کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستەی به‌ناو نەزاهەی جه‌لالیه‌کان بێشەرعیەت نیشاندانی دەستەی نەزاهەی پەڕلەمانی کوردستانە

Tuesday, 09/02/2010, 12:00




ئەوە چەندین ساڵە خەڵکی کوردستان داوا دەکات کە دامەزراوەیەك بەناوی دەستەی نەزاهە بونی هەبێت و ئەو دەستەیە لەکەسانی بێلایەن و دەستپاك پێك بێت تا لە دزی و بەهەدەر دانی سەروەت و سامانی ئەم نیشتمانە کە موڵکی هەمو خەڵکی کوردستانە بەبێ جیاوازی و هەمومان قوربانیمان لە پێناوی گێڕانەوەیدا داوە بەڵام ئەوە 18 ساڵی ڕەبەقە بەر پرسانی پارتی و یەکێتی بەتایبەتی بنەماڵەی مەسعودو جەلال بەڕۆژی ڕوناك سامانی خەڵکی کوردستان لوش ئەدەن و بۆ پەڕژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیان و دەستەو دائیرەکانی خۆیان بەکاری دێنن و هەرگیزیش تێرنابن و ناڵێن ئیتر بابەسبێ لە ڕەگەوە قۆرخیان کردوە.

تەنانەت دەستیان بەسەر سەرچاوەی هەر بازرگانیەك و کاسبیەك کەلەڕابوردو ببوە سەرچاوی پژێوی ژیانی هەندێ لە خەڵکی کاسب ئەوەشیان قۆرخ کردوەو ناهێڵین جگە لەخۆیان کەسیتر لێی سودمەند بێت . ئەوە جگە لە داگیر کردنی بەشێکی زۆری زەوی و زاری ئەم کوردسانە لە شارو گوندو قەزاو ناحیەکاندا بە زۆری زۆرداری . بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی 25\7 خەڵکی کوردستان بۆیان دەرکەوت ئەم دو حیزبە هەرگیز دەسبەرداری دزی و ماشینه‌وه‌ی بودجه‌و داهاتی ئه‌م میلله‌ته‌ نابن بۆیه‌ وه‌لیان کردن و ده‌نگیان پێنه‌دان ئێستاش که‌ له‌ په‌ڕله‌مانی نوێدا ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵکی کورد به‌ کارێگه‌ری ده‌بیسترێ که‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کا‌نی لیستی گۆڕان و یه‌کگرتو بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵك و تا ڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان خستۆته‌ له‌رزه‌ هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌ڕله‌مان دروست بوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ لیستی به‌ناو کوردستانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و لایه‌نه‌کانی معاره‌زه‌ تیایدا ئه‌ندامن وه‌ك لیستی گۆڕان و یه‌کگرتو به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك له‌وه‌ باشتره‌ که‌ هه‌ر نه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ جه‌لال و جه‌لالیه‌کان ماوه‌یه‌که‌ ده‌هۆڵی لیژنه‌یه‌کی ده‌ستپاکی له‌ناو یه‌کێتی دا ده‌کوتن ماوه‌ی سێ مانگه‌ کردویانه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشکه‌ی ناو شه‌ویله‌یان که‌ گوایه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ر به‌دزی و گه‌نده‌ڵی بگرن. ئاخر کێ دیویه‌تی یان بڕوا ده‌کات کۆمه‌ڵه‌ دزێك که‌ خۆیان سه‌رچاوه‌ی هه‌مو دزی و گه‌نده‌ڵی و بێئابڕوییه‌کن ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له‌سه‌ر خۆیان به‌ڕێوه‌ به‌رن.؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر جه‌لال که‌ گه‌وره‌ دزیانه‌ به‌حساب سه‌روه‌تو سامانی خۆی ئاشکرا کردوه‌ و دواتریش دزه‌کانی خوار ئه‌وه‌وه‌ سه‌روه‌ته‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێ سه‌رۆکی ئه‌م به‌ناو لیژنه ‌کارتۆنیه‌ که‌ ناویان ناوه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی جه‌لالیه‌کان سه‌رۆکی ئه‌م ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیه‌ی جه‌لالیه‌کان فاروق جه‌میله‌ که‌ خۆیشی یه‌کێکه‌ له‌هه‌ره‌ دزو گه‌نده‌ڵه‌کان.

بڵاوکردنه‌وه‌و ئیدعای له‌م شێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌کانی جه‌لالیه‌کان ته‌نها بۆ پێشوه‌خته‌ بێئه‌همیه‌تکردنی ده سته‌ی نه‌زاهه‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌و هیچیتر ئه‌مه‌ هه‌وڵێکی پێشوه‌خته‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌رکات ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی په‌ڕله‌مان ده‌ستی کرد به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ دزه‌ موحته‌ریفه‌کان و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له‌ڕێگه‌ی دزیه‌وه‌ له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و خه‌ڵکی کوردستان بنیاتیان ناوه‌. ئه‌وان واته‌ ده‌سته‌ی به‌ناو ده‌ستپاکی جه‌لالیه‌کان بڵێن ئێمه‌ لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ کردون ئیتر پێویست ناکات لێپێچینه‌وه‌ دوباره‌ بکرێته‌وه‌ و له‌وڕێیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ خۆیان ڕزگار بکه‌ن ئه‌گه‌رچی گومانمان هه‌یه ‌له‌وه‌ی که‌ لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌ڕله‌مانیش بتوانێ وه‌ك پێویست لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دزه‌ شاره‌زایانه‌ی ناو هه‌ردو حیزبی بنه‌ماڵه‌ بکات به‌تایبه‌تی جه‌لال و مه‌سعودو کوڕو خزمه ‌نزیکه‌کانیان . هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌ش وه‌زیری دارایی دانی پیانا که‌ ساڵانه‌ 5 ملیار دۆلار له‌ پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی ئاوه‌دیو کراو له‌لایه‌ن هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی مافیاوه‌ بردراوه‌و ناچێته‌ سه‌ر بودجه‌ی کوردستان به‌ڵکو هه‌ردو حیزب برابه‌ش بۆخۆیان قۆرخیان کردوه‌و بردویانه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە