خانووى چەتەیەكی كوتلەكەى جهلال و سەنگاوى لەكفری
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1577 بینراوە
ئەمە خانووی بەرپرسێكی نەخوێندەوارى عەسكەرییە بە ناوی (سالار حەمەخان) كە خۆی كردووە بە گوندە لەو شارەداو نەئاسایش دەتوانێت بچێتە سەری نە پۆلیس.
رۆژانە لەو شارەدا كە بووە بە عۆجەى تكریت، سەربازەكانی ئەو چەتەیە بە ناو شاردا بە سەرخۆشی تەقە دەكەن و هەر كاتێك پۆلیس دەچێتە سەریان كەچی چەتەكەى تاڵەبانی و مەحمود ژەنگاوى (سالار حەمەخان)تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەكات و دەڵێت ئەوە عایدی منە بەریدەن، خۆش یاساو پۆلیس و ئاسایش,.. خۆ ئێمە دەزانین نەبوونی یاساو بەرەڵایی بەرهەمی ئەو دوو سەركردەو سەگەكانی دەوروبەرێتی وەك نموونەى مەحمود ژەنگاوى.
نازانم ئەو هەموو پارەیەی لەكوێ هێنا كە ئەو ڤیلایەی پێَ دروست كرد؟، هەر كەسێك بەلاى ئەو خانووەدا تێدەپەڕێت یەكسەر هەزار جنێو نەك بە تاڵەبانی دەدات بەڵكو بە هەموو كورد جنێو دەدات.
بێ ئەخلاقی و بێ رێزیی و بێ یاساییەكى تر ئەو چەتەیەی مەحمودو جهلال ئەوەیە جگە لەوەى بە پارەى دزى و سامانی میللەت ئەو ڤێلایەی دروستكردووە، هاتووە شەقامەكەى داگیر كردووەو كردوویەتی بە باخچە، كەچی نە شارەوانی نە پۆلیس و نە حكومەت تاوەكوو ئێستا نەیوتووە جەناب تۆ تەجاوزت كردووەو نایاسەییە.
من وەكوو سەربازێكی فەوجەكەى سالار حەمەخان دەڵێم دەك روو رەشبی تاڵەبانى دەوەرە ئەوە دزی و گەندەڵییەكى ئاشكرا ئەگەر راست دەكەى وەرە پێی بڵێ (من این لك هزا؟).
چانسی ئەم كابرایە لەوەدایە ئەو شارە نە حكومەتى تێدایە نە پۆلیس و نە ئاسایش، بەرەڵاییەكە بۆ خۆی.