بەبڕیارى تاڵە بانى لەكۆیە ئەوەى بەرپرس بێ لەپۆستەكەى لادەبرێت !
Friday, 14/08/2009, 12:00
پاش بەدەست هێنانى دەنگێكى زۆرى لیستى گۆڕان تاڵەبانى زۆر نیگەران بوو چونكە بەبیرى خۆى واى دانابوو كە90% دەنگەكان لەكۆیە بەدەست دێنێ ! جارێ هەربەتەلەفۆن شێخ عەلى حەمەساڵحى لادا لەبەرپرسیاریەتى مەڵبەندو ناردیە دەرەوەى وڵات پاشان رێبین محمد سۆفى وەك بەرپرسى مەڵبەند داناو دەسەڵاتى تەواوى پێدا ئەویش وەك مەرد جەبار عەبدوڵاى ناردەوە ماڵەوە و چەند كۆبونەوەیەكى بەئەندامان وكادیرانى مەڵبەندو كۆمیتەكان كرد لەئەنجامدا بریار درا كەبەرێوەبەرى سەرجەم دامو دەزگا حكومیەكان و دەزگاكان بەقائیمقامیشەوە لابەن وكەسى شیاو لەشوێنیان دابنێن بەڵام پاشى چى پاش ئەوەى كە بەراست وچەپیان دزیان كردو تێریان خوارد پاش ئەوەى چەندین ساڵە ئەوكورسیانەیان داگیر كردووە تازە بەتازە كەوتونەتە خۆ بەپێى زانیاریەكان وابریارە رۆژانى یەك شەم ودووشەم كۆسرەت رەسوڵ بێتە كۆیە وهەندێكیان بنێرێتەوە ماڵەوە ئەگەر بێتو باسى هەركامێكیان بكەین بەباسێك ودووباس تەواو نابێ چونكە هەریەكەیان لەهیچەوە بۆتە خاوەنى هەموو شتێك پێویست وابوو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێ و بزانرێ ئەم هەموو خانوو و سەیارەو پارەیان لەكوێ هێناوەو بەچیان پەیداكردووە ئەگەر دەیانەوێ چاكسازى بكەن ئەگەر نا باهەرلەشوێنى خۆیان بمێننەوەو چونكە تاكو یەكى تردێت و ئەویش تێر دەبێ زۆرى دەوێ یەكێتى بەچەند رەفتارو كردارێكى خەڵكى لەخۆى زویركردووە هەرگیز وەكو خۆى لێنایەتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست