رۆژنامه‌نووسان له بری قه‌ڵه‌م با چه‌ك هه‌ڵگرن
Saturday, 28/03/2009, 12:00
2208 بینراوە
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر واقعی ئێستای كوردستان ده‌بی ئێمه‌ی نوسه‌ر له بری قه‌ڵه‌م چه‌ك هه‌ڵگرین، ئه‌گه‌ر نا به ده‌ردی كۆمه‌ڵی رۆژنامه‌نووسانمان ده‌به‌ن كه ناویان هێنده زۆره به قه‌ڵه‌م ئه‌ژمار ناكری، تا دوێنی من و كۆمه‌ڵی براده‌ر شه‌وان پێكه‌وه داده‌نیشتین باسی به‌ره‌و باشبوونی وه‌زعی سیاسی كوردمان ده‌كرد، موناقه‌شه‌ی كۆمه‌ڵێك كتێبی فه‌لسه‌فی و كتێبی دیكه‌مان ده‌كرد، رێگه چاره‌یه‌كمان داده‌نا بۆ نه‌هێشتنی كوشتن و نه‌مانی تیرۆرست، به شیعر‌و به گۆرانی و به نوسین ده‌مانویست ئازادیه‌كی ته‌واو به ده‌ست بێنین، به‌ڵام زه‌مه‌نێكه له‌وه‌ته‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه قوربانی ره‌خنه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن پیاوكوژه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی كوردیه‌وه، قه‌رارمان داوه ئیدی قه‌ڵه‌م بخه‌ینه لاوه‌و تا به‌ره‌به‌یان دانیشین به چه‌كه‌وه حیمایه‌تی خۆمان بكه‌ین، له‌بری باسی فه‌لسه باسی چۆنیه‌تی كوشتنی خۆمان ده‌كه‌ین، له بری به‌ره‌و باشچوونی وه‌زعی سیاسی كورد، باسی ره‌شه‌كوژی تیرۆرستانی كورد ده‌كه‌ین.
ئای له ئازادی چی لێكردین!! نازانین كی به به‌رپرس بزانین و بچین شكاتی ئه‌خلاقی لێبكه‌ین؟ گرنتی رۆحی خۆمانی لی وه‌رگرین، كه ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌چینه لایان بۆ شكات له‌و وه‌زعه ناله‌باره‌و ئه‌و ره‌شه‌كوژیه‌ی توشی رۆژنامه‌نووسان بووه، هه‌ر خۆیانن ده‌مانكوژن.
بۆیه لێره بانگه‌واز ده‌كه‌م، رۆژنامه‌نووسانی ئازاد ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ناعه‌داله‌تیتان قبوڵ نیه‌و قه‌ڵه‌مه‌كانتان چاوپۆشی له دزی و گه‌نده‌ڵی ناكا، بیرتان نه‌چێت هه‌ر كاتێك ویستان بابه‌تێك بنووسن به ته‌ك قه‌ڵه‌مه‌كه‌وه چه‌كێك دانێن، كوردستان به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، حیزبه كوردیه‌كان زه‌مانیان نه‌ماوه، به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی برای خۆتان لی ده‌كه‌نه جاسوس و ده‌تانكوژن، بیرتان نه‌چێت هه‌ر كاتێك ده‌رچوون به لایه‌كدا ته‌ماشه‌یه‌كی چوار ده‌وری خۆتان بكه‌ن، چونكه وه‌ك سێبه‌رێك دواتان كه‌وتوون، ئاگاتان له موبایله‌كانتان بێت موراقه‌به‌ی له‌سه‌ره، ده‌زانن بۆ كوی ده‌چن، ده‌زانن چی له‌گه‌ڵ رازه‌كانتاندا ده‌گۆڕنه‌وه، چاوه‌ڕێی له‌حزه‌یه‌كن خاڵیی ببنه‌وه له ئاگاداری ده‌ورو پشتان بۆ كوشتنان، بۆیه وه‌كو وتم بیرتان نه‌چێت هه‌ر كاتێك ویستان بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی بنوسن به‌ته‌ك قه‌ڵه‌مه‌كانتانه‌وه ده‌مانچه‌و تفه‌نگه‌كانتان بیرنه‌چی