولي 1991 .
• مذكرات بغداد: مراجعة في تاريخ الصراع الطائفي والعنصري 672 م-2007 م
• تاریخ القوات المسلح العراقیه، جزء ثالث طبعة الثانية 1996
• سه‌ردار جه‌باری (بكر سدقی عةسكهری و بیری ده‌وڵه‌تی كوردی) تویژینه‌وه‌ی مێژویی و سیاسی.
PUKmedia ئا/ وریا سه‌ردار
ئه‌فسه‌ر به پله‌ی نه‌قیب، به‌كالۆریۆس له زانسته سه‌ربازیه‌كان
ماڵی (عبدالقادر الخصيري) له رۆخی ڕوباری دیجله، یه‌كه‌م باره‌گای وەزاره‌تی به‌رگری عیراق
محەمەد ئەمین زەکی بەگ
خالید مەحمود زەهاوی
بەکر سدقی
بەکر سدقی
نوری سەعید
ئه‌حمه‌د موختار بابان، وه‌زیری به‌رگری
جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری
موقه‌ده‌م تۆفیق وه‌هبی مه‌عروف
بۆ پاراستن و بە ئەرشیفکردنی خیانەتی ئەم حیزبە کوردییانەی نێو دەسەڵات ، کوردستانپۆست ئەم بابەتەی لەو لینکەی خوارەوە وەرگرتووە
http://pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=47999
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست