له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌میندارى گشتى و وهفدى بالیوزخانهى ئه‌مریكادا باس له كه‌ش و هه‌واى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و ، پاراستنى ئاسایش و ئ
Thursday, 18/02/2010, 12:00
له كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌میندارى گشتى و وهفدى بالیوزخانهى ئه‌مریكادا باس له كه‌ش و هه‌واى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و ، پێویستى شه‌فافیه‌ت و خاوێنى پرۆسه‌كه و ، پاراستنى ئاسایش و ئه‌منیه‌تى هاولاَتیان كرا .
نیوهرِۆى ئه‌مرۆ 18/02/2010 بهرِێز ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان مامۆستا سلاح ا‌لدین محمد بهاوالدین به ئاماده‌بوونى به‌رێزان عمر عبدالعزیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی و سه‌رۆكى فراكیسۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان و مامۆستا محمد ره‌ئوف ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پێشوازیان كرد له وهفدێكى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكى كه پێكهاتبوو له به‌رێزان (ئالن مایزنهایمر) رِاوێژكارى سیاسى تایبه‌تى سه‌فاره‌ت و ئهندرۆستۆ سه‌رۆكى تیمى ئه‌مریكى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى.
له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخى سیاسى عیراق و كه‌ش و هه‌واى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و ، پێویستى شه‌فافیه‌ت و خاوێنى پرۆسه‌كه و ، پاراستنى ئاسایش و ئه‌منیه‌تى هاولاَتیان كرا.
وهفدى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكى رِۆڵى ئاشتیخوازانه و تایبه‌تمه‌ندى میانهرِهوانهى یه‌كگرتوویان به‌رز نرخاند و ، پشتیوانى خۆیان بۆ پاراستنى ئاسایشى هه‌رێم و ، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئازاد و بارودۆخێكى هێمندا و دور له توند‌و تیژى و ساخته و ته‌زویر دوپات كرده‌وه.
وه پشتیوانى ئه‌مریكایان بۆ به‌ره‌وپێش بردنى زیاترى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئازادیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا ته‌ئكید كرده‌وه .
ئه‌میندارى گشتى له‌لاى خۆیه‌وه سوپاسى شاندى میوانى كرد و جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تى به‌ره‌وپێش بردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان گه‌لى كوردستان و گه‌لانى ئه‌مریكا و هیواى رۆڵى هاوكارى و چاودێرى جدى خواست بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست