کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژەكانى وەبەرهێنان بۆ یارمەتیدانى هەژاران یاخود خوێن مژینى هەژارانە.

Saturday, 28/05/2011, 12:00


من فەرمانبەرێكى خێزاندارم خاوەنى 3 منداڵم وە كرێچیم لە خانووێكى 350000 دینارى وە بڕێك پارەم كۆكردبووە بۆ ئەوەى هەوڵ بدەم خۆم لەم ژیانە ناخۆشەى كە ئێستا تێیدام ڕزگار بكەم خۆم لە ژیانى كڕیچى ڕزگار كەم بەڵام چووم بۆ هەر پڕۆژەیەك دەڵێن وەاللە هیچ خانووەك نەماوە! دواى راگەیاندنى پرۆژەكە بە دوو ڕۆژ یان یەك ڕۆژ منیش ووتم ئەى ئەم هەموو خانووە كەى تەواو بوو؟ ووتیان وەاللە فلان كەس 30 ى خانووى هەیە فلان 25 خانووى هەیە فلان 20 خانووى هەیە ئەوەى كەمى هەبوو 15 خانووى هەبوو ووتیان دەتوانى خانوویەك لەم مەسئولانە بكڕیەوە بە قازانج! منیش ووتم ئەى ئەم خانووانە بۆ یارمەتى دانى هەژاران نیە پڕ بە دەمى ووتى هەژار بۆ خوێن مژین باشە دواتر كەوتینە معاملە كردن داواى (9)دەفتەر دۆلار و (8)دەفتەر دۆلار قازانج دەكات منیش ووتم یارمەتى دانى فەقیر وایە؟ كەوتە مناقەشەو گفتوو لەگەڵم ووتى من هیچ هەژارەك ناناسم من خانوم بۆ قازانج كڕیووە منیش ووتم تۆ 30 خانووت داگیركردووە ماناوایە تۆ بەشى 29 فەقیرت خواردووە ووتى باحكومەت باش بێت لایەنگیرى من نەكات لایەنگیرى خەلك بكات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە