موختــــــــــــــــــــــــــار كوژ !!

Sunday, 04/04/2010, 12:00


هێی مامه‌ هێی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌ستت له‌بنی هه‌مانه‌كه‌ ده‌رچوو كه‌ ئازاد جووندیانت كرد به‌ مه‌سئوولی ئیعلامه‌ درۆزنه‌كه‌ت ، هێی مامه‌ هێی ئێستا ئاگات له‌ وه‌زعی یه‌كێتی نه‌ماوه‌و داوته‌ته‌ ده‌ست قه‌ده‌ر ، جووندیانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆت به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن ، بۆیه‌ خۆشت و یه‌كێتیه‌كه‌شت خۆش ، هێی مامه‌ هێی ئێستا له‌ ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی خوشكه‌زایه‌كی جووندیانی مه‌سئوولی یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ته‌لایت خووشكه‌زایه‌كی تری مه‌سئوولی فه‌رعی سۆران و ڕوواندزه‌ ئامۆزایه‌كی هی هه‌ولێره‌ ته‌كه‌ته‌ووله‌كه‌ی خۆشی هی كه‌ركوكه‌ .... هێی مامه‌ هێی هه‌رچه‌نده‌ دڵنیام به‌هۆی پیریته‌وه‌ ناتوانی دانیشی و ئه‌م په‌یامه‌ی من بخوێنیته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌زانم كه‌ده‌ست و پێوه‌نه‌كه‌ت ئه‌یخوێننه‌وه‌ تكایان لێ‌ ئه‌كه‌م با بۆت بگێڕنه‌وه‌ ئێی مامه‌ هێی ئه‌مه‌ چی بوو كردت به‌دوومه‌ڵێك له‌سه‌ر دڵی ڕاگه‌یاندن ئه‌م ئازاده‌ نا ئازاده‌ی كه‌تۆ دڵت پێی خۆشه‌ نانی ده‌یان كه‌سی بڕیووه‌ كه‌چی خۆشی چڵكاو خۆری به‌ر قاپیه‌كه‌ی تۆیه‌ ئێی مامه‌ هێی چه‌ندین ساڵه‌ جووندیانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ته‌ڕ ئه‌خۆن و له‌ووشك ئه‌نوون ده‌ ئیتر پێیان بڵێ‌ به‌سه‌ !!! ئێی مامه‌ هێی تۆش خڵه‌فاویت و ئاگات له‌ چووار ده‌وری خۆت نه‌ماوه‌ هه‌رده‌ستت به‌ كوورسیه‌كه‌ی خۆته‌وه‌یه‌ تا نه‌هێڵیت له‌ژێرتدا ڕابكات ئێی مامه‌ ئێی ئه‌مه‌ ئازادی نمه‌ك به‌حه‌رامه‌ و دزیش له‌تۆ ده‌كات ئه‌و بوودجه‌یه‌ی كه‌تۆ ئه‌ی ده‌یته‌ ئیعلام دڵنیابه‌ نبوه‌ی ئه‌دزێت ئێی مامه‌ هێی تووخوا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م نائازاده‌ بكه‌یته‌ مه‌سئوولی ڕاگه‌یاندن چی هه‌بوو ئه‌ی كوا ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند چییان كردووه‌ تا ئێستا له‌ كێیان كۆڵیوه‌ته‌وه‌ یان كارتۆنین و توانای لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌ ئێی مامه‌ هێی ئێسته‌ تۆ عه‌مری پیره‌ مه‌ڕێكت ماوه‌ پێنج و دوو ڕۆژێكت له‌ ژیاندا ماوه‌ گۆچانه‌كه‌ت خه‌ریكه‌ خوار ئه‌بێته‌وه‌ توانات نه‌ماوه‌ چاكسازی و ڕیفۆرمی یه‌كێتی بكه‌یت تۆش ئه‌مری و ئه‌چیته‌ ئه‌رشیفی نه‌ته‌وایه‌تیمانه‌وه‌ هێی مامه‌ ئێی ئه‌بێت چه‌ند چڵێس و چڵكاو خۆری تری وه‌كوو ئازاد جووندیانیت هه‌بێت هێی مامه‌ هێی ئه‌زانی بۆ كاتێك هه‌ڵبژاردن دێته‌ پێشه‌وه‌ ده‌نگ ناده‌م به‌یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆی پیری ئاخر شه‌ڕ چه‌ندین دزو درۆزنی وه‌كوو ئازاد جوندیانیت له‌خۆت كۆكردۆته‌وه‌ ئێی مامه‌ هێی ئه‌زانی بۆ مووچه‌ له‌ یه‌كێتی وه‌ر ئه‌گرم و له‌ده‌ره‌وه‌ش به‌خه‌ڵك ئه‌ڵێم و هانی خه‌ڵ ئه‌ده‌م كه‌ ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌ یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازاد جووندیانی نانی خه‌ڵك ئه‌بڕێ‌ و خزمه‌كانیی خۆشی ده‌وڵمه‌ند ئه‌كات ئێی مامه‌ هێی تۆ ئه‌زانیت بۆ یه‌كێتی ڕۆژ به‌ ڕۆژ بچووك ئه‌بێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌دای ئازاد جووندیانی به‌لامه‌وه‌ خراپه‌ و ته‌عبیر له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران ناكات ئێی مامه‌ هێی تاكه‌ی داد و بێدادی له‌ ده‌ست تۆی خه‌ڵه‌فاوو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانت بكه‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە