کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان لە پلینۆمی داهاتوودا. پێمان دەڵێ چی؟

Thursday, 05/11/2009, 12:00


پلینۆم ووشەیەیكی ئینگلیزیە واتە كۆبۆنەوەی گشتی، به‌ واتای كۆبونەوەی سەرجەم جومگەوپەنجە سیاسیەكانی ڕێكخراوێك دێت. مەرج نیە پلینۆم لەئەنجامی قەیرانیكی سیاسیەوە بگیرێت. دەكرێ دوای سەركەوتنی سیاسیش بێ، چونكە قەیران و سەركەوتنی گشت لەشێكی سیاسی وئابوری پیویستی بەخویندنەوەیكی تایبەتی هەیە. بۆ تیگەیشتن لەفاكتەرەكانی قەیران وچارەسەركردنی بۆقۆناغی داهاتوو. تۆژینەوەی لەمەڕ فاكتەرەكانی سەركەوتن لەپێناوی و مسۆگەركردنی سەركەوتنێكی تر لە ئایندەدا. مادامێكی ڕێكخراوی سیاسی پیكهاتوە لەكۆمەڵی كادیر و ئەندام و لیپسراو، كەواتە دەبێ لە هەردوو(دۆزەكەدا) كادیرانی پێش (پلینۆم) ئەوانەی سەركەوتنیان بەدەستهانیوە و ئەوانەی ساختەكار و كاری پیسیان لێوەشاوەتەوە. حسابی باش وخراپیان لەتەكدا بكرێت.
لە هەر دۆزێكدا بێت گۆڕینی خۆین و تەوژمی خوینی جەستەی سیاسی وئابوری پیویستە(چونكە گۆڕان لەخراپەوە بۆ باش ئایندە جواندەكات. گۆڕان لەباشەوە بۆ باشترئایندە زیاتر مسۆگەردەكات).
ئەم پلینۆمەی جەلالییەكان ڕووی دووهەمیتی لە (شكستخواردنییانەوەیە) لەدوای25-07- 2009سەركەوتنی چاوەڕواننەكراوی لیستی گۆڕان یان ڕوونتر بێژین سەركەوتنی باڵی نه‌وشیروانی نێو(یەكیتی)شكستخواردنی هەرپارتێك لەهەڵبژاردندا(تەنیا شكستخواردنی سیاسی)نیەبەڵكوكۆمەڵایەتی و(مۆڕاڵیشە)گەربەوردی ولەقوڵای میژووە بڕوانیینە مۆڕاڵی سیاسی جەلال ئەم زەلامە لەساڵی 1964مۆڕاڵی سیاسی دۆڕاندوە لێ چییە ئەم زەلامە بەدریژای ئەم میژووە توانیویتی ئاوزان وڕەوتی بیركردنەوە خەباتی كۆمەڵگایەك بەرەوكەلاوەی سەقەتی میژوو بەرێت؟من ئەم پرسیارەدەكەم هەرخۆشم وەڵامی دەدەمەوە(سەركردەی گەوج بەری گەوجی كۆمەڵگایە)+1بارودۆخی سیاسی وئابوری وبۆشای سیاسی و نەبوونی یاسایەكی چاودیری ئابوری كۆمەڵگا بەرەو مافیای سیاسی وبازاڕ دەبات.عیراق وەك وڵاتێكی زۆڵی ڕەحمی میژوو.لەساڵی1921تائیستا بەرهەمهێنەری ئەو ڤیگۆرە سەقەت وئەو ئەكتەرە سیاسیانەی كەهەمیشە دەمامكی ڕویان لەسەرئاستی بەرژەوەندی ومەزاجی سیاسی خۆیان دەگۆڕن.هەڵەی گەورەی جۆرج بۆش و دامودەستگاكەی پشتگۆیخستنی هوشیاری سیاسی عیراقیەكان بوو راتیناسلیزمی(زرنگی)بیریان نەكردەوە.بۆیە ئەنجام لەجیاتی دیموكراسیكردنی عیراق ئاژاوە كەوتەوە+2

نه‌وشیروان لە پلینۆمدا:
نه‌وشیروان وەك جەستە لەهۆڵەكەدا نەبوو لێ وەك بابەت لەتەنیش جەلالەوە بوو.نه‌وشیروان وەك بابەت زۆرترین قسەی لەسەركراوە وەك لەسەرفاكتەرەكانی وازهینانی وچارەسەری قەیرانەكانی جەلالییەكان.ئەوان چونكە سیاسی نین نەیانتوانی سیاسیانە بڕواننە فاكتەرەكان ونەشیانتوانی سیاسیانە ئەوبۆشاییە پڕبكەنەوە كە نه‌وشیروان خستیە جەستەی جەلالییەكانەوە.ئاشكرایە گەر ریكخراویكی سیاسی كادیر سیاسی تیدانەبێ دەبێ بەزمانی سەرجادە بڕوانە فاكتەرەكانی قەیرانەكان.لەسەرزاری خودی جەلال وخەستكردنەوەی هەڵەكانی نه‌وشیروان لەڕابوردوی یەكیتیدا.یانی ئاشكراكردنی پۆخڵاواتی ئەوریكخراوەبە(بڕواوقەناعەتی)گشت ئەندامانی سەركردایەتی. ئاشكراكردنی هەڵەكانی نه‌وشیروان یانی نەبوونی هیچ جۆرەپرینسیبیكی دیموكراسی وریكخراوەی سۆسیالدیموكرات (شۆرشگیر) ئەگەر ئەو ووتانەی جەلال بەرامبەر بە نه‌وشیروان ڕاست بێت. شایانی ئاماژەبێ. هاوبەشەكانی ئەو هەڵانە بۆ تائیستا ئەندامی شەرەفی سەركردایەتین؟ كەسێك نیە لەئەندامی سەركردایەتی جەلالییەكان (بەكەم یان زۆر) خاوەنی تاوان نەبێت.
لە هۆڵەكەدا باس لە نه‌وشیروان كرا، لێ كەسێك نەبوو پرسیار لە(غەیب بوون) (عومەر فەتاح و هاودزەكانی تریان بكات)

چەپڵەی دۆلار
(ئەگەر كەسێك باش بیرینەكاتەوە باش هەڵویست وەرناگرێ)
دانیشتوانی هۆڵەكە ئەوەندەی لەكۆمەڵە مرۆڤێكی بینەری(سیركیك)دەچوون هیچ ئەوەندە لەئەندامی ڕیكخراویكی سیاسی نەدەچوون.هەموو چەپڵەكانیان بۆنی دۆلاری لێهەڵدەسا.نەك هەڵویستی سیاسی وهوشیاری.

علی كیمیاوی و سكرتیری یەكیتی نیشتمانی
لە میژووی نۆی كوردا علی كیمیاوی بەگەورەترین تاوانباری عەرەب دادەنری.چونكە زۆرترین مرۆڤی كوردی بە دڕندەترین شێوە كوشتوە. جەلال لەساڵی 1964 بەئاشكرا(ئەندازیاری)كوژەری زۆرترین كوردە.جگە لەوكادیر وپیشمەرگە جەربەزانەی نیو بزوتنەوەی كوردی(پارتی و یەكیتی وگشت باڵەسیاسیەكانی تر)لەشەری نیوان جەلالی و مەلایدا(هیندەی) قوربانیەانیەكانی علی كیمیاوی مرۆڤی كوردی كوشتوە.
1964نه‌وشیروان قوتابی ئامادەی بووە.جەلال ئەندازیاری كوردكوشتن ئەگەرەكوش ئەوساتەنه‌وشیروان (سیاسیش) بووبێت ئەوەئەوساتە بڕیاری كوشتنی مرۆڤی بەدەست نەبووە.ئەگەرنه‌وشیروان خاوەنی ئەولیستەتاوانانە بێت كەجەلال خویندیەوە.ئەوكێ لیستی تاوانەكانی(جەلال كیمیاوی) بۆ ئێمە بخوێنیتەوە.ئەوساتەی جەلال لیستی تاوانەكانی نه‌وشیروانی خویندەوە. تاوانباریكی وەك مەلا بەختیار (كوژەری جمالی عەلی باپیر وشیركۆ شیخ علی) چەپڵەی بۆ ئاشكراكردنی تاوانەكانی نه‌وشیروان لێدەدا.
(فعليهم حينذاك أن يعدوا أنفسهم للوقوف أمام محكمة التاريخ ليحاكموا.وسيكشف كيف كانوا مسؤولين عن الهزيمة,كما كانوا مسؤولين عن دما ألآف البشمركة والجماهير الكاديحة) لاپه‌ڕه‌ 58 له‌ کتێبی (ثورة كردستان ومتغيرات العصر) نووسینی مەلا بەختیار. *3خۆیندنەوەی مەلا بەختیار بۆ تاوانەكانی مەلاییەكان و ئاشبەتاڵ .
تائیستا لەسەردەمی نه‌وشیروان ودوای دابڕاندنی نه‌وشیروان(یەكیتی)كە خۆی بەخاوەنی زۆرترین خویندەوار دادەنێت نەیانتوانیەوە بەئاشكراو بەنهینی(تیرۆركردنی)كاك ئارام بخەنە ژیر توژینەوەیكی زانستی.(لە نووسەری ئەم وترە زیاتر)+4

منیش دەڵێم نه‌وشیروان تاوانباره‌
نه‌وشیروان تاوانبارە كە زۆرنزیك بووە لەسەرچاوەی تەواوی بریارەكانی تاوانەكان (جەلال) و بێدەنگی هەڵبژاردوە. هەموومان تاوان دەكەین. لێ (جوانترین تاوان ئەوەیە كە خاوەنی تاوان فیری هەڵویستی جوان بكات) هەڵویستی نه‌وشیروان وجیابوونەوەی لە(جەلالی)جوانبوو.لێ كاتێك جوانتردەبێت كە لەهەڵویستی داهاتوودا لاواز وبێدەنگی وخشكەی هەنگاو بەرەو گۆڕان (نەنێت) هەموو شۆرشێك لەپیناوی گۆڕاندایە هەموو توڕەبوونێك لە ئاست تاوانیكدایە. مرۆڤی شۆرشگیر نابێت سۆز و بەزەیی و ڕێزی بۆ بەرامبەر نەیاری سیاسی هەبێ بەڵكو دەبێ (پڕێنسیبیكی سیاسی) لەتەكدا هەبێ. ئیستا عیراق بەگشتی و باشوری كوردستان بەتایبەتی لەدۆخێكی زۆر پیسدایە. ئایندەی سیاسی ئەم ووڵاتە ئایندەیەكی تاریكە+5
كەسێك نیە لەگۆڕەپانی سیاسی باشوردا ڕوویەكی ئۆپۆزیسونی بەهیزی ئۆرگانی هەبێ لە نه‌وشیروان زیاتر. بۆیە ئەركی میژووی ئەو لە هەموو كەسێكی تر زیاترە. پشتگۆیخستنی ئەركیش لەم سەردەمەدا شێوەیەكە لەتاوان.

بۆچی جەلالییەكان ناویرن باسی ئەلتەرناتیفی جەلال بكەن؟
1: جەلال وەك پیسترین دیكتاتۆری كوردی بڕوای بە ئەڵتەرناتیف.گۆڕان وریفۆرم نیە. ئەوانەی ئیستا لە دەوری لەسەرمێزی خری بەرژەوەنی سەركردایەتیدا لەجەلال كۆبونەتەوە(سیاسی)نین بەڵكو كۆمەڵەبازرگانیكی بێ كاڵای بازرگانین.لێ ڕاڤەلەسەرسیاسەت دەكەن نەدڵسۆزن بۆیەكیتی ونەبۆسیاسەت ونەبۆكوردوگرفتە ئاڵۆزەكەی. بۆیە بۆ بەرژەوەندی ئەوان ئەوە باشە ئەو بازاڕەیان لی تیكنەچێ.بەدڵنیاشەوە دوای مردنی جەلال ئەندامانی سەركردایەتی پیش ناشتنی لاشەی جەلال باشوری كوردستان جیدیلن روودەكەنە ئەو ووڵاتانەی سەرمایەكانیانی تیا كەلەكە كردوە.
2: لە نێو مرۆڤەكانی دەوری جەلال كەسێكی تیدانیە كە كەسایەتیكی سیاسی و مۆڕٍاڵیكی پاكی مرۆی وای هەبی تابتوانی دەنگی زۆرینە بۆخۆی رابكیشێ وبتوانی ببی بەجیگری جەلالی مردوو.بابەویژدانیكی زیندوە بروانیینە لەشی سیاسی ئەم ریكخراوە مافیایە . كێن ئەوانەی دوای جەلال بتوانن خوینی مەیوی جەستە مردوی جەلالی ببزوینێ
(عومەر فتاح. بەرهەم سالح. كوسرەت رسوڵ, مەلابەختیار. حاكم قادر. سەعدی پیرە.........هتد) ئایا ئەم كەسایەتیانە ئیستا پێگەی سیاسی وڕۆشنبیری كۆمەڵایەتیان لەناو كۆمەڵی كوردیدا چۆنە؟
زۆربەی دیكتاتۆرەكان حەزدەكەن دوای مردنی خۆیان یان كوڕەكانیان لەسەر سیستەمی دیكتاتوری باوكیان بمینەوە یان قوتابیەك دروستدەكەن كە دریژە بەسیاسەتی دیكتاتوری بدا.. ستالین پیش مردنی (خرۆشۆفی) دروستكرد. كەسیكی هوشیاری وەك ترۆتسكی تیرۆر كرد. جەلال كاك ئارامی تیرۆركرد. نه‌وشیروانی توڕە و توران. لێ مەلابەختیاری بە دیكتاتۆریكی مۆدیرن پەروەردە كردوە. بۆیە وەك چاویكی سیاسی من وەڵامێكی تەنك دەدەمەوە. لەناو گشت ئەندامانی سەركردایەتیدا تەنیا مەلا بەختیاروەك سیاسیەكی (سێركچی) بتوانی لەدەوری مێزی خری سەركردایەتی وازەی سیاسی بكات. لێ جیاوازی لە نێوان پارتی كۆمۆنویستی سۆڤیت و جەلالیەكاندا بەراورد ناكرێت جیاوازیش لە نیوان خرۆشۆف و مەلا بەختیاردا زۆرە. ڕووسەكان خاوەنی هەر ڕوویەكی سیاسی بن (ئیستراتجیتی نەتەوەیان لاپیرۆزە) خاوەنی سیستەمیكی دەوڵەتی و 35% زەوی گشت جیهانیان لە ژیر كۆنترۆلیاندا بوو. جەلالیەكان وانین نەریكخراویكی سیاسی خاوەن ئیستراتیجی و ئایدۆلۆژیەكی نەتەوەین, نەكەسیكیان هەیە جەستەی ئیفلیجی جەلالی وەك ڕێكخراوێكی سیاسی زیندو بكاتەوە. دەكرێ كەسانیك بەچاوی ساڵانی حەفتاوە و سەردەمی شاخەوە برواننە یەكیتی. ئیستا ئەم ریكخراوە بەتایبەتی دوای شەپۆلی دۆلار تەواو لە پارتیكی سیاسیەوە گۆردراوە بە رێكخراویكی مافیای سیاسی.
كەواتە ئەم بیرۆدزە سیاسیەپیمان دەڵێت دوای مردنی جەلال تاقە كەسێك بتوانی جڵەوی ئەسپەشیتی یەكیتی بگرێت نه‌وشیروانە. لێ ئەوساتە نه‌وشیروان دەبێت لە چەند بەرەیكەوە بجەنگی یەكیك لەوانە. دەبێ هەر لەئیستاوە نەخشەیەكی نهینی مۆدێڕن و سیاسی و یاساش بۆ تاوانبارەكانی سەركردایەتی وەك (مەلا بەختیار و حاكم قادر و كوسرەت و بەرهەم و شیخ جعفر و سەعدی پیره‌) بكێشێ چونكە سزادانی ئەمانە لەسەرئازادی و شەرفی میژووی گەلێك وەستاوە. سزادانی ئەمانە گەلێك فیردەكات ئەوەی خیانەتی لێبكات (درنگ یا زوو) دەبێ دادگایبكرێت. لێ ئەوەی جوان بیت مامەڵەی جوانە لە تەك ئەو تاوانبارانەدا لەریگەی دادگا و یاسایەكی باوەڕ پیكراوە نەك وەك حاكم قادرسویندی خواردوە بەدەستی خۆی (من) ئەشكەنجەبدا من دڵنیام لە ریكەوت و زەمەنی سیاسی لێ هوشیاری سیاسی مرۆڤی سیاسی لەوەدایە لە هەلی سیاسی كەڵك وەربگات. پاڵ بەزەمەنەوە بۆ بەندەری بەرژەوەندی گەل و نەتەوە بنێ.

لیژنەی نەزاهە
یەكیك لەدرۆبریارەكانی پلینۆمەكە دروستكردنی لیژنەیەیكی نەزاهە بوو.كۆمیدیایەكی زۆر سەیرە دز باسی دروستكردنی لیژنەی نەزاهەت بكانت. كێن ئەوانەی دەبن بەئەندامی لیژنەكە؟ كێن ئەوانەن دەخرینە بەر ڕووناكی لیپرسینەوەی لیژنەكە؟ئایا ئەولیژنەیە دەتوانی ژمارە ملیاردەكانی جەلال دەستنیشان بكات.؟زەمەنیكی سەیرە ؟مرۆڤ هیندە كالفام بیت لە هۆڵێكدا دابنیشێ چەپڵەی دۆلار بۆ دز لیبدا.

نه‌وشیروان لە پلینۆمی داهاتودا چیما پێدەڵێ؟
ئەمە حەتمیتی لۆژیكی سیاسی وسترۆكتۆری هوشیاری كۆمەڵگایە كەكارمزا ڕۆڵی لەگۆڕینی ڕەوتی سیاسی وكۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردیا هەیە. بەپێ ئەم توژینەوەیە. ئەڵتەرناتیفی جەلال تەنیا نه‌وشیروانە. كەواتە...؟

ئەنجام:
بۆ ئەوەی سیناریوە تراجیدیاكانی میژووی بزوتنەوەی سیاسی كوردی دووبارە نەبێتەوە.پیویستە نووسەران وڕۆشنبیران وڕۆژنامەنووسانی جەربەزە(پیش زەمەن بكەون)بنووسن كەجەلال مردوجەلالییەكان شكستیان خوارددوە....

(نه‌وشیروان لە پلینۆمی داهاتوودا ... چیمان پێدەڵی) ؟

1- سەركردەی گەوج بەری گەوجی كۆمەڵگایە . دەنگەكان جەزا چنگیانی
2 - 0JOHN GRAY...Politik der apokalypse
-3 ثورة كردستان و متغيرات العصر..نضال الجبال ام انتفاضة المدن؟ تاليف مةلا بةختيار..ترجمة انور مندلاوي الطبعة الثالثة‌.....2008
4 - كاك ئارام بە گوولەی كورد ویستی بەعس كوژرا ... كوردستانپۆست
5- MADELEINE ALBRIGZT... Amerika du kannst es besser

سان پیترسبۆڕگ 2009-11-05
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە