له کوردستانپۆسته‌وه بۆ په‌رله‌مانتاره‌کانی لیستی گۆڕان !
Monday, 21/02/2011, 12:00
له‌بیرتان نه‌چێت ئێوه نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه‌ن، که ساڵی پار ده‌نگیان پێدان.
په‌یمانی ئێوه‌ش ئه‌وه‌بوو، که ببنه نوێنه‌رێکی راسته‌قینه.
کاری ئێوه‌ش ئه‌وه بوو، که له ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگی تووڕه‌ی ئه‌وان به ده‌سه‌ڵات و پیاوانی بنه‌ماڵه بگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌ریکه ئه‌و ده‌نگه بخنکێنێ، که بۆ ئێوه ده‌نگی دا.
خه‌ڵکه‌که‌ی بکوژێت که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ ئێوه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
دوای نه‌مانی ئه‌وانه، ئایا بوونی ئیوه نرخێکی ده‌مێنێ؟
ئێوه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ن، ده‌بێ بێنه نێویان و هه‌ڵوێستتان هه‌بێت، بۆیه داواتان لێده‌که‌ین:
1) که له په‌رله‌مان بێنه ده‌رێ و ده‌ست له کار بکێشنه‌وه، به فه‌رمیش ئه‌مه ڕابگه‌یه‌نن.
2) فشار بخه‌نه سه‌ر رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تا ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی خۆیان روونتر و ئاشکراتر بکه‌ن، چونکه تا ئیستاش هه‌ڵوێستیان شه‌رمانانه بووه، ته‌نها بۆ رازییکردنی جه‌ماوه‌ری بریندار ورده قسه و بۆڵه ده‌که‌ن، که دووره له‌و په‌یامه‌ی پێشتر رایانگه‌یاندبوو. داوایان لێبکه‌ن به ئاشکرا هه‌ڵوێستی خۆیان روون بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌کرد، واز له بزووتنه‌وه‌که‌یان بهێنن و ببنه نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه، له نێو شه‌قامه‌کانی کوردستان، بیسه‌لمێنن، که خوێنی ئێوه‌ش وه‌کو خوێنی ئه‌و لاوانه سووره، نه‌ک ره‌نگێکی تر، نه‌ک وه‌ک خوێنی له‌شی کاندیدی حیزبه‌کانی تر.
لێره‌دا هوشیاریتان ده‌ده‌ینێ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌نوێنن و په‌یڕه‌وی ئه‌و خاڵانه نه‌که‌ن ، مێژوو لێتان نابورێ.
ئه‌گه‌ر خۆتان به‌نوێنه‌ری خه‌ڵک ده‌زان، وا خه‌ڵکه‌که له سه‌ر شه‌قامه‌کانه .
کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست