کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌م کوردستانپۆسته‌ ناخۆشی کردوه‌.

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1622 بینراوە


له‌ ناو به‌ر پرسه‌کاندا که‌ باسی کوردستانپۆست دێته‌ ناو ناوانه‌ وه‌ ئیتر به‌ قادری قودره‌ت که‌ف لاکه‌لاوه‌یان ده‌گرێ و هێز له‌ ئه‌ژنۆیاندا نامێنێ، ئیدی پێش ئه‌وه‌ی که‌ باسی وتارێکی کوردستانپۆست بکه‌یت یه‌کسه‌ر پێت ده‌ڵێن به‌ خوا ئه‌م کوردستانپۆسته‌ ناخۆشی کردوه‌ ، ئێوه‌ راست ده‌که‌ن چونکه‌ گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و بروایه‌ که‌ کوردستانپۆست ئاگای له‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاوو سات به‌ساتی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری و ئه‌خلاقی ئێوه‌یه‌ ، چونکه‌ وه‌ک کورد ده‌ڵی مار رقی له‌ ماره‌ گیره‌ بو له‌ ده‌می کونه‌که‌یا شین ده‌بو ، ئێوه‌ش چونکه‌ کوردستانپۆست و نوسه‌ره‌کانی ئاگایان له‌ رفتارو کارو کرده‌وه‌کانی ئێوه‌یه‌ پێتان خۆشه‌ به‌ته‌وریک له‌ نێو چاوانتان بدرێ به‌ڵام که‌س باسی کوردستانپۆستتان لانه‌کات ، زۆرێکیشیان هه‌یه‌ سه‌وان به‌دزی هاو ژینه‌کانیانه‌وه‌ به‌ ترس و له‌ره‌ز کرته‌ له‌ سه‌ری ده‌که‌ن چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ خۆیان به‌گومانن له‌ کاری فه‌سادیدا پییان وایه‌ ئه‌و ساته‌ی که‌ فه‌سادیه‌ک ده‌که‌ن بێ یه‌ ک و دو کوردستانپۆست چاوی لێیانه‌ ، نا وا تێمه‌گه‌ن ئێوه‌ تا حه‌وتویه‌ک دوای کاره‌ قێزه‌ونه‌کانتان بێخه‌م بن و به‌ ئاشکراو له‌ حوزور خیزانه‌کانتاندا کرته‌ له‌سه‌ر کوردستانپۆست بکه‌ن ، به‌ڵام دوای حه‌وتوه‌که‌ ئیزرائیل گیانتان ده‌کێشێ گه‌ر به‌ حوزوری هاوژینه‌ کانتان کوردستانپۆست ببینن ، ئیتر با بوه‌ستێ تانه‌و ته‌شه‌ری ناسیاوه‌کانتان که‌ رفتاره‌کانتان ده‌خوێنێته‌وه‌ و لای میله‌ تیش ئه‌وه‌نده‌ی تر رسواو بێ ئابرو ده‌بن .
باشه‌ گه‌ر ئێوه‌ مرۆڤێکی خاوه‌ن ته‌ندروستبن بۆ ده‌بێ له‌ ماڵپه‌رێکی ئه‌لیکترۆنی بترسن ، که‌ نه‌ دۆشکه‌یه‌و نه‌ کالی په‌نجایه‌وه‌ نه‌ په‌نجاو حه‌وته‌و نه‌ تۆپی سه‌دو شه‌شه‌، به‌ڵکو پێنوسێکی به‌ برشته‌ ، که‌ ئێوه‌ له‌ پینوسێک ده‌ترسن ئیتر چۆن روتان دێ له‌ ناو کۆرو کۆمه‌ڵدا باسی قاره‌مانیه‌تی خۆتان ده‌که‌ن ، یان میله‌ت چی دڵێکی به‌ ئێوه‌ خۆش ده‌بێ له‌ کاتی هه‌ر هێرشێک که‌ خه‌ته‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ ، که‌ خۆتان ئه‌م ناوه‌تان لێ ناوه‌ ، ئێوه‌ ناخۆشتان کردوه‌ که‌ ناخی گه‌وره‌و بچوکی ئه‌م ووڵاته‌تان سوتاندوه‌ ، ئێوه‌ ناخۆشتان کردوه‌ که‌ به‌ ئاشکرا ره‌نجی میله‌تێک بۆ خۆتان ده‌دزن ، ئێوه‌ ناخۆشتان کردوه‌ که‌ ناموسی کوردتان له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاردا گۆریوه‌ته‌وه‌، ئێوه‌ ناخۆشتان کردوه‌ که‌ میله‌تتا به‌ده‌ردی هه‌ژاری بردوه‌، ئێوه‌ ناخۆشتان کردوه‌ که‌ ناوسکی ده‌یان و سه‌دان دایکتان سوتان ، ئێوه‌ ناخۆشتان کردوه‌ که‌ کوردستانتان کردوه‌ به‌ چێشتی مجێورو له‌ره‌ش و سپیتان بۆ هێناوه‌ ، ئێوه‌ ناخۆستان کردوه‌ که‌ زه‌ره‌یه‌ک ئه‌خلاقتان بۆ خۆتان نه‌هێشتوه‌و هتد....................................، نه‌ک کوردستانپۆست ، کوردستانپۆست ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانه‌، کوردستانپۆست ده‌نگی ئه‌و میله‌ته‌یه‌ که‌ ئێوه‌ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک سه‌نگه‌رتان لێ گرتوه‌ ، کوردستانپۆست ئه‌و میدیایه‌ که‌ میله‌ت ئاشنا ده‌کات له‌ خیانه‌ته‌کانی ئێوه‌ ، کوردستانپۆست ده‌نگی حه‌خوازی و یه‌کریزی و خۆشه‌ویستی له‌ نێو تاکه‌کانی کورددا په‌خش ده‌کات ، کوردستانپۆست ، پارێزگاری له‌ گیانی رۆژنامه‌نوسان ده‌کات و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی دێنه‌ سه‌ر رێگایان رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی دونیای لێ به‌ ئاگا ده‌هێنێ ، به‌ڵام وه‌رن ئێوه‌ له‌دزی و فه‌سادی و خوێن مژینی میله‌ت به‌و لاوه‌ چی که‌تان له‌ده‌ست دێ؟
کوردستانپۆست ناخۆشی نه‌ کردوه‌ ، ئێوه‌ ناخۆشن .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)