یەكێتى و پارتى خواى دزەكان . سەیرى گەورەترین دزینى نەوت بكەن لەلایەن هەردوو بنەماڵەى چەتە.
Friday, 23/04/2010, 12:00
یەكێتى و پارتى ئەودوحزبەى كە پارە هەمووشتێكى لەبیربردونەتەوە ، ماوەى چەند ساڵێكە دەستیان كردوەتە پارە پەیداكردنێكى نوێ ئەویش ئاودیو كردن و فرۆشتنى نەوتى هەرێمى كوردستانە لەڕێگەى نایاساییەوە ، ئێستە ئەم دزى و جەردەییەى یەكێتى و پارتى گەشتوەتە ئەو ڕادەیەى كە ڕۆژانە لە ڕێگەى كۆمپانیا مشە خۆرەكانیانەوە سامانى ئەم هەرێمە بەتاڵان ببەن و پارەكانى لە بانكە كانى دەرەوەدا خەزن بكەن ، ئەم دوحزبە ئەگەربیانەوێت شەیتان وەكو فریاد ڕەسێك پێناسە بكەن گومانى تێدانى یە كە دەتوانن نیشانى بدەن ، لە هەمان كاتیشدا ئەگەربیانەوێت محەمەدى مەهدى بەشەیتان پێناسە بكەن دەتوانم بڵێم گومانى تێدانی یە كە دەتوانن بیكەن ، ئەم دوحزبە هەرچیەكیان بوێت دەتوانن بیكەن ئەمانە خواى تۆمەت بەخشینن خواى درۆكردنن خواى دزین خواى جاسوسین خواى قسەى زلن خواى خواى خواى ........
ئەم دوو حزبە سەردەمانێك بوو شەڕى ناوخۆیان بەرپاكردو چەندین كوڕى گەنجى ئەم كوردستانەیان لەناو برد ، بەڵام ئمڕۆ لەبرى شەڕى خوێناوى شەڕى ئەوە لەگەڵ یەكترى دەكەن كەكامیان خێراتر بتوانێت نەوت ئاودیوبكات و پارە یەكى زەبەلاح بخاتە ژێر چەپۆكى خۆیەوە . ئمڕۆ ئەوەى لەكوردساندا دەگوزەرێت باسى ئەو نەوتەیە كەڕۆژانە لەڕیگەى مەرزە كانەوە ئاودیو دەكرێت و كەسیش نازانێت داهاتى ئەم نەوتە چى لێدێت ؟ ئیستە ڕۆژانە 400 تانكەر نەوت لەهەرێمى كوردستان لەڕێگەى مەرزەكانى حاجى ئۆمەران و باشماخ و خاڵە سنوریە كانى سوریاوە ڕەوانەى دەرەوە دەكرێت ، ئەمە لەكاتێكدایە كەفرۆشتنى نەوت لەلایەن هەرێمى كوردستانەوە ڕێگە پێنەدراوە بەپێى ئەو پڕۆژە یاساییەى كە لەشوباتى ساڵى 2007 دا لەپەرلەمانى عێراقى دەنگى لەسەردراوەو پەسەند كراوە ، وەهەروەها لەیاساكەدا هاتوە كەنابێت حكومەتى هەرێمى كوردستان بەبێ ڕەزامەندى دەوڵەتى عێراقى گرێبەست لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك ى نەوتى ئیمزابكات ، بەڵام یەكێتى وپارتى بێ گوێدانە ئەم یاسایە بێ ئەوەى هیچ پرسێك بە حكومەتى عێراقى بكەن گرێبەستیان لەگەڵ هەندێك كۆمپانیاى نەوتدا كردووە نمونەش كۆمپانیاى (DNO) نەرویجى و (جینێل) ى توركى و (ئەداكسى) كەنەدى(جینێل ئیرێجى) توركى كە لەچەند ساڵى ڕابردوودا گرێبەستیان لەگەڵدا مۆركردوون .
ئەو كێڵگە نەوتیانەى كەڕۆژانە لەهەرێمى كوردستاندا نەوتیان لێدەردەهێنرێت هەردوو كێڵگە نەوتى شیواشۆك و كێڵگەى نەوتى زاخۆن كێڵگەى نەوتى شیوا شۆك 3 بیرە نەوتى لێیە وەهەروەها كێڵگە نەوتى زاخۆش 8 بیرە نەوتى لێیە ئەو كۆمپانیایانەى كە خەریكى كارى دەرهێنانى نەوت دەكەن لە كێڵگەنەوتى شیوا شۆك بریتین لە كۆمپانیاكانى (جینێل ئینێرجى) توركى و كۆمپانیاى (ئەداكس) ى كەنەدى و كۆمپانیاى (جنێل) ى توركی ، وە هەروە ها ئەو كۆمپانیەى كە لە كێڵگە نەوتیەكانى زاخۆ خەریكى كارى نەوت دەكات كۆمپانیاىDNO)) ى نەرویجى یە و ئەو كێڵگەنەوتیەى زاخۆش 8 بیرە نەوتى لەخۆگرتوە ، ئەم نەوتەى كەڕۆژانە دەردەهێنریت ئەوەى لەژێر دەسەڵاتى پارتى دەردەهێنرێت بۆخۆى دەى فرۆشێت و ئەوەى لەژێردەسەڵاتى یەكێتیدا دەردە هێنرێت بۆیەكێتى خۆی دەیفرۆشێت ، یەكێك لەو بەندانەى كەیەكێتى وپارتى ڕێككەوتنى ستراتیژیان لەسەركردوە مەسەلەى نەوتە ، لەڕێككەوتنەكەدا هاتوە نابێت یەكێتى لەنێو بازاڕى پارتیدا نەوت ئاودیو بكات وە بەپێچەوانەوە ، ئەونەوتەى كە لەژێردەسەڵاتى پارتیدایە بەبێ موزایەدەى ئاشكرا دراوەتە كۆمپانیاى (خاك) كە هى نێچیرڤان بارزانى یە و ئەم كۆمپانیایە لەڕێگەى مەرزى حاجى ئۆمەرانەوە ڕەوانەى بەندەر عەباسى دەكات كرێى یەك تەن لەگواستنەوەى نەو تەكەش 75 دۆلارە بۆشۆفێرى تەنكەرەكان ، وەهەروەها لەڕێگەى خاڵە سنوریەكانى سوریاوە ئەم كۆمپانیایەى نێچیرڤان بارزانى نەوت ڕەوانەى بەندەرى (گرگوس) دەكات كەدەكەوێتە نێو خاكى سوریاوە . بەڵام ئەونەوتەى كە لەژێر دەسەڵاتى یەكێتیدا دەردەهێنرێت بەبێ موزایەدە دەدرێتە كۆمپانیاى نۆكان كە هێرۆى خێزانى جەلال تاڵەبانى سەرپەرشتى دەكات و لە ڕێگەى مەرزى بازرگانى باشماخەوە بۆخاكى ئێران ڕەوانە دەكرێت و لەوێشەوە بۆ بەندەر عەباس ، نرخى یەك تەن كرێى گواستنەوە لەعەمبارەكانى كۆمپانیاى نۆكانەوە بۆبەندەر عەباس ى نێو خاكى ئێران 86 دۆلارە بۆهەرتەنێك ، هەروەك لەسەرەوە ئاماژەم پێكردوە ڕۆژانە لەڕێگەى ئەم كۆمپانیا مشە خۆرانەى هەردوو حزب و بەم شێوە یە 400 تەنكەر نەوت ڕەوانەى دەرەوە دەكرێت ، هەرتەنكەرێك بڕى 360000 سى و شەش هەزارلیتر نەوت دەگرێت كە دەكاتە 165 سەدو شەست و پێنج بەرمیل نەوت ، بەم پێیەش ئەگەر ئەم ژمارەیە بۆڕێژەى 400 چوارسەد تەنكەرى نەوت بەرز بكەینەوە ئەوا لەڕۆژێكدا بڕى 66000 شەست و شەش هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەى ئێرا ن و سوریا دەكرێت و لەمانگێكدا 1980000 یەك ملیۆن و نۆسە دو هەشتا هەزار بەرمیل نەوت دەنێردرێتە دەرەوەى هەرێم و ئەگەر 50 پەنجا دۆلار بۆهەر بەرمێلێك حساب بكەین ئەوا لە ڕۆژێكدا 3300000 سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار دۆلار لەبرى نەوت وەردەگیرێت ، خۆئەگەر حسابى مانگانەو ساڵانەى بۆبكەین ئەوا ژمارەیەكمان بۆدەردەچێت كە لە هیچ قاموسێكى عەقڵیدا شوێنى نابێتەوەو نەنوسراوە . ئەمە ى سەرەوە تەنها مشتێكە لە نمونەى خەروارى ئەو گەندەڵیانەى كەلەلایەن ئەم دوو بنەماڵە چەتەوە دەكرێن ،پارەى ئەم نەوتەش لە بودجەى هەرێمدا بونى نى یە ، ئێستە ئێوە بپرسن كە ئایا پارەى ئەم نەوتە دەچێتە گیرفانى كێوە ؟ هەموومان باش دەزانین حكومەتى بەناو هەرێم كاتێك موچەیەكى كەم دەداتە منداڵە شەهیدێك یان ژنە ئەنفالێك چ منە تێكیان بەسەرەوە دەكات ؟ ئێوە بڵێن ئەوەى كاسبى بەسەر خوێنى منداڵە شەهیدەكانى هەڵە بجەو ئەنفالە بێنازەكانى گەرمیانەوە دەكات یەكێتى و پارتین یان كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان خۆیان ؟ ئایا ئەم خەباتى گەندەڵیە كە ئەم دوو حزبە بەڕێوەى دەبەن ئەو خەباتە بوو كە چەندین گەنجى ئەم كوردستانە خوێنى تێدا بەخشى؟
تێبینى/ بۆئەم بابەتە پشتم بەهەندێك داتاى گۆڤارى لڤین بەستوە ژمارە 67،
KAYWAN
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست